کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
بایک: ئۆپۆزسیۆن بە مامەڵەیەکی دروست لەگەڵ پرسی کورد دەتوانێت ببێتە جێگرەوەی دەسەڵات
جەمیل بایک رایگەیاند، لە تورکیا لەناو پارتە سیاسییەکاندا مامەڵەی پراگماتیستی لەگەڵ کورد و پرسی کورد تێنەپەڕێندراوە و وتی، بە مامەڵەیەکی دروست لەگەڵ پرسی کورد دەتوانن ببنە ئەڵترناتیڤی دەسەڵات. -
کەجەکە: روانگەکانی رێبەرایەتی لە ساڵی نوێدا دەبنە رێنیشاندەری تێکۆشانمان
هاوسەرۆکایەتی دەستەی بەڕێوەبەریی کەجەکە لەپەیامی پیرۆزبایی ساڵی نوێدا ئاماژەی بەوەکرد کە روانگەکانی رێبەر ئاپۆ لەپێناو چارەسەردا کە لە ٧ خاڵدا خرابوونەڕوو، لە ساڵی نوێدا دەبنە رێنیشاندەری تێکۆشانی ئەوان. -
بنەماڵەکانی ڕۆبۆسکی ١٣ ساڵە داوای دادپەروەری دەکەن
هەوڵ و پەیجوری بنەماڵەکانی ڕۆبۆسکی بۆ چەسپاندنی دادپەروەری دوای تێپەڕبوونی ١٣ ساڵ بەسەر کۆمەڵکووژییەکەدا بەردەوامە. -
هۆزات: رێبەر ئاپۆ دوایین شانسی تورکیایە
هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەریی کەجەکە بەسێ هۆزات وتی، "دەبێت دەوڵەتی تورک بۆ چارەسەری دیموکراتیکی پرسی کورد و دیموکراتیکبوونی تورکیا ئیرادەیەک نیشان بدات. رێبەر ئاپۆ دوایین شانسی تورکیایە". -
سەردانەکانی شاندەکەی کەنەکە لە سلێمانی بەردەوامە
لە چوارچێوەی سەردان و کۆبوونەوەکانی شاندی کەنەکە لەگەڵ پارت و لایەنەکان لە شاری سلێمانی، ئەمڕۆ شاندەکە سەردانی حزبی دیموکراتی پێشکەوتنخوازی کوردیی سووریای کرد. -
ئێران ٣ گەنجی کوردی دەستبەسەرکرد
هێزەکانی ئێران ٣ گەنجی کوردیان لە شارە جیاوازەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستبەسەر کرد و چارەنووسیان نادیارە. -
ئێشکگری لەسەر سنووری کۆبانێ: خاوەنداری لە پەیامی عەبدوڵا ئۆجالان دەکەین
لە چالاکی ئێشکگری لەسەر سنووری پیرسوس و کۆبانێ، بانگەوازکرا بۆ خاوەنداری لە ڕێبەر ئاپۆ، هەروەها بانگەوازکرا بۆ بەشداربوون لە ڕێپێوانی ٣ ی کانوونی دووەم لە پیرسوس. -
نەپەگە ئاماری شەڕی ساڵی ٢٠٢٤ـی ئاشکرا کرد
نەپەگە ئاماری شەڕی ساڵی ٢٠٢٤ـی ئاشکرا کرد. لە ١١٢٤ چالاکی گەریلادا ٤٧٨ داگیرکەر سزادراون، ١٨ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان (سیها) خرێنراونەتە خوارەوە. ١٣٤ گەریلا لە هێرشە داگیرکارییەکاندا شەهید بوون کە تەقەمەنی قەدەغەکرا و گازی کیمیاوی تێدا بەکارهێندراوە. -
جەنگاوەرانی سینان دێرسیمی هەبەدەهە لە ئیزمیر چالاکیی چەکدارییان ئەنجامدا
جەنگاوەرانی سینان دێرسیمی هەبەدەهە ڕایانگەیاند کە لە ناوچەی مەنەمەنی ئیزمیر، دژی هێرشەکانی سەر ڕۆژئاوای کوردستان چالاکیی چەکدارییان ئەنجامداوە. -
چارەسەری بە تێکۆشانی ئازادیی هێزە شۆڕشگێڕەکان و ژنان دەستەبەردەبێت!
هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەریی کەجەکە جەمیل بایک باسی لەوەکرد کە تاکە رێگەی رزگاربوون لە قەیرانی نەتەوە-دەوڵەت لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست چارەسەریی نەتەوەی دیموکراتیکە و وتی، "چارەسەری بە تێکۆشانی ئازادیی گەلان، ژنان و هێزە شۆڕشگێڕەکان دەستەبەر دەبێت". -
ئێشکگری سەر سنوور: پەیامەکەی ڕێبەر ئاپۆ بۆ چارەسەرە
چالاکی ئێشکگری لەسەر سنووری کۆبانێ دژی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی ٧ ڕۆژە بەردەوامە. لە چالاکییە دووپاتکرایەوە، پەیامەکانی ڕێبەر ئاپۆش بۆ چارەسەریین. -
"پێویستە بۆ مافی هیوا، پرۆسەی یاسایی دەست پێ بکات"
ئۆهەدە و مەد تواد_فەد ڕاپۆرتی پێشێلکاری مافیان لە زیندانەکان ئاشکرا کرد، گوتیان: "لە چوارچێوەی مافی هیوادا، دەبێت پرۆسەی یاسایی دەربارەی ئۆجالان و هەموو زیندانیانی هەتاهەتایی، دەست پێ بکات". -
فەرماندەی چیاکانی بۆتان: عادل بیلیکی
دڵسۆزی و پێداگری و تایبەتمەندییەکانی لەلایەن ڕێبەرێتییەوە وەها پێناسەکرابوو: "لە ڕوواڵەتدا عادلە، بەڵام لە جەوهەردا ئەوەی هەنگاودەنێت، ڕێبەرێکە". -
چالاکی لە زاپ و مەتینا: داگیرکەرێک سزادرا، ٢ی دیکەش برینداربوون
گەریلاکانی ئازادیی کوردستان لە زاپ و مەتینا لە دژی سوپای تورکی داگیرکەر چەندین چالاکییان ئەنجامدا. لە چالاکییەکاندا داگیرکەرێک کوژرا و دووانی دیکە برینداربوون. -
"دەبێت خاوەنداری لە خۆبەڕێوەبەریی رۆژئاوا بکەین"
خەباتکارانی کەمپی پەنابەرانی مەخمور داوای یەکێتی و یەکڕیزی دەکەن و رایدەگەیەنن: "هەموو لێکدانەوەکانی ئێستا لەسەر کوردانە. ئەوەی لەئێستادا چارەنووسی کوردان دیاریدەکات، یەکێتی گەلی کوردە". -
جەمیل بایک: دەبێت هەڵمەتی ئازادی بگەیەنینە سەرکەوتن
هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەریی کەجەکە جەمیل بایک باسی لەوەکرد، کە هەڵەمەتی ئازادی رێبەر ئاپۆ لە ساڵی ٢٠٢٤دا ئەنجامی گرنگی لێکەوتووەتەوە و وتی، هەڵمەتەکە لە ساڵی ٢٠٢٥ دا دەگاتە ئەنجام. -
ئێشکگری ئازادی لە مەخمور بەردەوامە
ئێشکگری ئازادیی بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ لە مەخموور ٥٢٨ ڕۆژە بەردەوامە. -
جەنگاوەرانی ماک لە ئامەد دژی پۆلیس چالاکیان ئەنجامدا
جەنگاوەرانی ماک دژی کۆمەڵکوژی ڕۆبۆسکی و هێرشە داگیرکارییەکان لە ئامەد چالاکیان دژی پۆلیس ئەنجامدا. -
لەسەر سنوری کۆبانێ ئێشکگری بەردەوامە: دەبێت ڕۆژئاوا بپارێزین
لە ئێشکگری لە سنووری پیرسوس-کۆبانێدا پەیامی "خاوەندارێتی کردن لە ڕۆژئاوا" درا و گوترا "دەبێت هەلومەرج بۆ ئازادی بەڕێز ئۆجالان دروست بکرێت". -
قوربانیانی ڕۆبۆسکی یادکرانەوە
قوربانیانی کۆمەڵکوژیی ڕۆبۆسکی لەسەر گۆڕەکانیان لە گوندەکە یادکرانەوە. لە یادەکەدا دووپاتکرایەوە، بکوژ دەوڵەتی تورکە و ناڕەزایەتی پیشاندرا دژی هێرشە داگیرکارییەکان. -
کۆنگرەی گەل: پاراستنی ڕۆژئاوا ئەرکی سەرەکیمانە
کۆنگرەی گەل هاتنی ساڵی نوێی لە گەلان پیرۆز کرد، بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ بانگەوازی بۆ بەرفراوانکردنی تێکۆشان کرد و رایگەیاند، "پاراستنی ڕۆژئاوا ئەرکی سەرەکی گەل و دۆستانمانە کە لە هەموو جێگەیەکی جیهاندا لە ساڵی ٢٠٢٥دا ئەمە ئەنجام بدات." -
کەسوکاری بێسەروشوینکراوان، قوربانیانی کۆمەڵکوژی ڕۆبۆسکییان بەبیر هێنایەوە
ئەندامانی ئیهەدە و کەسوکاری بیسەرشوێنکراوان، ئەوکەسانەی کە لە کۆمەڵکوژی ڕۆبۆسکیدا کۆمەڵکوژکران بەبیر هێنایەوە. -
سەربازانی تورک لە وان کەسێکیان کوشت
لە گەڕەکی ئاڤزێرکێی ناوچەی سەراڤ لە وان، سەعیدخان دوردو لە ئەنجامی تەقەکردنی سەربازانی سوپای تورکی داگیرکەر لە ئۆتۆمبێلێکی سەربازییەوە، ژیانی لەدەستدا. -
بنەماڵەی قوربانیانی کۆمەڵکوژی ڕۆبۆسکی سەردانی گۆڕستانیان کرد
بنەماڵەکانی ڕۆبۆسکی چوونە سەردانی گۆڕستانی ئەو کەسانەی لە کۆمەڵکوژی ڕۆبۆسکیدا شەهید کران. -
پارتی سەوز سەردانی نوێنەرایەتی پەیەدەی کرد
شاندێکی پارتی سەوزی کوردستان لەگەڵ هاوسەرۆکی پەیەدە غەریب حەسۆ و بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەیەدە سەما بەکتاش کۆبووەوە.