کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
ئەنجومەنی رێکخراوی (یەسنا)ی زەردەشتی لە کەرکوک ڕاگەیانرا
بۆ برەودان بە فەلسەفە و ئایینی زەردەشتی، رێکخراوی (یەسنا)ی زەردەشتی لە کەرکوک لقێکی کردەوە بەناوی لقی کەرکوکی ئەنجومەنی رێکخراوی یەسنا. -
لەیلا گوڤەن ئازاد کرا
لەیلا گوڤەن هاوسەرۆکی کەجەدە کە لە شاری جۆلەمێرگ دەستگیر کرابوو، دوای وەرگرتنی وتەی لە لایەن داواکاری گشتیەوە ئازاد کرا. هاوکات فاتیمە توران دایکی ئاشتی رەوانەی دادگای کرا. -
گەنجانی باشوری کوردستان پێشوازیان لە هەنگاوەکەی کەجەکە کرد
ئەنجومەنی گەنجانی وڵاتپارێز لە شاری سلێمانی بە دروشمی 'بە رۆحی جەنگی حەفتانین داگیرکەری تێک بشکێنە، کوردستان بپارێزە' بەشداری خۆیان بۆ هەنگاوی 'کاتی ئازادیە' دەبڕی کە لە لایەن کەجەکەوە راگەیێنرا. -
ئوزتورک: چارەسەری لە ئیمرالیە
بەهران ئوزتورک هاوسەرۆکی کەجەدە لە بارەی چارەسەری کێشەکانی تورکیا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا پەیامێکی ئاڕاستەی ئاکەپە کرد و تی، "چارەسەری لە لای پوتین و ترامپ نیە، بەڵکو چارەسەری لە ئیمرالیە." -
لەیلا گوڤەنی هاوسەرۆکی کەجەدە دەستگیر کرا
لەیلا گوڤەن هاوسەرۆکی کەجەدە کە لە چوارچێوەی کار و چالاکیەکانی بزوتنەوەی ئازادی ژنان کە بە دروشمی 'خۆمان دەپارێزین' لە شاری جۆلەمێرگ بەرێوە چوو، دەستگیر کرا و رەوانەی بەڕێوەبەرایەتی دژەتیرۆ کرا. -
ئەندامیکی ئەنجومەنی دایکانی ئاشتی بەهۆی بانگەوازێکەوە بۆ ئاشتی دەستگیر کرا
فاتما دوران ئەندامی ئەنجومەنی دایکانی ئاشتی کە دوێنێ لە جۆلەمێرگ بانگەوازێکی بۆ ئاشتی بڵاو کردەوە، لە لایەن پۆلیسی تورکەوە دەستگیر کرا. -
هەپەگە: بە ڕێزەوە یادی شەهیدانی خواکورک دەکەینەوە
هەپەگە ناسنامەی ٣ گەریلای ئاشکرا کرد کە لە ١١ی ئەیلولدا لە ناوچەی خواکورک شەهید بوون و راشیگەیاند، ئەو سێ هەڤاڵەمان وەکو نوێنەری هەڵوێستی ملیتانی فیدایی چوونە ریزی کاروانی نەمرانەوە. -
لە کۆپتەر هەڵیاندانە خوارەوە و وتیان 'لە شوێنی بەرز بەربوونەتەوە'
سەروەت تورگیوت و عوسمان چبان لە دواى دەستگیرکردنیان لە ١١ی مانگەوە، رەوانەى بەشی چاودێریی ورد لە نەخۆشخانەى وان کران و تا ئێستا لە نەخۆشخانەدان. لە راپۆرتەکەیاندا هاتووە "بەهۆی بەربوونەوەیان لە شوێنێکى بەرزەوە هێنراون بۆ نەخۆشخانە". -
نەپەگە: گەریلا پێشەنگایەتی بۆ هەڵمەتەکە دەکات
فەرماندیی بڕیارگەى ناوەندی پاراستنی گەل (نەپەگە) رایگەیاند، گەریلا و هێزەکانی پاراستن بە بەهێزی بەشداری هەڵمەتی کۆنسەى بەڕێوەبەریی کەجەکە دەبن و بە ئەرکی پێشەنگایەتی هەڵدەستن. -
