کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
بە فڕۆکەى گلادیۆ بەرەو گەشتێکی نادیار – ١٠ –
دەوڵەتی تورک لە رۆژانی سەرەتای ساڵی ١٩٩٩دا بۆ بە ئەنجام گەیاندنی پیلانگێڕیی دژ بە گەلی کورد، کابینەیەکی بە بولەند ئەجەوید دروستکرد. فڕۆکەیەکی گلادیۆ، کە ئۆجالانی تیادا بوو لە رۆماوە بەڕێکەوت و لە نێوان مۆسکۆ – مینیسک و ئەسینادا دەڕۆیشت و دەهات. -
حزب و لایەنە سیاسیەكانی هەرچوار پارچەی كوردستان پشتیوانی هەدەپە دەكەن
حزب و لایەنە سیاسیەكانی هەرچوار پارچەی كوردستان، پشتگیرییان بۆ ئەندامان و سیاسەتمەدارانی هەدەپە دەربڕی و داوایانکرد، کە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی سنوورێک بۆ دەوڵەتی تورک دابنێت لە بەرامبەر ئەو ڕەشبگیرییەی دژی سیاسەتمەدارانی هەدەپە دەستی پێکردووە. -
تیمەکانی وڵامدانەوەی یەپەسە – ژن: لە هەموو جێگایەک تۆڵە دەکەینەوە
تیمەکانی وڵامدانەوەی یەپەسە – ژنی شەهید زەلال خەرزان لەدژی فاشیستەکان چالاکی ئەنجامدا و وتی، "لە هەموو جێگایەک تۆڵە دەکەینەوە." -
' بۆ گەیشتن بە ئازادی و رزگاری تێکۆشانمان فراوانتر دەکەین'
کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستار جەختی کردەوە، تا ئازادیی عەبدولا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و رزگاری خاکی دگیرکراومان بەدی نەیەت، تێکۆشانمان لە هەموو شوێنێک فراوان دەکەین. -
ئۆپەڕاسیۆنی قڕکردنی سیاسی لە چەند شارێک شەرمەزار کرا
لە ئەنقەرە، مێردین، شڕنەخ لەدژی ئۆپەڕاسیۆنی سیاسی، چالاکی شەرمەزاکردن ئەنجامدران. -
کوردانی دانیشتووی روسیا: تا سەرکەوتنی هەنگاوەکە تێدەکۆشین
کوردانی دانیشتووی وڵاتی روسیا بۆ دەربڕینی پشتیوانی خۆیان بۆ هەنگاوی 'کاتی ئازادیە' کە لە لایەن کەجەکەوە راگەیێنراوە، چالاکیەکیان ئەنجامدا و جەختیان کردەوە کە تا سەرکەوتنی ئەو هەنگاوە تێکۆشانیان بەردەوام دەبێت. -
دڵێکی پڕ لە جۆش و خرۆش؛ ماهیر ئاندۆک
ئیبراهیم چەلیک یەکێک لە گەنجە خۆڕاگرەکانی ئامەدە، کە هەر لە منداڵییەوە، بە بەردەکانی ناو دەستی لە دژی توندوتیژیی دەوڵەتی تورک دەوەستایەوە. چەلیک لە گەنجیدا راستیی کوردستانی ناسی و لە ٢٠١٢دا بەشداری ریزەکانی گەریلا بوو. -
هەولێر بووەتە تورکیایەکی بچووک!
لە تورکیا ئەندام پەرلەمان پارێزبەندیی لێدەسەندرێتەوە، بە هەمان شێوە لە هەولێریش. لە تورکیا چالاکوانانی مافی مرۆڤ و سیاسی زیندانی دەکرێن، لە ئێستادا دەیان چالاکی سیاسی و مافی مرۆڤی لە بەندیخانەکانی هەولێردان... -
رۆژەکانی مانەوە لە رۆما و چوونەدەرەوە بە ناچاری – ٩ -
گەلی کورد لە ماوەی ٦٦ رۆژی پلانگێریەکەدا، لە بەشی رۆمادا بە دەوری ئۆجالاندا بوو بە بازنەیەک و بە دروشمی 'ئێوە ناتوانن رۆژمان لێ تاریک بکەن' چەندین شەهیدیدا. -
گیوڤەن: هەر بێدەنگیەک دەبێتە هێز بۆ ئاکەپە و مەهەپە
لەیلا گیوڤەن هاوسەرۆکی کەجەدە ناڕەزایی بەرانبەر بێدەنگی ئۆپۆزسیۆن لەبەرانبەر هێرشی سەر گەلی کورد پیشاندا و وتی،" هەر بێدەنگیەک دەبێتە هێز بۆ ئاکەپە و مەهەپە." -
کەجەکە: بەرخۆدان لەدژی هێرشەکانی سەر هەدەپە ئەرکی گەلانە
هاوسەرۆکایەتی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە رایگەیاند، بەرخۆدان و هەڵوێست لەدژی هێرشەکانی سەر هەدەپە ئەرکی هێزە دیموکراتەکان و گەلانە. -
باری تەندروستی ئەو هاوڵاتیەی سەربازانی تورک لە هەلیکۆپتەر هەڵیاندایە خوارەوە، ناجێگیرە
سەربازانی سوپای داگیرکەری تورک دوای ئەوەی هاوڵاتی عوسمان شیبانیان دەستگیر کرد، ئەشکەنجەیەکی زۆریاندا و دواتریش لە هەلیکۆپتەر هەڵیاندایە خوارەوە. شیبان دەڵێت، باری تەندروستی ئەو ناجێگیرە و هیچ شتێکی ئەو رۆژەی بیر نایەتەوە. -
