کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
قەرەسوو: خواستی دەسەڵاتداری ئاکەپە-مەهەپە بە ئەنجام گەیاندی شەڕی قڕکردنی دژ بە کوردە
ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە موستەفا قەرەسوو ئاماژەی بەوەدا دەسەڵاتداری ئاکەپە-مەهەپە خواستێتی شەڕی قرکردن لە دژی کوردان بگەیەنێت بە ئەنجام و داوای لە گەلی کورد و ئازادیخوازان کرد لە تێکۆشاندابن. -
لە گەڤەر ئۆپەراسیۆنی داگیرکاری دەستیپێکرد
سوپای داگیرکەری تورک لە ناوچەی گەلیە دریانی گەڤەر ئۆپەراسیۆنی داگیرکاری دەستپێکرد -
'پەکەکە بە ئەنجامێکی بێ وێنە سەردەکەوێت'
گەریلاکانی یەژا ستار ڕۆزا سەرحەد و ڕەحشان باران یادی ٤٦ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکەیان پیرۆز کرد و ڕایانگەیاند؛ پەکەکە بە ئەنجامێکی بێ وێنە سەردەکەوێت. -
هەپەگە یادی ٣ شەهیدی بەرزڕاگرت
هەپەگە یادی و بیرەوەری ٣ گەریلای شەهیدی بەرزڕاگرت و رایگەیاند: "هەڤاڵانمان خەمگین، خوێنرێژ و رێبەر لە هەموو گۆڕەپانەکاندا هێمای ژیان و تێکۆشانی گیانبازانە بوون". -
کەجەکە: بە ڕێزدارییەوە بەژنمان لە ئاست بەها و یادی سەید ڕەزا دادەنەوێنیینەوە
هاوسەرۆکایەتی دەستەی بەڕێوەبەریی کەجەکە، پێشەنگی لە سێدارەدراوی بەرخۆدانی دێرسیم سەید ڕەزا و هاوڕێکانی یاد کردەوە. -
ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری شەنگال هەڵمەتی کۆکردنەوەی واژۆیان دەستپێکرد
ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری شەنگال لە یادی ٩ هەمین ساڵڕۆژی ڕزگارکردنی شەنگالدا بە ڕاگەیەنراوێک دەستی بە هەڵمەتی کۆکردنەوەی واژۆ کرد، هەڵمەتەکە تاکو چوارشەمەی سەرەتای مانگی نیسان بەردەوام دەبێت. -
ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری شەنگال، ساڵیادی ڕزگارکردنی شەنگالی پیرۆز کرد
ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی شەنگال بە چالاکییەک نۆهەمین ساڵیادی ڕزگارکردنی شەنگالی پیرۆز کرد. -
لە خەلفەتی دەستبەسەراگرتن شەرمەزارکرا، بانگەوازکرا بۆ گردبوونەوەی ئێلح
لە خەلفەتی لە ڕێپێوانی دژی کودەتای قەیوم بانگەوازکرا بۆ بەشداربوون لە گردبوونەوەی ١٧ ی تشرینی دووەم لە ئێلح. -
دەوڵەتی تورک بە پاسەوانی پەدەکە لە گوهەرزێ ڕێگەی درووست دەکات
دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە ئامانجی جووڵەی داگیرکاری لە نزیک گوندی گوهەرزێ لە باشووری کوردستان ڕێگەی نوێ درووست دەکات، پەدەکەش ڕۆڵی پاسەوان دەگێڕێت. -
لە ئێلیح بەرخۆدان بەردەوامە: ناونیشانی چارەسەری ڕێبەر ئاپۆیە
کەسکین بایندر، هاوسەرۆکی دەبەپە لە ئێلح لە چالاکی ئیدانەکردندا دژ بە دەستبەسەرداگرتنی شارەوانییەکان قسەی کرد و داوای بەشداری لە گردبوونەوەی ١٧ی تشرینی دووەمی کرد. بایندر وتی: "چارەسەری تەنیا بە ڕێبەر ئاپۆ پێکدێت." -
دەم پارتی: لە دژی هەوڵەکانی تواندنەوەی زمانی کوردی دەوەستینەوە
دەم پارتی بە ڕاگەیاندراوێک ناڕەزایەتی لە دژی قەدەغەکردن و هێرشەکانی سەر زمانی کورد نیشاندا و رایگەیاند: "دەبێت زمانی کوردی ببێتە زمانی پەروەردەکردن و ستاتۆیەکی فەرمی هەبێت." -
لە گەڤەر داگیرکەرێک بە سەختی برینداربوو
لە ناوچەی گەڤەری جۆلەمێرگ شەوی ١١ی تشرینی دووەم لە چالاکییەکدا لە گەڕەکی زاگرۆس داگیرکەرێک بە سەختی برینداربوو. -
یەبەشە: رێبەر ئاپۆ لە رزگارکردنی شەنگالدا گەورەترین رۆڵ و کاریگەری هەبوو
