کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
"شارەوانییەکان بە ڕێبازی نایاسایی دەستیان بەسەردا گیراوە"
لە خەلفەتی پارێزەرانی سەندیکای پارێزەرانی دیلۆک، سەردانی ئەو بەرخۆدانانەیان کرد کە دژی دەستبەسەرداگرتنی ئیرادەی گەل ئەنجام دەدرێت. سەرۆکی سەندیکای پارێزەران بولەنت دوران، ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە بە ڕێبازی نایاسایی دەست بەسەر شارەوانییەکاندا گیراوە. -
ئەندامانی مەجلیسی مێردین لەسەر شەقام کۆبوونەوەیان ئەنجامدا
ئەندامانی مەجلیسی شارەوانی مێردین کە دەستی بەسەردا گیراوە، کۆبوونەوەی مەجلیسەکەیان لە بەردەم بینای شارەوانی ئەنجامدا. -
جموجووڵی سەربازی لە چیای باگۆک بەردەوامە
هێرشەکانی داگیرکاری لە دەوروبەری نسێبین کە چەند ڕۆژێک پێش ئێستە دەستی پێ کرد، بەردەوامە، سەربازەکان شوانێکیان ئەشکەنجەدا. -
بەرخۆدانی ئێلح: با زەمینەیەکی سیاسی و یاسایی پێش بخرێت
گەلی ئێلح دژی دەستبەسەراگرتنی شارەوانییەکان ڕێپێوانیان کرد، پەرلەمانتاری دەم پارتی عومەر ئۆجالان، تیشکی خستەسەر ڕۆڵی ڕێبەر ئاپۆ، گوتی: "بۆ ئەوەی ئەم ئاڵۆزییە لە کوردستان کۆتایی بێت، پێویستە زەمینەیەکی یاسایی پێش بخرێت". -
بەرخۆدان لە خەلفەتی ٨ ڕۆژە بەردەوامە
بەرخۆدانی گەل دژی دەستبەسەراگرتنی شارەوانییەکانی خەلفتی ٨ ڕۆژە بەردەوامە. لە چالاکییەکەدا بانگەوازکرا بۆ بەشداربوون لە گردبوونەوەی ١٧ ی تشرینی دووەم لە ئێلح. -
لە شەنگال تەرمی شەهید کەریم بەخاک سپێردرا
تەرمی کەریم حاجی کە دوێنێ لە ئەنجامی هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک شەهید بوو، بە مەراسیمێک بەخاک سپێردرا. -
هاوسەرۆکانی کەجەدە و دەبەپە بانگەوازیان کرد بۆ ڕێپێوانی ١٧ ی تشرینی دووەم
هاوسەرۆکی کەجەدە بەردان ئۆزتورک و هاوسەرۆکی دەبەپە چیدەم کلیچگون ئوچار بۆ ئاشتییەکی شکۆدار و ئازاد بانگەوازیان کرد بۆ بەشداربوون لە گردبوونەوەی ١٧ ی تشرینی دووەم. -
شارەوانی شنگاڵ ٩هەمین ساڵوەگەڕی ئازادیی شنگاڵی پیرۆز کرد
بەبۆنەی ٩هەمین ساڵوەگەڕی ئازادکردنی شنگاڵەوە شارەوانی خۆبەرێوەبەری گەلی شنگاڵ ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند؛ پێویستە عێراق و هێزە جیهانیەکان لەبەرامبەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورکدا بێدەنگ نەبن. -
نەخشەڕێگەی دیموکراسی و ئازادی لە ئێلیح: ناونیشانی چارەسەری تەنیا عەبدوڵا ئۆجالانە
لە ئێلیح نەخشەرێگەی گردبوونەوەی ١٧ی تشرینی دووەم ئاشکرا کرا. لە نەخشەڕێگەکەدا هاتووە، کە تاکە ناونیشان بۆ چارەسەری رێبەر ئاپۆیە و دەبێت رێبەر ئاپۆ ئازادبکرێت. -
هەپەگە ناسنامەی ٢شەهیدی ئاشکرا کرد
هەپەگە ناسنامەی ٢ گەریلای شەهیدی ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند؛ "بەڵێنی خۆمان دووبارە دەکەینەوە و خەونەکانی شەهیدانمان لە کوردستانی ئازاددا بەدیدەهێنین." -
تەرمی شەهید کەریم گواسترایەوە بۆ سنونێ
تەرمی گەنجێک بە ناوی کەریم حەجی شێرۆ کە دوێنێ لە ئەنجامی هێرشی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە شەنگال شەهیدبوو، لە مەزارگەی شەهیدانی شەهید بەرخودان و شەهید دڵگەش بەخاکدەسپێردرێت. -
پەکەکە بزوتنەوەی ژیانەوەیە
