کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
فڕۆکە جەنگییەکانی عێراق حەشارگەکانی داعشیان بۆردومان کرد
فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای عێراق لە باشووری ڕۆژهەڵاتی کەرکوک حەشارگەکانی داعشیان بۆردومان کرد. ڕاگەیەندرا شەش ئەندامی چەتەکان کوژراون. -
هەپەگە ناسنامەی دوو شەهیدی ئاشکرا کرد
هێزەکانی پاراستنی گەل شەهید بەسێ و ئۆزگوری بیرهێنایەوە و گوتی: "تا کۆتا هەناسەیی ژیانیان بەشێوەیەکی فیدایی شەڕیان کرد و بە شکۆوە ناوی خۆیان لە مێژووی تێکۆشانی ئازادیماندا تۆمار کرد." -
دانیشتوانی مەخموور لە دژی گەمارۆدان و دەستبەسەرکردنەکان ڕێپێوانێکی جەماوەرییان ئەنجامدا
دانیشتوانی کامپی پەنابەرانی مەخموور لەدژی گەمارۆدان و دەستبەسەر کردنەکانی حکومەتی عێراق، ڕێپێوانێکی جەماوەرییان ئەنجامدا. -
دوران کاڵکان: پڕۆسەکە پێویستی بە هەنگاوی هاوتەریبی هەردوولا هەیە
دوران کاڵکان: تا ئێستایش هەموارکردنەوەیەکی بچووکی یاسایی بۆ ئاسایش و گەرەنتی پڕۆسەکە نەکراوە. ڕوونە پڕۆسەکە بە هەنگاوی یەکلایەنە یان تەنها بە لێدوان و ڕاگەیاندراوی نیاز باشی ناڕوات بەڕێوە و پێویستی بە هەنگاوی هاوتەریبی هەردوولا هەیە. -
پەیامی سەرەخۆشی کەجەکە بۆ کۆچی دوایی حەمید گەیلانی
هاوسەرۆکایەتی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە بۆ بۆنەی کۆچی دوای سیاسەتمەدار، نووسەر و هەڵبەستڤان حەمید گەیلانی کە لە تەمەنی ٧٨ ساڵەی خۆییدا گیانی لەدەستدا، پەیامێکی سەرەخۆشی نارد. -
کەنەکە ئەنجامنامەی کۆتایی کۆنگرەی ئاسایی ٢٣ـەمینی خۆی ئاشکرا کرد
کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە) لە ٢٤-٢٥ی ئایاری ٢٠٢٥دا لە هۆڵەندا کۆنگرەی ئاسایی ٢٣ـەمینی خۆی ئەنجام دا، لە کۆنگرەکەدا ئامانج و کارکردنی کەنەکە لە چوارچێوەی چارەسەری پرسی کورددا دیاری کرا. لە کۆنگرەکەدا پێکهاتەی نوێی بەڕێوەبەری کەنەکە هەڵبژێردرانەوە. -
ناسنامەی سێ گەریلای شەهید ئاشکرا کرا
هەپەگە ناسنامەی سێ گەریلای ئاشکرا کرد کە لە زاپ شەهید بوون و گوتی: "هاوڕێیانمان عەباس، لۆرین و ڕاوان بەڕێزداری و پێزانینەوە یاد دەکەینەوە و بەڵێنمان دووپاتەکەینەوە خەونەکانیان لە کوردستانی ئازاددا زیندوو ڕاگرین." -
شەهید ژیان تمۆقی بە بەرخۆدانەکانی داستانی نووسییەوە
شەهید ژیان تمۆقی بۆ ئەوەی لەسەر هێڵی فەرماندە بێریتان ببێتە گەریلایەکی تێکۆشەر زۆر هەوڵی دا، لە شەنگالەوە تاوەکو مەتینا، لە چەندین گۆڕەپان بە بەرخۆدانەکانی داستانی نووسییەوە. -
دەستەی تەندروستی شەنگال ڕێگرییەکانی سوپای عێراقی بۆ سەر شەنگال ئیدانە کرد
