کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
هەپەگە-نەڕەچە شەهیدانی زاپی بیرهێنایەوە
هەپەگە-نەڕەچە بە ڕێز و پێزانینەوە شەهیدانی زاپی بیرهێنایەوە و گوتی: "هاوڕێیانمان بەشداربوونی فیداییەیان وەک کلیلی سەرکەوتنی تێکۆشان بینیی و لە نێو سەختترین هەلومەرجەکانیشدا سازشییان لە تێکۆشانی هەبوون و ئازادی گەلەکەمان نەکرد." -
سوپای تورک سنووری ئامێدی تۆپباران کرد
ئەندامی ڕێکخراوی (CPT)ـی ئەمریکی، کامەران عوسمان ڕایگەیاند لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە، ٤٨ جار سنووری ئامێدی لەلایەن سوپای تورکەوە تۆپباران کراوە. -
لە کەرکوک کۆڕی "کەرکوک لە نێوان هاوکێشەی بەغدا_هەولێر" بەڕێوەچوو
لە شاری کەرکوک لەژێر ناونیشانی "کەرکوک لە نێوان هاوکێشەی بەغدا_هەولێر" کۆڕێک بۆ نووسەر و رۆژنامەنووس کاوێز مەلا پەروێز سازکرا. -
دەبەپە: چارەسەری دیموکراتیک و ئاشتی کۆمەڵایەتی پێویستی بە تێکۆشانە
ئەنجوومەنی دەبەپە ئەنجامنامەی کۆبوونەوەکەی ئاشکرا کرد، ڕایگەیاند چارەسەری دیموکراتیک و ئاشتی کۆمەڵایەتی پێویستی بە تێکۆشانی پێداگرانەیە. -
کۆنگرە-گەل یادی ڕاپەرین ئامەدی کردەوە
دیوانی هاوسەرۆکایەتی کۆنگرە-گەل بە ڕێز و پیزانینەوە یادی جێگری هاوسەرۆکانی کۆنگرە-گەل، ڕاپەڕین ئامەدی کردەوە، کە لە ١٧ـی حوزەیرانی ٢٠٢٢دا لە هێرشی ئاسمانی دەوڵەتی تورکدا شەهید بوو. -
لە ئامەد هێرشەکانی سەر گەریلا شەرمەزارکرا
پلاتفۆرمی ڕەنج و دیموکراسی ئامەد، هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورک سەرەڕای ئاگربەستی پەکەکە وەک "هێرش بۆ تێکدانی پرۆسەکە" هەڵسەنگاند و تیشکی خستەسەر بنیاتنانی هێڵی تێکۆشان دژی شەڕ. -
ئارال: خاوەنداری لە یادەورییەکانی شەهیدان، خاوەنداریکردنە لە ڕێبەر ئاپۆ
موحەڕەم ئارال، سیاسەتمەدار لە یادی عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتون، لە دامەزرێنەرانی پەکەکە، ڕایگەیاند: "خاوەنداری لە یادەوەرییەکانی ئەم هەڤاڵانە، خاوەنداریکردنە لە ڕێبەرایەتی، هەروەها خاوەنداریکردنە لەو بەهایانەی کە تێکۆشانی ئێمەی خوڵقاند." -
یادی شەهیدانی تەقینەوەی مەجلیسی گەلی سنونێ کرایەوە
یادی شەهیدانی تەقینەوەکەی سەر مەجلیسی گەلی سنونێ کرایەوە و ڕاگەیەندرا کە هەتا کۆتایی لەسەر ڕێباز و ئامانجی شەهیدان درێژە بەتێکۆشانمان دەدین. -
هەپەگە ناسنامەی دوو گەریلای ئاشکرا کرد کە لە هێرشی کیمیایی دەوڵەتی تورکدا شەهید بوون
هەپەگە-نەڕەچە ناسنامەی دوو گەریلای ئاشکرا کرد کە لە هێرشی کیمیایی دەوڵەتی تورکدا لە زاپ شەهید بوون و ڕایگەیاند: "ئێمە یادی هەڤاڵانی فیدایی ئاپۆییمان، ڕوومەت و سەرهەڵدان کە ناوی خۆیان لە مێژووی تێکۆشاندا تۆمار کرد، بەرز ڕادەگرین." -
