کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
کەجەکە: پێویستە گەلەکەمان خاوەنداری لە شکۆ و ئیرادە و ئازادیی خۆی بکات
کەجەکە ناڕەزایەتی دەربڕی بەرامبەر دەستبەسەراگرتنی شارەوانییەکانی مێردین و ئێلح و خەلفەتی، گوتی: "بانگەواز لە گەلەکەمان دەکەین، خاوەنداری لە شکۆ و ئیرادە و ئازادیی خۆیان بکەن. هەتاکو دەستبەسەراگرتن هەڵدەگیرێت، پێویستە گەلەکەمان درێژە بە چالاکیەکانی بدات". -
ماک: لە هەموو جێیەک بڕژێنە گۆڕەپانەکان، وەڵامی پێویست بدەنەوە!
ماک دژی دەستبەسەراگرتنی شارەوانییەکان، بانگەوازی کرد و گوتی: "لە سەراپای تورکیا پێویستە بڕژێنە گۆڕەپانەکان و وەڵامی پێویست بدەن بە دەوڵەتی ستەمکاری تورک. هەموو چالاکییەک و هەموو ئامانجێک ڕەوایە". -
گەنجانی عەرەبی شەنگاڵ بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ ڕێپێوانیان کرد
گەنجانی عەرەبی شەنگال بەبۆنەی ئەو دیدارەی ٢٣ی تشرینی یەکەم لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ ئەنجامدرا، ڕێپێوانیان کرد و وەڵامی سڵاوەکەی ڕێبەر ئاپۆیان دایەوە و ڕایانگەیاند:"بە دڵنیاییەوە ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ مسۆگەر دەکەین." -
ماک: لە هەموو شوێنێک بڕژێنە گۆڕەپانەکان و وەڵامی پێویست بە دەوڵەتی تورک بدەنەوە!
ماک لە دژی دەستبەسەرداگرتنی شارەوانییەکان بانگەوازێکی راگەیاند و ئاماژەی بەوەکرد، "لە چوارلای تورکیا دەبێت بڕژێنە گۆڕەپانەکان و بەشێوەیەکی پێویست وەڵامی دەوڵەتی تورکی کۆلۆنیالیست بدەنەوە. هەموو چالاکییەک ئەنجام دەدرێت و هەموو ئامانجێک رەوایە". -
کەنەکە لە دژی دەستبەسەرداگرتنی ئیرادەی گەل ناڕەزایەتی نیشاندا
دەستەی بەڕێوەبەریی کەنەکە لە دژی سەپاندنی قەیوم بەسەر شارەوانییەکاندا ناڕەزایەتی نیشاندا و داوای لە گەلی کورد و ئۆپۆزسیۆنی دیموکراتیکی تورکیا کرد لە دژی ئەم نا دادپەرەوەرییە بوەستنەوە. -
دەستپێشخەری گەلی کوردستان: هەموو کۆڵانەکان دەکەینە گۆڕەپانی چالاکی!
دەستپێشخەری گەلی کوردستان لە دژی دەستبەسەرداگرتنی شاراوەنییەکان بانگەوازی کرد و رایگەیاند: "ئەوانەی دانمان پێدا نانێن، ئێمەش بە فەرمییان ناناسین. بە ئیرادەی خۆمانەوە هەموو کۆڵانەکان دەکەینە گۆڕەپانی چالاکی." -
'بە بەرخۆدان لە داگیرکەری و کۆلۆنیالیزم ڕزگارمان دەبێت'
خەڵکی مێردین، ئێلیح، خەلفەتی لە دەوری شارەوانییەکانیان گردبوونەوە و ڕایانگەیاند، 'بە بەرخۆدان لە چەوساندەوە ڕزگارمان دەبێت'. -
هەپەگە ئاماری مانگی تشرینی یەکەمی ڕاگەیاند: چالاکی دژی توساش دەوڵەتی تورکی هەژاند
هەپەگە ئاماری مانگی تشرینی یەکەمی ئاشکرا کرد و رایگەیاند، "چالاکییەکەی دژ بە ناوەندنی ئامرازی کوشتن 'توساش' دەوڵەتی تورکی هەژاند." -
ناسنامەی گەریلایەکی شەهید راگەیەندرا
هەپەگە ناسنامەی گەریلایەکی شەهیدی ئاشکرا کرد و رایگەیاند، "هاوڕێمان رێگەش قەلقەلی هەموو کات ئیرادەی تێکۆشانی خۆی پتەوتر دەکرد و بووە خاوەن پراتیکێکی سەرکەوتوو". -
شەڕڤانی بەرخۆدانی مێژوویی؛ ئارمانج دەڤریم
ئارمانج دەڤریم کە بەشداری بەرخۆدانی مێژوویی گەریلا بوو لە دژی داگیرکاری، لە نێو بارودۆخی زۆر سەختی باکووردا بەبێ هیچ دوودڵییەک تا کۆتا هەناسەی ژیانی لە تێکۆشاندا بوو. -
شارەوانییەکانی مێردین، ئێلیح و خەلفەتی دەستیان بەسەردا گیرا
شارەوانی گەورەشاری مێردین، شارەوانی ئێلیح و خەلفەتی دەستیان بەسەردا گیرا و قەیومییان بۆدیاریکرا. -
کەجەکە: هەڤاڵ عومەری حاجی حسێن لە لووتکەدا نوێنەرایەتی هەستی شۆڕشگێڕیی و نیشتمانپەروەریی دەکرد
کۆمیتەی پەیوەندییەکانی کەجەکە پەیامێكی سەرەخۆشی بۆ ژیانئاوایی عومەری حاجی حسێن تێکۆشەری دێرین بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ژیانئاوایی هەڤاڵ عومەر خەسارەتێکی مەزنە بۆ گەلەکەمان، هەمیشە لە یاد و بیرەوەری گەلی کورستان و شۆڕشگێڕان و وڵاتپارێزاندا دەمێنێتەوە. -
پەژاک: هەڤاڵمان شۆڕش قەڵات شەهید بوو-نوێکراوەتەوە
پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پەژاک) رایگەیاند، رۆژی ٧ی خەزەڵوەر (٢٨ی تشرینی یەکەم) ئەندامی مەجلیسی پەژاک شۆڕش قەڵات لەسەر رێگەی پیرانشار-مەهاباد بە شێوەیەکی ناجوامێرانە شەهید بووە، هاوکات سەرجەم بانگەشەکانی دەوڵەتی ئێرانی لەوبارەوە رەتکردەوە. -
بۆ هاوڕێەکەم، بۆ کوڕەکەم...