دەستەی تەندروستی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری شەنگال لە دژی ڕێگریکردن لە شاندێکی تەندرووستی ئیتاڵیا بۆ شەنگال بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوە و ڕێگرییەکانی لەلایەن سوپای عێراقەوە ئیدانە کرد. -
پاسەوانی پارێزگاری شرنەخ، که دەستدرێژی کردبووە سەر گەنجێک بەبێ دەستبەسەر کردن دادگایی ده کرێت
لە دۆسیەی دەستدرێژی کردنەسەر گەنجێکی ١٥ساڵان لە شرنەخ، لە ئەنجامی نمونەی DNA لە لێکۆڵینەوەی پزیشکی دا دەرکەوت کە لەلایەن پاسەوانی پارێزگاری شرناخ، ئۆغوزهان یوجەسۆی دەستدرێژی ڕوویداوە. -
لە سلێمانی مەراسیمی پرسەی گەریلای هەپەگە شەهید باران چیا بەڕێوەچوو
ئێوارەی ئەمڕۆ لە کامپی باریکەی عەربەتی شاری سلێمانی بۆ گەریلای هەپەگە شەهید باران چیا، کە لە هەرێمی زاپ شەهید بوو، بە شێوەیەکی جەماوەری مەراسیمی پرسە بەڕێوەچوو. -
شاندی پەرلەمانی ئەوروپا و دەم پارتی سەردانی شەنگالیان کرد
شاندی پەرلەمانی ئەوروپا و نوێنەری دەم پارتی ئەوروپا سەردانی شەنگالیان کرد -
دایکێک دوای ٢٩ ساڵ گەران بە دوای ئێسک و پروسکی کوڕەکەییدا سەردانی ئیهەدە دەکات
دایکە نەفیسەی ئەرکەکەی تەمەن ٧٩ ساڵ بۆ دۆزینەوەی ئێسک و پروسکی کوڕەکەی کە لە ساڵی ١٩٩٦دا لە ناوچەی ئامەد لە جەنگدا شەهید بوو، سەردانی ئیهەدە دەکات. -
هەپەگە ناسنامەی دوو شەهیدی ئاشکرا کرد
هەپەگە ناسنامەی دوو گەریلای ئاشکرا کرد کە لە مەتینا و زاپ شەهید بوون و گوتی: "لە کەسێتی هەردوو بنەماڵەی هێژای گەلی جزیرەی بۆتان و کۆبانێدا سەرەخۆشی خۆمان لە هەموو گەلی کورد دەکەین." -
بەسێ هۆزات: جێبەجێ کردنی بڕیارەکانی کۆنگرە پەیوەستە بە ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆوە
هاوسەرۆکی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە بەسێ هۆزات ئاماژەی بەوەدا تەنها بە ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ بڕیارەکانی کۆنگرەی ١٢ـەمینی پەکەکە جێبەجێ دەبن و گوتی: "تەنها ڕێبەر ئاپۆ دەتوانێ چەک لە شەڕڤانان وەرگرێت." -
لە کەرکوک، کۆڕێک دەربارەی "مێژووی ڕاستەقینەی کورد" بەڕێوەچوو
لە شاری کەرکوک، لەژێر ناونیشانی "لە دەرەوەی مێژوو و ناسنامە هەڵبەستراوەکەیدا کورد کێیە؟" کۆڕیک بۆ نووسەر و مێژوونووس سۆران حەمەڕەش سازکرا. -
شاندێکی پەرلەمانی ئەوروپا لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی کۆبوونەوە
هاوسەرۆکی چەپەکان لە پەرلەمانی ئەوروپا و نوێنەری دەم پارتی لە کۆنسەی ئەوروپا، لە شاری سلێمانی لەگەڵ سەرۆکی یەنەکە بافڵ تاڵەبانی کۆبوونەوە. -
