کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
دەیانەوێت سزای ١٥ ساڵ زیندانی بەسەر محەمەد تونچ ئەندامی گروپی ئاشتی دا بەسپێنن
داواکاری گشتیی دەوڵەتی تورک داوایکردووە، سزاپ ١٥ ساڵ زیندانی بەسەر محەمەد شیرین تونچ ئەندامی گروپی ئاشتی دا بسەپێنرێت. -
"تا ئێستا هەرێمی کوردستان باجی لێکەوتەکانی ڕیفراندۆم دەدات"
مەسعود عەبدولخالق ڕایگەیاند: "لەدەستدانی ناوچەکانی مادەی ١٤٠، لاوازیی پێگەی هەرێمی کوردستان و لەشکرکێشی تورکیا بۆناو خاکی هەرێم، لێکەوتی ڕیفراندۆمن". -
مەسعود عەبدولخالق: دەتوانرێت پارێزبەندیی نێودەوڵەتی بۆ پاراستنی قەندیل لە هێرشەکانی تورکیا دابنرێت
مەسعود عەبدولخالق چاودێری سیاسی و شارەزا لە سیاسەتی نێودەوڵەتی دەڵێت: "بوونی پەکەکە لە قەندیل ڕەوایە و تورکیا خۆی ڕازی بووە لە پرۆسەی ئاشتی، پێویستە ئەو کەیسە بکرێتە کەیسێکی نێودەوڵەتی". -
لە سلێمانی بۆ پشتگیرکردن لە راپەرینی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران چالاکی ئەنجامدرا
دەیان چالاکوان و ڕۆشنبیر لەشاری سلێمانی بۆ پشتیوانیکردن لە سەرهەڵدان و ناڕەزایەتییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران دژی سەرکوتکردنی ژنان بە دروشمی “ڕۆژهەڵات تەنیا نییە باشوور پشتیوانییە” گردبوونەوەیەکیان ئەنجامدا. -
كۆنگرەی گەل: پێویستە گەلی ئەرمینیا لە بەرامبەر خیانەتدا بوەستێتەوە
دیوانی هاوسەرۆکایەتی کۆنگرەی - گەل ئیدانەی ڕادەستکردنی دوو شەڕڤانی کورد لە لایەن یەریڤانەوە بە دەوڵەتی تورکیا کرد و ڕایگەیاند، "پێویستە گەلی ئەرمینیا لەبەردەم هەموواندا بەرامبەر ئەم خیانەتە بوەستێتەوە، گرنگە کەس بێدەنگ نەبێت". -
هەپەگە: ٢ داگیرکەر سزادران و گورز لە هەلێکۆپتەرێک وەشێنرا
هەپەگە رایگەیاند کە لە چالاکی هێزەکانی گەریلادا لانیکەم ٢ داگیرکەر سزادران و گورز لە هەلیکۆپتەرێکی داگیرکەران وەشێنرا. -
هەپەگە: بە شێوەیەکی فیدایی تێکۆشانیان کرد
هەپەگە ناسنامەی ٣ گەریلای ئاشکرا کە لە ئامەد شەهید بوون و وتی، " هاوڕێکانمان دیرەن، ئادار و دیجلە کە لە تێکۆشانی خۆیاندا بوون بە هیوای ژنان و گەلان، وەک فەرماندەکانی یەژەئاستار لە ئامەد خاوەنداریان لە رێپێوانی فیداییبوون کرد. -
کەجەکە حکومەتی پاشینیانی سەرۆک وەزیرانی ئەرمینیای شەرمەزارکرد
هاوسەرۆکایەتیی دەستەی بەڕێوەبەریی کەجەکە ڕایگەیاند، دەسەڵاتی ئەرمینیا ئاتیلا چیچێک (لەهەنگ) و حسێن یڵدرم (عەلیشێر)ی ڕادەستی دەوڵەتی تورک کردووە و حکومەتی پاشینیانی ئیدانە کرد. -
