کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
ماک لە سێرت بینای گروپی میلیشیایی ئولکو ئۆجاکلاری کردە ئامانج
جەنگاوەرانی ئازادی کوردستان (ماک) رایانگەیاند، لە سێرت بە نارنجۆکی دەستی و مۆلۆتۆف ئولکو ئۆجالکاری کە بینایەکی تاوانکاریی میلیشیایی سەر بە دەوڵەتیان کردووەتە ئامانج. -
گەریلا تی ڤی دیمەنی دوو چالاکی بڵاوکردەوە
گەریلا تی ڤی دیمەنی دوو چالاکی نیشانەشکێنی بڵاوکردەوە کە لە زاپ لە دژی سەربازانی تورکی داگیرکەر ئەنجامدرابوو. -
فەرهاد پاوە گەریلای پژاک داوای خاوەنداری لە هەڵمەتی ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان کرد
فەرهاد پاوە، گەریلای پژاک، ڕۆژی لە دایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان پیرۆز کرد و داوای پشتیوانی لە هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ کێشەی کورد" کرد. -
گەنجانی وڵاتپارێزی کوردستان لە خورماتوو ٤ی نیسانیان پیرۆز کرد
لە شارۆچکەی خورماتوو، کۆمەڵەی گەنجانی وڵاتپارێزی کوردستان لە چالاکییەکەدا ٤ی نیسانیان پیرۆز کرد. -
تەژەئا هەڵبژاردنەکانی هەڵسەنگاند: ژنان سەرکەوتن
تەڤگەری ژنانی ئازاد (تەژەئا) پەیوەست بە هەڵبژاردنە خۆجییەکانی ٣١ی ئادار ڕاگەیاندراوێکی داو وتی: "ژنان کە لە هاوسەرۆکایەتی و بڕیارداری هاوژیانی ئازاددا سازشیان نەکرد سەرکەووتن." -
'رێبەر ئاپۆ ڕێگەی لەبەر ڕاستی کردەوە'
ئادار گابار ئەندامی تەڤنا زیڕین، ٤ی نیسان ڕۆژی لەدایکبوونی ڕێبەری گەلی کوردی لە هەموو مرۆڤایەتی پیرۆز کرد و وتی: "بۆ ئەوەی بتوانین خاوەنداری لەم ڕۆژە و ڕێبەرایەتیمان بکەین، پێویستە خاوەنداری لە بەها و دەستکەوتەکانمان بکەین." -
هەر کات ئاڵای سەرکەوتنمان پێکەوە بەرز کردەوە، ئەوکات زاڵم قەد سەرناکەوێت
گەلی بوێری وڵاتە جوانەکەم، چاوەڕێم بکەن، لەبیرم مەکەن. بە تلیلیان دێمەوە لات. زاڵم قەد سەرناکەوێت، بە مەرجێک پێکەوە ئاڵای سەرکەوتن هەڵبدەین... -
'بە بەرپرسیارێتی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادییەوە خاوەندرای لە ڕێبەرێتی و شۆڕش بکەین'
ئەندامی فەرمانداری یەرەکە شۆڕش ئالان ڕۆژبوونی ڕیبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و ساڵوەگەڕی دامەزراندی پژاکی پیرۆزکرد و بانگەوازی لە ژن و گەنجانی بەشداربووی شۆڕشی 'ژن، ژیان، ئازادی' کرد خاوەنداری لە ڕێبەرێتی و شۆڕش بکەن. -
باقرخان: بەرخۆدان و پشتیوانی لە وان سەرکەوت
هاوسەرۆکی دەم پارتی تونجەر باقرخان باسی لەوەکرد لە وان پشتیوانی بەرخۆدان سەرکەوت و وتی: "بۆ خاوەنداریکردن لە بەرخۆدانی وان، هاوپەیمانییەکی ٨٦ملیۆنی هەبوو. بە هەمان بەرخۆدانەوە ڕێگەی دەستبەسەرداگرتنی شارەکانی تر نادەین." -
چالاکیەکانی ٤ی نیسانی دەستپێشخەری ژنانی تۆڵەسێن
دەستپێشخەری ژنانی تۆڵەسێن بە بۆنەی ڕۆژبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانەوە چالاکیان ئەنجامدا. -
ئێشکگری ئازادی لە مەخمور لەگەڵ گرووپی ٥٣ هەم بەردەوامە
ئێشکگری ئازادی بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە کەمپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی (مەخمور) لەگەڵ گرووپی ٥٣ هەمین بەردەوامە. -
لە مەخمور بۆ سورخوێن جەلال خێمەی سەرەخۆشی دانرا