شاندێكی ئەورووپی سەردانی نوێنەرایەتی ئیدارەی خۆبەڕێوەرییان کرد لە باشووری کوردستان
شاندێک لە پەرلەمانتاران و ڕێکخراوەکانی ئەورووپا بە مەبەستی پشتیوانیکردنی لە دیموکراتیزەکردنی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە گشتی کوردستان بە تایبەتی سەردانی نوێنەرایەتی ئیدارەی خۆبەڕێوەرییان کرد لە باشووری کورستان. -
ڕووکەن باگۆک: بوونی خۆمان لە ناو پەکەکەدا دۆزییەوە
ڕووکەن باگۆک ئاماژەی بەوەدا پەکەکە ئیرادەیەکی مەزنی بە هەمووان و بە تایبەتی بە ژنان و گەنجان بەخشی و گوتی: "پەکەکە لە ماوەی ٥٢ ساڵ تێکۆشاندا مێژووی نووسییەوە. کوردی سەرلەنوێ هەستانەوە و ئێمەش بوونی خۆمانمان لە ناو پەکەکەدا دۆزییەوە" -
سۆزدار ئاڤێستا: کات کاتی بونیادنانی کۆمەڵگەی دیموکراتیک و ئاشتییە
ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە سۆزدار ئاڤێستا باسی لەوەکرد لەسەر میراتی بەرخۆدانی ٥٢ ساڵەی پەکەکە تێکۆشان مەزنتردەکەن و گوتی: "ئیدی کات کاتی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی و ئاشتییە. کاتی یەکانگیرکردنی هێزی ژن و گەنجانە." -
هێزەکانی ئێران لە سنووری نەوسوود کۆڵبەرێکیان کوشت
له ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ئێران لەسەر سنووری نەوسوودی پاوە کۆڵبەرێک کوژرا. -
ڕێگریی کردن لە سەردانی شاندی ئیتاڵی بۆ شەنگال ئیدانە کرا
شاندێکی خۆبەخش و پزیشکانی ئیتاڵی کە دەیانویست بۆ چاودێریکردنی پرۆژەکانی تەندروستی و خزمەتگوزارییەکان سەردانی شەنگال بکەن لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی عێراقەوە ڕێگرییان لێکرا. ئیدارەی خۆبەریوەبەری شەنگالیش ئەم کردەوەیەی ئیدانە کرد. -
دێرسیم: پرسەکە ئەوەیە چۆن میراتی پەکەکە بە هێز بکەین
یەکێک لە ئەندامانی ١٢هەمین کۆنگرەی پەکەکە حەمرین دێرسیم گوتی: "پرسەکە ناو نییە؛ ئەوەی گرنگە چۆن میراتی پەکەکە بە هێز بکەین و فراوانی بکەین، چۆن بتوانین باشتر تێکۆشان بکەین." -
نەدیم سەڤەن: سەردەمێکی نوێی تێکۆشان دەست پێدەکات
نەدیم سەڤەن یەکێک لە نوێنەرانی کۆنگرەی ١٢هەمی پەکەکە ڕایگەیاند کە دەبێت ئێستا بەشێوەیەکی ڕاستەقینە بەشداری لە پرۆسەکەی ڕێبەر ئاپۆ بکرێت و وتی: "بە کۆنگرەی ١٢هەمینی پەکەکەوە پرۆسەیەکی نوێی تێکۆشان دەستیپێکردووە." -
وان، ئامەد، جولەمێرگ: دەبێت کوردی ببێتە زمانی فەرمی
لە چوارچێوەی ١٥ ی ئایار، ڕۆژی زمانی کوردی لە وان و ئامەد و جولەمێرگ چالاکی ئەنجامدرا، داواکرا زمانی کوردی ببێتە زمانی فەرمی و پەروەردە.