ژمارەیەک پۆلیس لە کەرکوک برینداربوون
بەهۆی تەقینەوەیەک لە قەزای داقوقی سەربە پارێزگای کەرکوک، ئەفسەرێک و سێ پۆلیس بریندار بوون. -
بەسێ هۆزات: دەنگدانەوەی دروشمی"ژن، ژیان، ئازادی"لەپانتایی خاكی ئێران بۆ ئێمە شانازیەكی گەورەیە
هۆزات دەڵێت: ئێمە دەڵێن ژن، ژیان، ئازادی چونكە لەو باوەڕەداین كە ئەگەر ژنان ئازاد نەبن، كۆمەڵگە ناتوانێت لەهەرچەشنە زۆڵم و زۆرداری و دەسەڵاتداری رزگاری ببێت. بۆ گەیشتن بەو ئامانجە، ژنان پێویستە رێکخراوەیی بن خۆیان بپارێزن. -
حەفتەن: بنیاتنانی بەرەیەکی دیموکراسی جەماوەری پێویستیەکی گەورەیە
مەزڵوم حەفتەن ئەندامی ئەنجوومەنی پژاک سەرنجی بۆ ناڕەزایەتییەکانی ڕۆژهەڵات و ئێران ڕاکێشا و ڕایگەیاند کە پێویستە بەرەیەکی دیموکراتی جەماوەری لە ئێران هەبێت و لە کوردستانیش لەم چوارچێوەیەدا بەرەیەکی کوردی و کوردستانی پێکبهێنرێت. -
هێزەکانی ئێران هەرێمی برادۆستی تۆپباران کرد
راگەیەنرا کە هێزەکانی سەربە ئێران هەرێمی برادۆستی باشوری کوردستانیان تۆپباران کردووە. -
لە سەر رێگەی ئەلعەزیزی ئامەد لەدژی ئۆتۆمبێڵی پۆلیس چالاکی ئەنجامدرا
یەکینەکانی تۆڵەی شەهید خەلیل چاڤگون لەدژی ئۆتۆمبێڵی پۆلیس کە لەسەر رێگەی ئەلعەزیزی ئامەد دەوریەیان دەکرد، بە بۆمبی دەنگ و مۆلۆتۆف چالاکی ئەنجامدرا. -
لە رۆژهەڵات و ئێران بەرخۆدانی گەلان گەورەتر دەبێت
بەرخۆدانی دوای کوشتنی ژینا ئەمینی کچە کوردی شاری سەقز لە تاران، لە شارەکانی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان بەرخۆدانی گەلان گەورەتر و فراوانتر دەبێت. -
هه‌په‌گه:٨ سه‌ربازی تورك سزادران، سه‌نگه‌رێك روخێنرا
له ٦ چالاكی گه‌ریلاكانی ئازادی كوردستاندا ٨ سه‌ربازی توركی داگیركه‌ر سزادران، سه‌نگه‌رێك روخێنرا و چه‌كێكی بۆمبهاوێژ له‌ناوبرا. -
ته‌رمی گه‌ریلاكانی یه‌ژه‌ئاستار سوجین و كیه له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌كانیان وه‌رگیرانه‌وه
ته‌رمی گه‌ریلاكانی یه‌ژه‌ئاستار هاجه‌ر سوجین و عالیه كیه له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌كانیانه‌وه وه‌رگیرانه‌وه. -
شەنیاشار: ئەوانەی دژایەتی دایکان دەکەن تێکدەشکێن
بنەماڵەی شەنیاشار بەردەوامن لە چالاکیی ئێشکگریی دادپەروەری و وتیان: "دڵی دایکان لە هیچ شتێک ناچێت. ئەو کەسانەش، کە دژایەتی ئەو هێزەی دایکان دەکەن تێکدەشکێن". -