بیلگین: رێگایەکمان کردەوە و گەلی قەرسیش لەو رێگایە ناگەڕێتەوە
ئایهان بیلگین هاوسەرۆکی شارەوانی شاری قەرس کە لە ئەنجامی ئۆپراسیۆنی پاکتاوی سیاسیدا دەستگیر کراوە، بە رێگای پارێزەرانەوە پەیامێکی بڵاو کردەوە. -
هەپەگە ناسنامەی ٢ گەریلای ئاشکرا کرد کە لە گەڤەر شەهید بوون
هەپەگە ناسنامەی ٢ گەریلای ئاشکرا کرد کە لە گەڤەر شەهید بوون. راشیگەیاند، "ئەو ٢ گەریلایە بە قارەمانانە تا دوایین دڵۆپی خوێنیان تێکۆشان و هەمیشە وەکو قارەمانانی هەرێمی گەڤەر یادیان دەکرێتەوە و خۆڕاگریەکەیان دەبێت بە رێنوێنی بۆ تێکۆشانی ئێمە." -
'دەبێت حکومەت واز لە هەڵوێستی شەڕ بهێنێت'
حزب و پارتەکانی ناو رێکەوتنی کوردستانی لە دژی ئۆپڕاسیۆنی پاکتاوی سیاسی کە لە بەرامبەر هەدەپە بەڕێوە دەچێت، ناڕەزایەتیەکی توندیان پیشاندا و ئیدانەیان کرد. جەختیشیان کردەوە کە دەبێت دەوڵەتی تورک واز لە هەڵوێستی شەڕ بهێنێت. -
دەوڵەتی تورک خۆی بۆ ئۆپڕاسیۆنێکی نوێی داگیرکەری ئامادە دەکات
بە پێی زانیاریەکان، دەوڵەتی تورک ئامادەکاری ئەوە دەکات کە لە هەرێمەکانی حەفتانین و مەتینا دەست بە ئۆپڕاسیۆنێکی نوێی داگیرکەری بکات. -
ئاخۆ پەدەکە و تورکیا ئامادەکاری بۆ هێرشێکی نوێ لە دژی رۆژئاوا و شەنگال دەکەن؟
دوای ئەوەى بارزانی سەردانی تورکیای کرد، جموجوڵی سەبازیی پەدەکە لەسەر سنووری رۆژئاوا زیادیکرد. ئەوەش بووە هۆی دروستبوونی ئەم پرسیارە "ئاخۆ دەوڵەتی تورک و پەدەکە دەیانەوێت دەست بەهێرشێکی نوێ لە دژی رۆژئاوا و شەنگال بکەن؟". -
ڕۆژەکانی ڕۆما و ڕۆڵی ئەڵمانیا – ٨ –
٦٦ ڕۆژی سەخت چاوەڕێی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کوردی دەکرد کە ١٢ی تشرینی دووەم ی ١٩٩٨ لە مۆسکۆوە بەرەوە ڕۆما چووبوو. ڕەنگی قۆناغی ڕۆما ڕۆڵی ئەڵمانیای دیاری دەکرد. -
فڕۆکەکانی تورک گوندێکی سەربە شارەدێی باتیفایان بۆردومان کرد
فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک سنووری زاخۆ-یان بۆردوومان کرد و زیان بەر خانووی هاوڵاتیان کەوت. -
لە سیدنی دەوڵەتی تورک شەرمەزارکرا: فاشیزم بە یەکگرتن هەڵدەوەشێت
لە سیدنی قڕکردنی سیاسی دژی هەدەپە بە خۆپیشاندانێک شەرمەزارکرا. -
گەلی قەرس ناڕەزایی لەبەرانبەر دەستگیرکردنی بیلگەن دەردەبڕن
گەلی قەرس دەستگیرکردنی ئایهان بیلگەن هاوسەرۆکی شارەوانی قەرسیان شەرمەزار کرد و ڕایانگەیاند کە واز لەو کەسانەی کە دز نین و کار دەکەن ناهێنن. -
تەرمی شەهید ئاگرباش بەخاکسپێردرا
تەرمی گەریلای هەپەگە جیهان ئاگرباش (هارون گەڤەر) کە لە ئەنجامی هێرشی دەوڵەتی تورکدا شەهید ببوو لە گۆڕستانی بێکەسەکان وەرگیرایەوە و لە گەڤەر بەخاکسپێردرا. -
لە شاری قەرس ئۆپڕاسیۆنی پاکتاوی سیاسی ئیدانە کرا
لە شاری قەرس ئۆپڕاسیۆنی پاکتاوی سیاسی کە دوێنێ لە دژی سیاسەتەمەدارانی هەدەپەی بەڕێوەچوو، ئیدانە کرا. لەو چالاکیەدا هاوڵاتیانی شارەکە پەیامی پشتیوانیان بۆ ئایهان بیلگین هاوسەرۆکی شارەوانی شارەکەیان دەربڕی کە یەکێکیە لە دەستگیرکراوەکانی دوێنێ. -
پارێزەران بۆ ئەندامە دەستگیرکراوەکانی هەدەپە لە ئاسایشی ئەنقەرەن
پارێزەرانی سیاسەتەمەدارە دەستگیرکراوەکانی هەدەپە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ئەنقەرەیان کرد. -
ژنانی مێردین ئۆپڕاسیۆنی قڕکردنی سیاسیان ئیدانە کرد
بزوتنەوەی ژنانی ئازاد و ئەنجومەنی ژنانی مێردین ئۆپڕاسیۆنی قڕکردنی سیاسیان ئیدانە کرد و جەختیان کردەوە کە ژنان هیچ کات هەنگاو بۆ دواوە نانێن.