لە چیا ئازادەکاندا بوومە هەڤاڵت ئەو هەڤاڵیەتییەی ئێمە هەڤاڵیەتی ڕاستەقینە بوو لەگەڵ پەکەکە. لە هەڤاڵیەتی ئێمەدا ناپاکی، درۆ، دووڕوویی و خیانەت بوونی نەبوو. لە هەڤاڵیەتی دایک و کوڕ زیاتر، هەڤاڵیەتی ئێمە هەڤاڵیەتی لەگەڵ پەکەکە بوو. -
دانیشتوانی وان: ڕێگا و موخاتەب بۆ چارەسەریی ڕوونە
دانیشتوانی وان سەبارەت بە پرۆسەی دانووستان و گفتوگۆ بۆ چارەسەریی پرسی کورد، جەختیان لەوە کردەوە موخاتەب ڕێبەر ئاپۆیە. -
"ئەگەر دەوڵەتی تورک ئاشتی دەوێت، دەبێت سەرەتا دەرگای ئیمڕاڵی بکاتەوە"
نوسەرێک و چالاکوانێکی سیاسی، وتیان: "چارەسەری پرسی ئاشتی لە ئیمڕالییە بۆ ئەوەی چارەسەری هەبێت دەبێت گۆشەگیری هەڵبگیرێت و مەرجەکانی پرۆسەی ئاشتی قبوڵبکرێت." -
لە کەرکوک داوای هەڵوەشانەوەی بڕیارەکانی رژیمی بەعس دژبە کورد دەکرێت
ڕێکخراو و چالاکوانانی کەرکوک گوتیان: "ڕژێمی دیکتاتۆریەتی بەعس ڕوخاوە بەڵام بڕیارە نادادپەروەر و داگیرکارییەکانی هێشتا زیندوون". -
٦ شەڕڤانی یەبەشە بە مەراسیمێک یادکرانەوە
٦ شەڕڤانی یەبەشە کە لە ئەنجامی هێرشەکانی ٢٤ ی تشرینی یەکەمی دەوڵەتی داگیرکەری تورک شەهیدبوون، لە گۆڕستانی شەهید دڵگەش و شەهید بەرخۆدان بە مەراسیمێک یادکرانەوە. -
باقرخان: لەگەڵ چارەسەریدان، بەڵام پاکتاوکردن ڕەتدەکەینەوە
هاسەرۆکی گشتی دەم پارتی تونجەر باقرخان وتی: "بەڕێز ئۆجالان دەیەوێت ئەم بابەتە بە دیالۆگ و دانوستان چارەسەر ببێت. کەجەکەیش ئاماژەی بە بەڕێز ئۆجالان کرد. لەگەڵ چارەسەریداین، بەڵام پاکتاوکردن ڕەتدەکەینەوە". -
هەپەگە: داگیرکەرێک سزادرا و دوو حەفارە تێکشێندران
لە چالاکی گەریلاکانی هەپەگە و یەژا ستاردا سەربازێکی سوپای تورکی داگیرکەر بە سزا گەیەندرا و پێنجی دیکەش برینداربوون، وە دوو حەفارە تێکشێندران و گورز لە ئۆتۆمبێلێکی زریپۆش و حەشارگەیەک وەشێندرا. -
٣٧٥ ڕۆژ بەسەر ڕفاندنی سلێمان ئەحمەد تێپەڕی
٣٧٥ ڕۆژە سلێمان ئەحمەدی ڕۆژنامەوان لە زیندانەکانی پەدەکەدا ڕاگیراوە. -
لە سەمسمور جەندرمە هەڵیکوتایە سەر ماڵی رۆژنامەوانان
جەندرمەکان لە سەمسور هەڵیان کوتایە سەر پەیامنێری ژن نیوز دەریا رەن و پەیامنێری ئاژانسی پیرها کامبەر یڵدز. -
بۆ ماوەی ١٥ رۆژ قەدەغەی هاتووچۆ لە چەند ناوچەیەکی ئەلباک راگەیەندرا
لە ئەلباکی وان هاتووچۆکردن لە چەن چەند ناوچەیەک بۆ ماوەی ١٥ رۆژ قەدەغەکرا. -
یەجەوەکە لە گەڤەر لە دژی ئۆتۆمبێلێکی زرێپۆش چالاکی ئەنجامدا
یەکینەکانی یەجەوەکەی گەڤەر رایانگەیاند، کە لە دژی ئۆتۆمبێلێکی زرێپۆشی پۆلیسی تورک چالاکییان ئەنجامداوە. -
تەرمی گەریلا نورشین بەدر پاش ٣ مانگ وەرگیرایەوە
تەرمی گەریلای هەپەگە نورشین بەدر (ڕێگەش قەلقەلی) کە لە شەڕی ٣١ ی تەمموز لە ناوچەی ئەلکێی شەرناخ شەهید بوو، پاش ٣ مانگ ڕادەستی بنەماڵەکەی کرا.