فەرماندەیی یەبەشە نۆیەمین ساڵیادی رزگارکردنی شەنگالی پیرۆزکرد و ئەوەی خستەڕوو، کە لەسەر بنەمای بانگەوازی رێبەر ئاپۆ شەنگال رزگارکرا. -
فڕۆکەی بێفرۆکەوانی دەوڵەتی تورک بە ئاسمانی شەنگال دەسوڕێنەوە
فرۆکەی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە ئاسمانی شەنگال دەسوڕێنەوە و بەردەوامن لە جموجۆڵ. -
دۆسیەی گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادین رادەستی نوێنەرایەتی یەکێتی ئەوروپا کرا
دۆسیەی تیرۆرکردنی هەردوو رۆژنامەنووس (گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادین) ڕادەستی نوێنەرایەتیی یەکێتیی ئەوروپا لە عێراق کرا. -
لە ئێلیح و خەلفەتی بەرخۆدان بەردەوامە
چالاکییەکانی بەرخۆدان لە ئێلیح و خەلفەتی دژی دەستبەسەرداگرتنی شارەوانییەکان لەلایەن قەیومەکانەوە بەردەوامە. لە چالاکییەکاندا ڕاگەیەندرا هەتا قەیومەکان دەنێرینەوە تێکۆشان بەردەوام دەبێت. -
لە ١٠ ناوجەی وان لە دژی قەیوم راگەیەندراوی هاوبەش بڵاوکرایەوە
لە ١٠ ناوچەی وان لە دژی زەوتکردنی ئیرادە و دانانی قەیوم راگەیەندراوی هاوبەش خوێندرایەوە. لە راگەیەندراوەکەدا لە دژی قەیوم داوای فراوانترکردنی تێکۆشان کرا. -
تەرمی شەڕڤانی یەپەگە لە شاری سلێمانی بەخاک سپێردرا
تەرمی شەڕڤانی یەپەگە پێشەوا سۆرانی ناسراو بە (شڤان محەممەد ئەمین) دوای ئەوەی لە ڕۆژئاوای کوردستانەوە بەرەو باشووری ڕوانە کرایەوە، بە مەراسیمێکی جەماوەری لە گردی سەیوان بەخاک سپێردرا. -
مەجلیسە عەرەبیەکان ٩یەمین ساڵوەگەری ڕزگاری شەنگاڵیان پیرۆز کرد
مەجلیسی گشتی و ژنانی گوندە عەرەبییەکانی شەنگال بە بەیاننامەیەک ٩یەمین ساڵوەگەڕی ڕزگارکردنی شەنگاڵیان پیرۆز کرد و بەڵێنیان دا 'ئامانج و خەونی شەهیدان بەدیبهێنن'. -
هاتووچۆ لە ١٣ ناوچەی شڕنەخ بۆ ماوەی ١٥ رۆژ قەدەغەکرا
دەوڵەتی تورک هاتووچۆی لە ١٣ ناوچەی شڕنەخ بۆ ماوەی ١٥ رۆژ قەدەغەکرد و ئەو ناوچانەی وەک 'هەرێمی ئەمنیی تایبەت' راگەیاند. -
هەپەگە: داگیرکەرێک بە سزاگەیەندرا، کامێرایەکی چاودێریی حەراریش تێکشکێندرا
لە چالاکییەکانی گەریلاکانی ئازادیی کوردستان لە زاپ و خواکورک سەربازێکی تورکی داگیرکەر سزادرا، کامێرایەکی چاودێریی حەراریش تێکشکێندرا. -
پەژاک: برینەوەی سزای سێدارە بۆ وەریشە مورادی، پێداگری کۆماری ئیسلامییە لەسەر شەڕ دژی ژنان
مەجلیسی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پەژاک) سەپاندنی سزای لەسێداردانی بەسەر وەریشە مورادی شەرمەزارکرد و رایگەیاند، برینەوەی ئەو سزایە بە واتای پێداگری کۆماری ئیسلامی ئێرانە لەسەر شەڕ دژی ژنان. -
گەنجان لە دژی کودەتای قەیوم چالاکییان کرد
لە جزیر گەنجان لە دژی کودەتای قەیوم بە کردنەوەی ئاگر چالاکی ناڕەزایەتییان ئەنجامدا. -
لە کەربۆران دەستبەسەرداگرتنی ئیرادە و گۆشەگیریی شەرمەزار کران
لە کەربۆران دەستبەسەرداگرتنی شارەوانییەکان لە لایەن دەوڵەتی تورک و گۆشەگیریی ئیمرالی شەرمەزار کران. -
"شارەوانییەکان بە ڕێبازی نایاسایی دەستیان بەسەردا گیراوە"
لە خەلفەتی پارێزەرانی سەندیکای پارێزەرانی دیلۆک، سەردانی ئەو بەرخۆدانانەیان کرد کە دژی دەستبەسەرداگرتنی ئیرادەی گەل ئەنجام دەدرێت. سەرۆکی سەندیکای پارێزەران بولەنت دوران، ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە بە ڕێبازی نایاسایی دەست بەسەر شارەوانییەکاندا گیراوە.