کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
قەرەیلان: بەرخۆدانی ١٦٠ ڕۆژ بناغەی سەرکەوتنێکی گەورەی داناوە و بە دڵنیاییەوە سەردەکەوێت-نوێکرایەوە-
موراد قەرەیلان فەرماندەی بڕیارگەی نەپەگە ڕایگەیاند، بەرخۆدانی ١٦٠ ڕۆژی ڕابردوو بووەتە بناغەی سەرکەوتنێکی گەورە و ڕایگەیاند، ئەم ئەزموون و تێکۆشانە لە ماوەی چەند هەفتەی داهاتوودا بە ئەنجام دەگات. -
ناوچەکانی بەرخۆدان بە بۆمبی قەدەغەکراو و چەکی کیمیایی بۆردومان دەکرێن
سوپای داگیرکەری تورک ١٨ جار بە بۆمبی قەدەغەکراو و چەکی کیمیایی بۆردومانی ناوچەکانی خۆڕاگری کردووە، ٢ جار بە فڕۆکەی جەنگی، ٤٧ جار بە کۆپتەری هێرشبەر و دەیان جار بە هاوەن و تانک بۆردومان کردووە. -
ناسنامەی ئەو گەریلایانە بڵاوکرایەوە، کە لە دۆڵی بالیسان هێرشیان کرایە سەر
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هەپەگە ناسنامەی ئەو گەریلایانەی بڵاوکردەوە، کە لە دۆڵی بالیسان هێرشیان کرایە سەر. -
مانگرتنی سەرتاسەری لە رۆژهەڵاتی کوردستان
ئەو گرتە ڤیدیۆییانەی لە شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستانەوە بڵاوکراونەتەوە، داخستنی سەرجەم بازار و دوکانەکان نیشان دەدەن. پژاک، کۆدار و کەژار پێشتر لە بەیاننامەیەکدا لە دژی ڕژێمی کۆماری ئیسلامی داوای یەکگرتنی گەلی کورد و مانگرتنی سەرتاسەری کردبوو. -
له زاپ، ئاڤاشین و مه‌تینا چالاكی: ٤ داگیركه‌ر سزادران، گورز له هه‌لیكۆپته‌رێك وه‌شێنرا
له چالاكی گه‌ریلاكانی ئازادیی كوردستان دا ٤ سه‌ربازی ده‌وڵه‌تی تورك سزادران، گورز له هه‌لیكۆپته‌رێكی سكۆرسكی وه‌شێنرا. په‌ده‌كه‌ش رێگه و سه‌نگه‌ر بۆ ده‌وڵه‌تی تورك دروست ده‌كات. -
چەکی کیمیایی دروستکراو لە دەرمانی پاککەرەوەی جلوبەرگ
دەرمانی پاککەرەوەی جلوبەرگ، کە دایکمان جل و بەرگی پێ پاک دەکردەوە ئێستا لە چیاکانی کوردستان نەک تەنیا بۆ لەناوبردنی دەستی ڕۆڵە سەربەرز و شکۆمەندەکانی کوردستان، بەڵکو بۆ لەناوبردنی هەبوونیان بەکار دەهێنرێت. -
برادۆست و باڵه‌كایه‌تی له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه تۆپباران ده‌كرێن
راگه‌یه‌نرا كه ئه‌مڕۆش پاسداره‌كانی ئێران به دژواری ناوچه‌ی برادۆست و باڵه‌كایه‌تی له باشوری كوردستانیان تۆپباران كرد. -
له جزیر ٢ دایكی ئاشتی ده‌ستگیركران
له جزیر له ئۆپراسیۆنی پاكتاوی سیاسی‌دا دایكانی ئاشتی سدیقه ئه‌رده‌م و خه‌دیجه ییهتور ده‌ستگیركران. -
له‌پیرانشار كۆڵبه‌رێك كوژرا
زانرا كه رۆژی سێ شه‌ممه‌ی رابردوو كۆڵبه‌رێك له‌سه‌ر سنووری شاری پیرانشار له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ده‌وڵه‌تی ئێرانه‌وه كوژران. -
ناسنامه‌ی دوو گه‌ریلای شه‌هید ئاشكرا كرا
هه‌په‌گه ناسنامه‌ی ٢ گه‌ریلای ئاشكرا كرد كه له ئه‌نجامی هێرش به بۆمبی ئه‌تۆمی تاكتیكیدا شه‌هید بوون و رایگه‌یاند، "به‌دڵنیاییه‌وه تۆڵه‌ی شه‌هیدان ده‌كه‌ینه‌وه". -
بانگەوازی هاوبەشی پەژاك، كۆدار و كەژار بۆ مانگرتنی سەرتاسەری لەرۆژهەڵاتی كوردستان
هه‌ر یه‌ك له په‌ژاك، كۆدار و كهژار له بانگه‌وازێكی هاوبه‌شدا داوا له سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ئێران ده‌كه‌ن به‌مه‌به‌ستی ریسواكردنی رژێمی فاشیستی ئێران رۆژی شه‌ممه به‌شداری له مانگرتنی سه‌رتاسه‌ریدا بكه‌ن. -
یه‌ژه‌ئاستار: سڵاو له‌و چالاكییه شكۆداره ده‌كه‌ین و پیرۆزی ده‌كه‌ین