گەریلای یەژاستار چارچەلا جیلۆ باسی لەوەکرد، کە پەکەکە بزوتنەوەیەکی ژیانەوەیە و ئەوەی خستەڕوو کە لە سایەی پەکەکەوە ئەوان هەبوون و ناسنامەی خۆیان ناسیوە و لەپێناو گەلدا دەستیان بە گیانبازی کردووە. -
گەلی شەنگال: دەوڵەتی عێراق ڕێگەدەدات بە هێرشەکان بۆ سەر شەنگال
ئەندامی کۆردیناسیۆنی تاژێ نەعیم بەدەل ڕایگەیاند دەوڵەتی عێراق ڕێگە دەدات بە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر شەنگال، گوتی: "دەوڵەتی عێراق بەم بێدەنگییەی بەرەو لەناوچوون دەچێت بەبێ ئەوەی بزانێت". -
ڕێپێوان لە خەلفەتی: قەیوم دەچێت، ئێمە دەمێنین
گەل پاش ئێشکگری لەبەردەم شارەوانی خەلفەتی، تا بینای دەم پارتی بە درووشمی "قەیوم دەچێت، ئێمە دەمێنین" ڕێپێوانیان کرد. -
لە هێرشی دەوڵەتی تورک، گەنجێکی ئێزدی شەهید بوو
لە هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر شەنگال، گەنجێک بە ناوی کەریم حاجی شێرۆ شەهید بوو. -
ڕێپێوان لە ئێلح: ئەم بەرخۆدانە ئیرادەی ئازادییە
لە ئێلح دژی کودەتای قەیوم ڕێپێوانی جەماوەری ئەنجامدرا. لە چالاکییەکەدا درووشمی "ژن ژیان ئازادی" و 'بە بەرخۆدان سەردەکەوین" و "ئێلح، خاوەنداری لە ئیرادەت بکە" بەرزکرایەوە. -
دەوڵەتی تورک جارێکی دیکە هێرشی کردەسەر شەنگال
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە فرۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراو هێرشی کردەسەر ئۆتۆمبێلێک لە شەنگال. -
بەرخۆدان لە خەلفەتی لە ڕۆژی حەوتەمدایە
لە خەلفەتی کە شارەوانییەکەی دەستیبەسەردا گیراوە، بەرخۆدانی گەل لە ڕۆژی حەوتەمدا بەردەوامە. -
بەرخۆدان گەمارۆی تێکشکاند
ئەو شاندەی لە ئامەدەوە بەمەبەستی بەشداری لە رێپێوانەکەی ئێلیح بەرێکەوتبوو، لە نزیک ئێلیح لەلایەن سەربازانەوە وەستێندران، بەڵام بەهۆی بەرخودان و پێداگرییان، سەربازان ناچاربوون کۆتایی بە گەمارۆکە بهێنن. -
بووە خاوەنی ژیانی مانادار
گەریلا ژیاندا لاشەر لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک لە بەرەکانی پێشەوە شەڕیکرد و بە تێکۆشانەکانییەوە بووە خاوەنی ژیانێکی پڕاوپڕ لە واتا. -
"ئەمساڵ دەکەینە ساڵی چەسپاندنی ئازادی و خۆبەڕێوەبەری شەنگال"
دەزگای زمان و پەروەردەی ئێزدخان، نۆهەمین ساڵیادی رزگاری شەنگالی پیرۆزکرد و رایگەیاند، دەبێت ئەم ساڵ بکرێتە ساڵی ئازادی و چەسپاندنی خۆبەڕێوەبەری شەنگال. -
'بۆ یەکەمجارە شەنگالییەکان بوون بە خاوەنی هێز و خۆبەڕێوەبەری'
ئەندامانی شارەوانی شەنگال ئاماژەیان بەوەدا لە سایەی شەهیدانەوە لە شەنگالدا زیندوون و وتییان: "کۆمەڵگەی ئێزدی هێز و فکرییان لە گەریلاوە وەرگرت و لە ئێستاشدا بەو هێزەوە خەبات دەکەین و خۆمان بەڕێوەدەبەین." -
یەجەوەکە لە ئامەد چالاکی کرد
یەکینەکانی یەجەوەکەی ئامەد سەیرانتەپە، لە دژی ئۆتۆمبێلێکی هێزەکانی دەوڵەتی تورک لە ئامەد چالاکییان کرد و لە دۆرتیۆلیش رێگەی هاتووچۆیان داخست. -
تێکۆشین و ئامانجی فیداییەکان
پێویستە مرۆڤ زۆر باش تێبگات لە ئیرادە، ژیان، تێکۆشین، قوڵبوونەوە و ئامانجی ئەم گیانبازییە. دەستبەرداری ژیانی خۆیان بوون، لە کەسێتی ڕێبەر ئاپۆ، گەلی کورد و ئازادیدا بوونە حەقیقەت. -
لە ئێلح لەماوەی ٥ ڕۆژدا ١٧٣ کەس دەستبەسەرکراون
لە ئێلح لەماوەی ٥ ڕۆژدا ١٧٣ کەس دەستبەسەرکراون کە ٥٦ مناڵی تێدایە، ١٨ کەسیان زیندانی کراون کە ٣ مناڵی تێدایە. هێشتا ٢٨ کەسیان دەستبەسەرن.