بۆ فەرماندەی یەپەژە سورخوێن جەلال لە کەمپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی لە مەخمور خێمەی سەرەخۆشی دانرا. -
لە سلێمانی بەربانگی پێکەوەژیانی ئایینەکان ڕێکخرا
لە شاری سلێمانی باشووری کوردستان، ڕێکخراوی بەراوردی ئاینەکان و پێکەوەژیانی مرۆیی بە ناونیشانی پێکەژیانی ئایینەکان ئێوارەخوانێکی ڕێکخست. -
ڕێپێوانی جورنەڕەش: ئاکەپە دزە
گەلی جورنەڕەش دژی هەڵوەشاندنەوەی هەڵبژاردن بە درووشمی "ئاکەپە دزە، یەسەکە هاوبەشە" ڕێپێوانیان کرد. -
گەنجانی مخموور: ڕێبەر ئاپۆ بۆ گەلانی جیهانیش ڕێبەرە
گەنجانی کەمپی پەنابەرانی مەخموور، ڕایدەگەیەنن فکر و فەلسەفەی عەبدوڵا ئۆجالان لە کوردستان و جیهان بڵاو بووتەوەو وتیان: "بە سایەی ڕێبەر ئاپۆ گەلی کورد، کولتوور و ناسنامەی خۆی بەدەست هێنایەوە." -
جەنگاوەرانی مستەفا داغ-هەبەدەهە ئاگریان لە گەراجی بارهەڵگرەکان بەردا
جەنگاوەرانی مستەفا داغ-هەبەدەهە ڕایانگەیاندووە کە لە ناوچەی ئاکدەنیز-ی مێرسین گەراجی بارهەڵگرەکانیانی سەر بە فاشیستان سووتاندن. -
ڕێبەر ئاپۆ ڕێبەرێکی جیهانییە
ئەو گەریلایانەی لە دایکبوونی ڕێبەی گەلی کوردیان پیرۆز کرد، دەست نیشانیان کرد، وەک لەدایکبوونی نەتەوەیەک دەیبینن و وتیان بە پارادایمەکانی بووە بە ڕێبەرێکی جیهانی. -
لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەڵمەتەکانی ژینگە دۆستی بەردەوامن
گرووپە ژینگە دۆستەکانی'دژن،پاڵنگان و یۆزیەر' هەڵمەتێکی پاککردنەوەی ژینگەییان ئەنجامدا. -
گەریلا تیڤی دیمەنی خستنەخوارەوەی درۆنی ئانکای بڵاوکردەوە
گەریلا تیڤی دیمەنی خستەخوارەوەی درۆنێکی لە جۆری ئانکای بڵاوکردەوە کە لە گۆڕەپانی چیاڕەشی گرێدراوی زاپدا تێکدەشێنرێت. -
زاگرۆس ئاڤاشین: فەدایی شەڕی جیلۆی بچووک
زاگرۆس ئاڤاشین لە زۆربەی ناوچەکانی مەتینا تا شەنگال و لە شەنگالەوە تا زاپ بە بەخۆدانی گەورەی، گورزی قورسی لە داگیرکەران وەشاند کە دەیانویست بکەونە ناو تونێلەکانی شەڕەوە و ڕێگەیان بە دوژمن نەدا. -
گەنجانی باشوری کوردستان ٤ی نیسانیان پیرۆز کرد
لە شارۆچکەی چەمچەماڵ، گەنجانی باشوری کوردستان، بەمەبەستی پیرۆزکردنی ٤ی نیسان زنجیرەیەک چالاکییان ئەنجامدا و ٤ی نیسانیانیان پیرۆزکرد. -
دەستەی عەشایەری شەنگال پەیامێکی سەرەخۆشی بۆمردنی قاسم خەلەف عەبدوڵا نارد
دەستەی عەشایەری شەنگال پەیامێکی سەرەخۆشی بۆ سیاسەتمەدار و پارێزەر خەلەف عەبدوڵا نارد. -
گەنجانی لەیلاخ بەبۆنەی ساڵڕۆژی لەدایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد و دامەزراندنی پژاکەوە چالاکیان ئەنجامدا
گەنجانی کۆمیتەی شەهید زەردەشت لەیلاخ بەبۆنەی ساڵڕۆژی لەدایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و دامەزراندنی پژاکەوە چالاکیان ئەنجامدا، لە ڕاگەیاندراوەکەیان گوتیان: "لەدایکبوونی ڕێبەر ئاپۆ، لەدایکبوونی گەلانی ستەملێکراو". -
لە سنە ساڵڕۆژی لەدایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد و دامەزراندنی پژاک پیرۆزکرا
لە ناوچەی ژاوەڕۆی سنە ساڵرۆژی لەدایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و دامەزراندنی پژاک پیرۆز کرا. -
هاوسەرۆکانی شارەوانی وان مەرسوومی دەستبەرکاربوونی وەرگرت
هاوسەرۆکانی شارەوانی گەورە شاری وان نەزلیهان شەدال و عەبدوڵا زەیدان مەرسوومی دەستبەکاربوونیان وەرگرت و سوپاسی بەرخۆدانی گەلیانکرد.