ساڵیادی هێرشی سەر ئەنجوومەنی گەلی سنونێ و سەرکەوتنی ئیرادەی گەلە
سێ ساڵ لەمەوبەر، ئەنجوومەنی گەلی سنونێ شەنگال لە لایەن سیخورەکانی پاراستن و میتەوە تەقێندرایەوە. ئەم هێرشە وەک بەشێک لە پلانێکی بەرفراوان بۆ لەناوبردنی ئیرادەی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری شەنگال بوو. -
ڕێگریکردن لە فەرمانەکان و ژیانەوەی ڕێنسانسی ئێزدییان
بە ڕێکخستنی خۆبەڕێوەبەری، پاراستنی سیستەمی نەتەوەی دیموکراتیک، ژیانەوەی ڕێنسانسی ئێزدی و بە بڕیارەدەری پاراستنی بەهاکانیان، ئێزدییان دەتوانن ڕێگری لە فەرمانەکانی داهاتوو بگرن و ژیانێکی شکۆمەند و ئازاد بۆ خۆیان بونیات بنێن. -
لە وان عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتون یادکرانەوە
ئەنجوومەنی گەنجانی دەم پارتی لە وان چالاکی یادکردنەوەی بۆ کادرانی پێشەنگی پەکەکە عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتون ڕێکخست. -
دەبەپە ناڕەزایەتی دەربڕی بەرانبەر هێرشی زایەندیی
دەبەپە دەربارەی هێرشی زایەندی بۆ سەر منداڵانی شەرناخ ڕاگەیاندراوی بڵاوکردەوە و گوتی: "ئەم دەستدرێژییە کە بەهاکانی کۆمەڵگەی ئەخلاقی و سیاسی لە کوردستان دەکاتە ئامانج، هەوڵدەدات داڕمانی کۆمەڵایەتی قووڵتر بکاتەوە". -
لە پیرسوس عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتون یادکرانەوە
کادرانی پێشەنگی پەکەکە، عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتون لە ناوچەی پیرسوسی ڕحا یادکرانەوە. -
ڕاگەیاندراوی پەژاک سەبارەت بە شەڕی ئێران و ئیسرائیل
لە ڕاگەیاندراوەکەی پەژاک سەبارەت بە شەڕی ئێران و ئیسرائیل، وێڕای دژایەتی سەپاندنی شەڕ بەسەر گەلی ئێراندا، هاتووە: "ئەوەی ئازادی دەخاتە ئاسۆی داهاتووی گەلی ئێرانەوە، خەباتی دیموکراسییان و شۆڕشی ناوازەی ژن، ژیان و ئازادییە." -
دەم پارتی سەردانی پارتە کوردییەکان دەکات
هاوسەرۆکی گشتی دەم پارتی تونجەر باقرخان لە ئامەد سەردانییەکانی بۆلای پارتە کوردییەکان دەستپێکرد و ڕایگەیاند کۆبوونەوەی ڕێبەر ئاپۆ لەگەڵ سەرکردە کوردییەکاندا هاوکارییەکی باشی پرۆسەکە دەکات. -
کەجەکە سەبارەت بە هێرشەکانی ئیسرائیل بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە
کەجەکە سەبارەت بە هێرشەکانی ئیسرائیل بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: "ئێمە ئەو شەڕەی کە زیان بە گەلان دەگەیەنێت و دەبێتە هۆی لەناوچوونیان ئیدانە دەکەین. داوا دەکەین کێشەکان نەک بە شەڕ بەڵکو بە سیاسەتی دیموکراتیک و دانوستان چارەسەر بکرێن." -