هه‌په‌گه: ئه‌رمینیا هه‌ڤاڵانمان له‌هه‌نگ و عه‌لیشێری راده‌ستی توركیا كردوه
هه‌په‌گه رایگه‌یاند، كه هاوڕێیانیان له‌هه‌نگ و عه‌لیشێر له‌لایه‌ن ئه‌رمینیاوه راده‌ستی توركیا كراونه‌ته‌وه و سه‌رنجی راكێشا بۆ سه‌ر ئه‌وه‌ی میتی تورك بۆ ئه‌وه‌ی قورسایی به‌ده‌ستبهێنێت ده‌یه‌وێت ئه‌و رووداوه وه‌ك سه‌ركه‌وتنی خۆی نیشان بدات. -
هاوسه‌رۆكی كه‌نه‌كه له‌گه‌ڵ هاوسه‌رۆكانی په‌ژاك و كۆدار كۆبووه‌وه
هاوسه‌رۆكی كه‌نه‌كه زه‌ینه‌ب موراد و شاندی یاوه‌ری له‌گه‌ڵ هاوسه‌رۆكی په‌ژاك زیلان ڤه‌ژین، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری كۆدار زه‌ینه‌ب خۆراسان و ئه‌ندامی مه‌جلیسی په‌ژاك مه‌زڵوم حهفتتهن كۆبووه‌وه. -
له شه‌ش مانگدا ٢٦ كۆڵبه‌ر كوژراون
له ماهی ٦ مانگی رابردوودا ٢٦ كۆڵبه‌ر كوژراون و ١٦٤ كۆڵبه‌ریش برینداربوون. -
له خۆپیشاندانه‌كانی ئێران و رۆژهه‌ڵاتدا ٥٠ كه‌س كوژراون
رێكخراوی مافه‌كانی مرۆڤی ئێران ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه له خۆپیشاندانه‌كان له دژی كوژرانی ژینا ئه‌مینی له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ئێران ٥٠ كه‌س كوژراون. هه‌روه‌ها راگه‌یه‌نرا كه ژماره‌یه‌كی زۆریش ده‌ستبه‌سه‌ركراون. -
ڤیدیۆی چالاکیی نیشانەشکێنیی گەریلا بڵاوکرایەوە
گەریلا تیڤی ڤیدیۆی چالاکیی نیشانەشکێنیی گەریلاکانی یەژا ستاری بڵاوکردەوە. -
ته‌رمی گه‌ریلای یه‌ژه‌ئاستار خه‌دیجه‌ی ئای به وتنه‌وه‌ی دروشم به خاكسپێردرا
ته‌رمی گه‌ریلای یه‌ژه‌ئاستار خه‌دیجه ای كه له پیران شه‌هیدببوو له ده‌زگای پزیشكی دادوه‌ری وه‌رگیرا و به دروشمی ‘شه‌هید نامرن‘ به‌خاكسپێردرا. -
پەدەکە لە ژێر ئاڵای کوردستاندا بنکەی سەربازی بۆ سوپای تورک دروست ده‌كات
هێزەکانی گەریلا ماوەیەک بەرلەئێستا لە شاخی ئامێدی چالاکییان لە دژی سوپای تورکی داگیرکەر ئەنجامدا، ئێستا پەدەکە لە شوێنی چالاکییەکە ئاڵای کوردستانی هەڵکردووە و لە ژێر ئەو ئاڵایەدا بنکەی سەربازی بۆ داگیرکەران دروست دەکات. -
یەبەشە: دەبێـت گەلەكەمان لەدژی داگیركاری تورك و پەدەكەی هاوكاری سەرهەڵبڕن
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی یەبەشە پەیوەست بەهێرشی ئەمڕۆ لەسەر كۆمەڵگەی تل عۆزەیر لەشەنگاڵ راگەیەندراوێكی بۆ رای گشتی بڵاوكردەوە و رایگەیاند؛ دەبێت گەلەكەمان"ئێزیدیەكان" لەدژی داگیركەری تورك و پەدەكەی هاوكاری سەریان هەڵبڕن.