کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
هەپەگە : بەلایەنی کەمەوە ٤ داگیرکەر سزا دران
هەپەگە ڕایگەیاند؛ ئەو داگیرکەرانەی دەیانویست بەرەو تونێلەکانی گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی بەهار پێشڕەوی بکەن، لەلایەن هێزەکانیانەوە کرانە ئامانج و بەلایەنی کەمەوە ٤ داگیرکەر سزا دران و ٢داگیرکەری دیکەش بریندار بوون. -
زلار ستێرک: دەبێت بناغەی دیالۆگ لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆدا سازبکرێت
ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتی گشتیی کەجەکە زلار ستێرک وتی: " دەبێت بناغەی دیالۆگ لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆدا سازبکرێت." داواشی لە هەموو کەسێک کرد گوێ لە هەواڵی فریودەر نەدەن و سەرنجییان لەسەر لێدوانەکانی تەڤگەری ئازادی کوردستان بێت. -
ئاسایشی ئێزدخان: لە هێرشەکاندا کەسانی مەدەنی کراونەتە ئامانج، کەسێک برینداربووە
ئاسایشی ئیزدخان رایگەیاند، کە دەوڵەتی تورکی داگیرکەر هێرشی کردووەتە سەر مەدەنییە ئێزدی و عەرەبەکان. -
یەبەشە: شەڕڤانێکمان شەهیدبوو، ٢شەڕڤانی دیکەشمان برینداربوون
یەبەشە رایگەیاند، کە لە هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەردا شەڕڤانێکیان شەهید بووە و دوو شەڕڤانیشیان برینداربوون. -
بۆ یادکردنەوەی شەهید بێریتان چەندین چالاکی ئەنجامدران
بە پێشەنگایەتی هێزەکانی یەژاستار بە بۆنەی ساڵیادی شەهیدبوونی فەرماندە بێریتان (گوڵناز کاراتاش) لە زاپ، خواکورک و مەتینا چەندین چالاکی ئەنجامدران. -
سەرلەنوێ شەنگال بۆردومان کرایەوە
جارێکی تر لە رێگەی فڕۆکەی بێفرۆکەوانی هێرشبەرەوە شەنگال بۆردومان کرایەوە. -
'پێویستە هەموو شەڕڤانێک باش لە هەڵوێست و چالاکی بێریتان تێبگات'
گەریلای هەپەگە جیلۆ بۆتان رایگەیاند، پێویستە هەموو شەڕڤانێک باش لە هەڵوێست و چالاکی شەهید بێریتیان تێبگات و وتی: "هەڵوێستی هاوڕێ بێریتان لە دژی هێڵی هاوکاری و نۆکەری ڕوون بوو. بە چالاکی فیدایی وەڵامێکی زۆر گەورەی دانەوە." -
بە فڕۆکەی بێفرۆکەوان هێرشکرایە سەر شەنگال
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە فڕۆکەی بێفرۆکەوان هێرشەیکردە سەر ماڵی هاووڵاتیانی مەدەنی لە گوندەکانی بارێی خانەسۆر و شارۆچکەی دوگرێی شەنگال. بە گوێرەی زانیارییە سەرتاییەکان ژنێک برینداربووە. -
قەرەیلان: ڕێگە بە تاکتیکی شەڕی تایبەت نادەین
فەرماندەی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل موراد قەرەیلان ڕایگەیاند دەوڵەتی تورک بە پشتگیری هەرێمی و نێونەتەوەیی، بە هەموو پێکهاتەکانی خۆیەوە، ٩ ساڵە دژی کورد درێژە بە شەڕ دەدات، گوتی، نەیتوانی لەم شەڕەدا ئەنجامی دڵخوازی خۆی بەدەست بهێنێت. -
گەریلاکانی هەپەگە: دوژمن قەد سەرناکەوێت
گەریلاکانی هەپەگە بروسک شێراوا و ڕۆنی دێریک ڕایانگەیاند کە تا بە ڕۆحی بەرخۆدانی بێریتانەوە تێکۆشان بەردەوام بێت، دوژمن قەد سەرناکەوێت. -
ماک چالاکی ئەنجامدا: ٢ پۆلیس بریندار بوون، بارهەڵگرێک لەناو برا
جەنگاوەرانی ئازادی کوردستان (ماک) ڕایگەیاند، لە چوارچێوەی هەڵمەتی ئازادی ڕێبەر ئاپۆدا، سێ چالاکییان لە گەڤەر و سێوەرەگ ئەنجامداوە. لەئەنجامی چالاکییەکاند، ٢ پۆلیس برینداربوون، بارهەڵگرێکیش لەناوبرا. -
'لە دەوری ڕێبەر ئاپۆ گردبینەوە، تێبکۆشین و سەرکەوین'
ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە هێلین ئومێد ئاماژەی بەوەدا گەلی کورد و گەلانی هەرێمەکە لە قۆناغێکی دژواردان و وتی: عەقڵ و ڕامانێکمان هەیە دەمانگەیەنێت بە ئازادی، لە دەوەری ئەو عەقڵە، یانی لە دەوری ڕێبەر ئاپۆ کۆببینەوە، تێبکۆشین و سەرکەوین." -