فه‌رمانده‌یی بڕیارگه‌ی یه‌ژه‌ئاستار: هاوڕێیانمان سارا گۆیی و روكه‌ن زه‌لال، زیلان ئاسا له سه‌ر بنه‌مای ئازادی سه‌ری هه‌موو ژنانیان به‌رزكرده‌وه. ئێمه ئه‌م چالاكییه شكۆداره‌ی ئه‌وان به سه‌ربه‌زییه‌وه سڵاوی لێده‌كه‌ین و پیرۆزی ده‌كه‌ین. -
له مه‌خمور گۆشه‌گیری ئیمراڵی شه‌رمه‌زار كرا
بزوتنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگای ئیسلامی كوردستان له مه‌خور گۆشه‌گیری ئیمراڵی شه‌رمه‌زار كرد. -
هه‌په‌گه: ٦ داگیركه‌ر سزادران
لهچلاكی گه‌ریلاكانی ئازادیی كوردستاندا شه‌ش سه‌ربازی توركی داگیركه‌ر سزادران كه یه‌كێكیان پله‌داره. -
ئێران جارێکی دیکە باشوری تۆپباران کرد
هێزەکانی ئێران بەرزاییەکان بەربزێنان، سەقەر، سێرمە سار و هەڵگوردی تۆپباران کرد. -
هەپەگە: سارا و روکەن خوداوەندی ئازادی ئێمەن
هەپەگە: هاوڕێکانمان سارا و روکەن بە دروشمی 'ژن، ژیان، ئازادی' لە مردن ژیانیان خوڵقاند و بوون بە سمبوڵی خوڵقاندنی ژیانی ئازاد، بوون بە درێژەپێدەری رێبازی نەمری و خوداوەندی ئازادی ئێمە. -
لە گمگمی باکوری کوردستان جاشێک دوو کەسی کوشت و کەسێکی بریندار کرد
لە گوندی شەمانی ناوچەی گمگمی موش جاشێک بە ناوی ئومێد کاراکایا تەقەی لە ٣ کەس کرد. لە هێرشەکەدا ٢ کەس گیانیان لەدەستدا و کەسێکیش بریندار بوو. -
كه‌جه‌كه: هێزێك به‌رامبه‌ر به دیموكراسی و ئازادی بوه‌ستێته‌وه ره‌وایه‌تی نییه و نامێنێته‌وه
کەجەکە هێرشەکانی دەوڵەتی ئێرانی شەرمەزار کرد و وتی، " دەوڵەتی ئێران پێویستە داواکاری گەلانی ئێران و بە تایبەتی ژنان جێبەجێ بکات و لەم رووەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان هەنگاو بنێت. -
دەوڵەتی تورک تەرمی سەربازە کوژراوەکانی لە نەخۆشخانەکان دەهێڵێتەوە
بەهۆی هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی میدیا، لە نەخۆشخانەی جۆلەمێرگ ٤٠ و لە نەخۆشخانەی سەحرای گوندی بلیجانی سەر سنوریش تەرمی ١٠٠ سەرباز هەیە. -
لە ئێلح ٩ کەس دەستگیرکران
لە ئێلح بە ناوی 'لێپرسینەوەی کۆبانێ' ٩ کەس دەستگیرکران. -
دا‌غ و ئەڕ کە لە زیندانی پەدەکەدان دەستیان بە رۆژوی مردن کرد
مەزلۆم دا‌غ و عەبدولرەحمان ئەڕ کە لە زیندانی هەولێر بە کەلەپچەکراوی ئەشکەنجە دەدرێن، لەدژی ئەشکەنجە دەستیان بە رۆژوی مردن کرد. -
ڕژاک: ئازادی بە پێشەنگایەتی ژنان دەستەبەر دەبێت
رژاک سڵاوی لە بەرخۆدانی ژنانی رۆژهەڵاتی کوردستان کرد و وتی، " ئازادی بە پیشەنگایەتی ژنان دەستەبەر دەبێت. -
هه‌په‌گه: به‌رخودانی ئێمه به گیانی فیدایی ئاپۆیی به‌رده‌وامه
هه‌په‌گه رایگه‌یاند، كه گه‌ریلا چ وه‌ك تیمه گه‌ڕۆكه‌كان و چ وه‌ك له تونێله‌كانی شه‌ڕ خۆڕاگری ده‌كه‌ن و باسی له‌وه‌كرد، "له ٧ چالاكی هێزه‌كانماندا ١٢ داگیركه‌ر سزادراون. سێ سه‌نگه‌ر و چه‌كێكی ئه‌ی- فۆر تێكشكێنراون. -
هه‌په‌گه: چالاكی فیدایی لهمێرسین وه‌ڵامی كۆمه‌ڵكوژییه‌كان به چه‌كی كیمیایی و له ناو زیندانه‌كانه
هه‌په‌گه رایگه‌یاند، كه چالاكی گیانبازی له مێرسین له‌لایه‌ن گه‌ریلا سارا و روكه‌ن ئه‌نجامدراوه و باسی له‌وه‌كرد، "ئه‌م چالاكیه وه‌ڵامی گوشاره‌كان له زیندانه‌كان، كۆمه‌ڵكوژی و هێرشه كیمیاییهكانه، كه له دژی گه‌ریلا ئه‌نجام ده‌درێن". -
له قله‌بان ٣ كه‌س ده‌ستگیركران
له قله‌بان له هه‌ڵكوتانه سه‌رماڵاندا ٣ كه‌س به تۆمه‌تی بڵاوكردنه‌وه‌ی بابه‌ت له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ده‌ستگیركران.