کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
بە هەزران کەس سەردانی پرسەی ئۆندەریان کرد لە سەمسوور
بە هەزاران کەس سەردانی پرسەی سری سورەیا ئۆندەریان کرد کە لە سەمسوور لە دووەم ڕۆژیدا بەردەوامە. -
هەڵبەستی ڕێبەر ئاپۆ بۆ منداڵان: لە بۆن و بەرامەی بەهارەوە هاتوون
تەژەئا و دەستپێشخەری دایکانی ئاشتی لە ئامەد مەراسیمێکییان ڕێکخست و لە مەراسیمەکەدا هەڵبەستی ڕێبەر ئاپۆییان خوێندەوە کە بۆ منداڵان نووسیوێتی. -
نامەی وریشە مورادی بۆ فەرزاد کەمانگەر: تۆ هاوارێک بووی لە دژی بێدەنگی مێژوو
وریشە مورادی زیندانی سیاسی کورد کە سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندراوە لە نامەیەکدا بۆ ساڵیادی لەسێدارەدانی مامۆستا فەرزاد کەمانگەر، وەک ڕەمزی بەرخۆدان و ڕاستی ناوی بردووە و جەختی لە درێژەپێدانی ڕێبازەکەی کردووەتەوە. -
١٥ی ئایار ڕۆژی زمانی کوردی پیرۆز دەکرێت
لە شەرناخ ئامادەکاری بۆ ١٥ی ئایار ڕۆژی جەژنی زمانی کوردی دەستی پێکرد. لە قسەکاندا ئاماژە بەوەکراوە لە چوارچێوەی بانگەوازەکەی ڕێبەر ئاپۆدا تێکۆشان بۆ زمان بەردەوامە. -
ئۆزەل لە وان: پرسی کورد هەیە، دەبێت لە پەرلەمان هەنگاوبنرێت
سەرۆکی گشتیی جەهەپە ئۆزگور ئۆزەل لە وان قسەی کرد و گوتی، "پرسی کورد هەیە"، ئۆزەل، سەبارەت بە ڕاگەیاندراوی پەکەکە دەربارەی کۆنگرە، ڕایگەیاند کە دەبێت پەرلەمان هەنگاوبنێت. -
سوپای داگیرکەری تورک هێرش دەکات، گەریلا بەرگری لە خۆی دەکات
سوپای داگیرکەری تورک ٥٤٥ جار لە زەمین و ئاسمانەوە هێرشی کردە سەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا. هێزەکانی گەریلاش دژی هێرشەکانی داگیرکەران، چالاکییان ئەنجامدا. -
لە ئامەد 'دەستپێشخەری یەکێتی' دامەزرا
لە ئامەد بۆ ئەوەی لەسەر یەکێتی کورد کاربکرێت، 'دەستپێشخەری یەکێتی' دامەزرا. کۆبوونەوەکە ئەمڕۆ دەستی پێکرد و سبەیش بەردەوام دەبێت. -
لە ئامەد بۆ شەهید لاشەر لیس خێمەی سەرەخۆشی دانرا
بۆ لاشەر لیس (زەینەڵ بایرام) کە لە گارە شەهیدبوو، لە ئامەد خێمەی سەرەخۆشی دانرا. -
پەکەکە بە سەرکەوتوویی ١٢ـەمین کۆنگرەی خۆی بەست
کۆنگرەی ١٢ـەمینی پەکەکە لە نێوان ٥-٧ـی ئایار لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا بەشێوەیەکی سەرکەووتوانە بەسترا. ڕاگەیاندراوە ئەنجامی کۆنگرەی ١٢ـەمین، بڕیارە وەرگیراوەکان و بەڵگە و زانیارییە بەرفراوانەکانی کۆنگرەکە لە ماوەیەکی نزیکدا بۆ ڕای گشتی بڵاو دەکرێتەوە. -
پێنج کەسایەتی شۆڕشگێڕ لە ١٥ـەمین ساڵی لەسێدارەدانیاندا بەڕێزدارییەوە یادیان دەکرێتەوە
فەرزاد کەمانگەر، شیرین عەلەمهولی، عەلی حەیدەریان، فەرهاد وەکیلی و مەهدی ئیسلامیان کە لە ٩ی ئایاری ٢٠١٠ لە لایەن حکوومەتی ئێرانەوە لە سێدارە دران، لە ١٥ـەمین ساڵی لە سێدارەدانیاندا بەڕێزدارییەوە یادیان دەکرێتەوە. -
تورکیا چیتر ناتوانیت خۆی لە چارەسەری پرسی کورد بدزێتەوە
عەدنان کەریم نووسەر و سیاسەتمەدار: "هێشتا تورکیا هەوڵدەدات خۆی لە چارەسەری ڕاستەقینەی پرسی کورد بدزێتەوە، بەڵام ئێتر ئەمە خەیاڵی خاوە بۆ تورکیا." -
هەپەگە شەهیدانی گارەی بە بیر هێنایەوە
هەپەگە ناسنامەی سێ گەریلای کە لە گارە شەهید بوون ڕاگەیاند و وتی: "وەک پارێزەرانی بەهێزی پێوانەکانی پارتی، لە مێژووی تێکۆشانی ئێمەدا بۆ هەمیشە دەمێننەوە." -
هەپەگە: سوپای تورک ٧٧٤ هێرشی ئەنجامداوە
هەپەگە ڕایگەیاند وێڕای پێگەی ئاگربەستی گەریلا، سوپای تورکی داگیرکەر بە بەرفراوانی بە فڕۆکەی جەنگی، چەکی قورس، تۆپ و هاوەن بە گشتی ٧٧٤ جاری هێرشی کردووە. -