هەپەگە یادی شەهیدانی ئامەدی کردەوە
هەپەگە بە ڕێزدارییەوە یادی ئەو سێ گەریلایەیی کردەوە کە ١٣ شوبات لە ئامەد شەهید بوون و وتی: "لە ڕۆحی فیدایانەی ئاپۆییدا قوڵبوونەوە، لە گەریلایەتییدا پەرەیان بەخۆیاندا و بە بێ دووڵی شەڕیان کرد." -
دەوڵەتی داگیرکەری تورک گوندی گوهەرزێی تۆپباران کرد
دەوڵەتی داگیرکەری تورک گوندی گوهەرزێی دێرەلوکی تۆپباران کرد و چەند پارچە تۆپێک کەوتووەتە ماڵی گوندنشینانەوە. -
چوار پارتی سیاسی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن ڕەت دەکەنەوە
بەرەی گەل و ڕەوتی هەڵوێست و یەکگرتووی ئیسلامی و کۆمەڵی دادگەری بە پاساوی ئەنجامدانی ساختەکاری لە هەڵبژاردن، ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی هەرێمی کوردستانیان ڕەتکردەوە. -
سەردانی پرسەی شەهید جیهاد کرا
سەردانی مەراسیمی سەرەخۆشی گەریلای هەپەگە دژوار جیهاد کرا، مەراسیمەکە پاش ٧ ساڵ لە ناوچەی جزیری شەرناخ بەڕێوەچوو. -
هەڵمەتی ئازادیی لە شەنگال لە دووەم ساڵدا بەردەوامە: ئەمساڵ ساڵی سەرکەوتنە
ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی شەنگال و تاژێ بە بۆنەی یەکەمین ساڵیادی هەڵمەتی "ئازادیی بۆ ڕێبەر ئاپۆ، خۆبەڕێوبەری بۆ شەنگال" ڕاگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە و ڕایانگەیاند: "تێکۆشان و چالاکییەکانمان بۆ خۆبەڕێوبەری و ئازادیی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان بەهێزتر دەکەین." -
چالاکییەکانی هەڵمەتی پاراستنی زمان لە شەنگال بەردەوامە
لە پێناو جەختکردنەوە لە گرنگی زمانی دایک و پەروەردە بە زمانی دایکی لە لایەن دامەزراوە زمانی و پەروەردەییەکانی شەنگالەوە لە ناوچەی قبلەت کۆبوونەوەیەک ئەنجامدرا. -
بزووتنەوەی گۆڕان: پەدەکە سەردانی تورکیای کرد و لە هەولێر ساختەکاری کردووە
سەرۆکی لیستی گۆڕان لە هەولێر، هێمن شێخانی ڕایگەیاند پەدەکە لە هەولێر ساختەکاری کردووە، سەردانی تورکیای کردووە و پیلانگێڕیی دژی گۆڕان و یەنەکە ئەنجام داوە. -
بافڵ تاڵەبانی: سەردەمی سەپاندنی ئیرادە کۆتایی هات
سەرۆکی یەنەکە، بافڵ تاڵەبانی پاش ڕاگەیاندنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت: "سەردەمی فەرزکردنی ئیرادە کۆتایی هات و قۆناغێکی نوێ لە پڕۆسەی حوکمڕانی و بەڕێوەبردن دەست پێ دەکات". -
هەڵمەتی 'ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ، خۆبەرێوەبەری بۆ شنگاڵ' ساڵێکی تێپەڕاند
هەڵمەتی 'ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ، خۆبەڕێوەبەری بۆ شنگاڵ' کە لە ناوەندی شنگاڵ دەستیپێکرد، ساڵێکی تێپەڕاند. -
هەپەگە: لە چالاکی نیشانەشكێنیدا ٢ داگیرکەر سزادران
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە ڕایگەیاند، لە ڕۆژئاوای زاپ لە چالاکی نیشانەشكێنیدا ٢ داگیرکەر سزادران. -
هەپەگە یادی شەهیدانی زاپی کردەوە
هەپەگە بە ڕاگەیاندراوێک یادی شەهیدانی زاپی کردەوە و وتی: "بە دڵنیاییەوە ئامانجی ئازادی ڕێبەری و کوردستانی ئازاد پێکدێنین، کە ئاواتی هاوڕێ قارەمانەکانمان بوو." -
ئەمرۆ ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنەکانی باشووری کوردستان رادەگەیەندرێت
بڕیارە ئەمڕۆ کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنەکانی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان رابگەیەنێت. -
عومەر ئۆجالان: بۆچی یاسا جێبەجێ ناکرێت؟
پەرلەمانتاری ڕحا عومەر ئۆجالان تیشکی خستەسەر گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، لە سەرۆککۆماری تورک ئەردۆگان و وەزیری داد یەڵماز تونچی پرسی "بۆچی یاسا جێبەجێ ناکرێت؟".