هەپەگە بەڕێزدارییەوە فەرماندە دەلیل تەمەلی بیرهێنایەوە
هەپەگە-نەڕەچە ناسنامەی فەرماندەی هەپەگە، فەرماندە دەلیل تەمەلی ئاشکراکرد کە لە ساڵی ٢٠٢١ لە قەندیل شەهید بووە و گوتی: "بە فیداکاری ژیانی خاکیانەی و پەیوەستبوونی بە بەهاکانی گەلەوە بەوپەڕی بوێیرییەوە جەنگا و بووە فەرماندەیەکی سیمبوڵی مێژووی تێکۆشانمان." -
میرخان کارکەر: پێویستە گەلەکەمان ئاگاداری ئەو کەس و هێزانە بێت کە ئاین بەکاردەهێنن
میرخان کارکەر دەستنیشانیکرد پێویستە کۆمەڵگە ئاگاداری ئەو کەس و هێزانە بێت کە ئاین بۆ بەرژوەندی خۆیان بەکار دەهێنن و گوتی: "دەبێت گەلەکەمان لە بەرامبەر ئەو کەسانەی ماڵوموڵکی گەلەکەمان بە غەنیمەت دەبینین، خاوەنداری لە بەهاکانی خۆی بکات." -
تێکۆشین جودی: هەڤاڵ قاسم نوێنەرەوەیەکی بەهێزی هێڵیی ئاپۆیی بوو
گەریلای یەژا ستار تێکۆشین جودی باسی کاریگەری تێکۆشانی شەهید قاسم ئەنگین لە تێکۆشانی ئازادییدا کردو و گوتی: "هەڤاڵ قاسم نوێنەرەوەیەکی بەهێزی فەلسەی ئاپۆیی بوو. هونەرمەند و کەسێکی زانا بوو." -
دەوڵەتی تورک ماڵەکانی گوندی شیلازێی تاڵانکردووە
گوندنشینانی شیلازێ پاش چەندین ساڵ گەڕانەوە گوندەکانیان، دووپاتی دەکەنەوە ماڵەکانیان وێرانکراوە و کەلوپەلەکانی نێو ماڵەکانیان تاڵانکراوە. -
لە ئامەد مەراسیمی پرسە بۆ گەریلا ئەدهەم کۆجامان دانرا کە لەکاتی ئاگربەستدا شەهید بوو
لە ئامەد مەراسیمی پرسە بۆ گەریلا ئەدهەم کۆجامان (وڵات هێمن) بەڕێوەچوو، کە لە قۆناغی بڕیاری ئاگربەستی هەپەگە و بڕیارەکانی ١٢ـەمین کۆنگرەی پەکەکەدا، لە بەردەوامی هێرشەکانی سوپای تورکدا شەهید بوو. -
هەپەگە-نەڕەچە: سوپای تورک بە هەموو جۆرە چەکێک هێرش دەکاتەسەر گەریلا
هەپەگە ڕایگەیاند سوپای تورک بە تەقەمەنی بەهێز، گازی کیمیایی، درۆن، حەفارە و چەکی قورس هێرشی سەر تونێلەکانی گەریلا دەکات و هەوڵی ڕووخاندنیان دەدات. بەم هۆکارە هەپەگە بانگەوازی لە هەمووان کرد لە دژی ئەم هێرشانە بوەستنەوە. -
پۆلیسی عێراق هەڵیکوتایەسەر بینای شارەوانی گرزەرکی شەنگال
پۆلیسی عێراق هەڵیکوتایەسەر بینای شارەوانی گرزەرکی شەنگال و بە جێگیرکردنی هێزێک دەستی بەسەردا گرتووە. -
گەریلا نودەم: قاسم ئەنگین مامۆستایەکی ڕەنجدەری شۆڕشگێڕیی بوو
گەریلا نودەم لە ساڵوەگەڕیی شەهید بوونیدا باسی لە ڕۆڵی شەهید قاسم ئەنگین کرد لە تێکۆشانی شۆڕشی ئازادییدا و گوتی: "هەڤاڵ قاسم لە هەموو ڕوویەکەوە خۆی زۆر پێشخستبوو. هەم فەرماندە و هەمیش ڕەنجدەر، مامۆستا و فەیلەسوفێکی شۆڕشگێڕیی بوو. شۆڕشگێڕێکی پسپۆر بوو."