دیمەنی چالاکییەکی کاریگەری گەریلا بڵاوکرایەوە
گەریلا تیڤی دیمەنی چالاکییەکی گەریلای لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی سەرگەلێ بڵاوکردەوە، کە لە دژی هێرشی داگیرکەران بە درۆنی کامیکاز ئەنجام دراوە و داگیرکەرێک بە سزا گەیێندرا. -
ئێشکگریی ئازادی لە مەخمور لەگەڵ گرووپی ١٢٩ هەمین بەردەوامە
ئێشکگریی ئازادی لە کەمپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی بۆ ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ لەگەڵ گرووپی ١٢٩ هەمین، ٦٥٨ ڕۆژە بەردەوامە. -
ئۆپەراسیۆنی سەربازیی لە دێرسیم بەردەوامە
ئۆپەراسیۆنی سەربازیی لە هەرێمی عەلیبۆغازی کە لە سێگۆشەی ناوچەکانی پولور و خۆزات و چەمیشگەزەکی دێرسیم دەستی پێ کرد، چەند ڕۆژێکە بەردەوامە. -
هەپەگە گەریلا ئارین مارینۆسی بیرهێنایەوە
هەپەگە گەریلا ئارین مارینۆس (ئەسما تەکین)ی یادکردەوە کە لە ئابی ٢٠٢٢ لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا شەهید بووە و گوتی: "هاوڕێمان ئەرین وەک گەریلایەکی یەژا ستار بە بوێری و سەرکەوتووییەوە ناوی خۆی لە مێژوویی تێکۆشانماندا تۆمار کرد و گەیشت بە کاروانی نەمران." -
ساڵیادی خۆپیشاندانە جەماوەرییەکەی ساڵی ١٩٨٢ی کەرکوک بەرزڕاگیرا
لە شاری کەرکوکی باشوری کوردستان، لە مەڕاسیمێکدا یادی ٤٣هەمین ساڵیادی خۆپیشاندانە شکۆدارەکەی ساڵی ١٩٨٢ی شاری کەرکوک بەرزڕاگیرا. -
لە شەنگال یادی سری سورەیا ئۆندەر کرایەوە
شەهیدی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیکی، ئەندامی شاندی ئیمراڵیی و پەرلەمانتاری دەم پارتی سری سورەیا ئوندەر، لە گۆڕستانی شەهید دڵگەش و شەهید بەرخۆدان لە چیای شەنگال یادکرایەوە. -
حوسێن سەدۆ: دەبێت هاڵاتیانمان کارتی دەنگدان دەربهێنێت
جێگری هاوسەرۆکانی مەخەدەشە حوسێن سەدۆ ئاماژەی بەوەدا هاووڵاتیانی شەنگال دەتوانن تاوەکو ٢٣ی ئایار لە ١٢ بنەکە کارتی دەنگدان دەربهێنن و گوتی: "دەبێت کۆمەڵگەکەمان دەستبەجێ کارتی دەنگدان دەربهێنێت." -
گەریلا تیڤی دیمەنی دوو چالاکی گەریلای لە زاپ بڵاوکردەوە
گەریلا تیڤی دیمەنی دوو چالاکی کاریگەری گەریلاکانی ئازادی کوردستانی بڵاوکردەوە کە لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ لە دژی هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر ئەنجام دراون. -
لە مەخموور پرسە بۆ سری سورەیا ئۆندەر دانرا
لە کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی (مەخموور) بە مەراسیمێکی جەماوەریی، ئەندامی شاندی ئیمراڵی دەم پارتی و جێگری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا سری سوورەیا ئۆندەر، یادکرایەوە. -
سەردەشت عوسمان لە سلێمانی یادکرایەوە
لە شاری سلێمانی بەبۆنەی ١٥هەمین ساڵیادی شەهیدکردنی ڕۆژنامەنووس سەردەشت عوسمان، مەراسیمێکی یادکردنەوە بەڕێوەچوو، تێیدا جەختکرایەوە لەسەر گرنگی بەدەمەوەچوونی بانگەوازەکەی ڕێبەر ئاپۆ. -
پرسەی سری سوورەیا ئۆندەر لە هەولێر لە دووەم ڕۆژییدا بەردەوامە
پرسەی سری سوورەیا ئۆندەر لە دووەم ڕۆژیدا لە هەولێر بەردەوامە، ئەمڕۆش چەندین کەسایەتی و لایەنی سیاسیی بەشدارییان لە پرسەکەدا کرد. -
ناوەندی کەلتووری شەمرەخ بە ناوی سری سورەیا ئۆندەرەوە ناونرا
شارەوانی ناوچەی شەمرەخی مێردین لە پشکی دەم پارتی، لەسەر داوای گەل، ناوەندێکی کەلتووری نوێی بە ناوی سری سورەیا ئۆندەرەوە ناونا.