سەربازانی تورک تەقەیان لە شوانێکی ناوچەى چاڵدران کرد و برینداریان کرد
سەربازانی سوپای تورکی داگیرکەر لە ناوچەى چاڵدران لە پارێزگای وان لە باکووری کوردستان تەقەیان لە ئۆرهان هانای کرد، کە سەرقاڵی کۆکردنەوەى مەڕەکانی بوو و برینداریان کرد. -
'دەوڵەتی تورک دەیەوێت ناوچەکە بکاتە سەربازگە و بۆ ئەوەش دارستانەکان دەسوتێنێت'
وەهاب ئیشکلی وتەبێژی پلاتفۆرمی پاراستنی حەوسەڵ لەبارەی ئاگرتێبەردانی چیای جودی و دارستان و شاخەکانی تری کوردستان لەلایەن هێزەکانى دەوڵەتەوە وتی "لە جودی، گابار و بەستا پاکتاوکردنی ئیکۆلۆژیک هەیە و دەوڵەت دەیەوەێت ناوچەکە بکاتە سەربازگە". -
پەژاک و کۆدار: هەڵمەتی “بەڵێ بۆ دیمۆکراسی، نا بۆ سێدارە” هەڵمەتی سەرجەم گەلانە
پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پەژاک) و کۆمەڵگای دیمۆکراتیک و ئازادی رۆژهەڵاتی کوردستان (کۆدار) لەبارەی هەڵمەتی "بەڵی بۆ دیموکراسی و نا بۆ سێدارە" راگەیاندراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە. -
'داوا لە گەنجان دەکەین بە شێوەیەکی فراوان بەشداری لە هەنگاوەکەی کەجەکەدا بکەن'
کۆمەڵەی ژنانی گەنج و کۆمەڵەی گەنجان پشتگیری خۆیان بۆ هەنگاوەکەی کەجەکە دەربڕی و ڕایانگەیاند،"بەناوی گەنجانی کوردستان، بۆ سەرکەوتنی ئەم هەنگاوە ئێمە لە هەموو گۆڕەپانێکی ئەرکی پێشەنگایەتی خۆمان جێبەجێ دەکەین." -
لە شاری مووش ٤ کەس دەستگیرکران
لە شاری مووشی باکووری کوردستان٤ کەس بە بیانووی ئەوەی کە لەساڵی ٢٠١٦دا بەشداریان لە مەراسیمی تەرمی گەریلایەکی هەپەگەدا کردووە، دەستگیرکران. -
تووڕەیی و ئامانجی شەهیدانی وک بەرپرسیاریەک خستە سەر شانی
وارشین ئاڤاشین لەسەر ڕێچکەو و خەون و خەیاڵی زەریان مووش دەستی بە تێکۆشان کرد و هەستایە سەرپێ. تێکۆشان بەردەوام بوو و تووڕەیی هاوڕێ شەهیدەکان خستە سەر لولەی چەکەکەی و بەو شێوەیە شەڕی کرد. -
بوومەلەرزەیەک بە پلەی ٤،٧ شاری مووشی باکووری کوردستان هەژاند
لە شاری مووشی باکووری کوردستان بووومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤،٧ بە پێوەری ڕێختەر ڕوویدا. -
شەنگالیەکان پشتیوانی لە هەڵمەتەکەی کەجەکە دەکەن
ڕێکخراو و دامەزراوەکانی شەنگال، بە دەستپێشخەری ئەنجومەنی خۆبەڕیوبەری دیموکراتی شەنگال- مەخەدەشە، بە ڕاگەیەندراوێک پشتیوانی خۆیان بۆ هەڵمەتەکەی کەجەکە ڕاگەیاند و گۆشەگیریی سەر ڕێبەر ئاپۆیان شەرمەزارکرد. -
هەواڵی ناڕاستی میدیاکانی ئێران لەبارەی شەهیدکردنی ٣ کۆڵبەری کورد بەدرۆخرایەوە
تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان ڕاستی چۆنیەتی شەهیدکردنی ٣ی کۆڵبەری کوردی ئاشکرا کرد کە ١٤ی ئەم مانگە ڕووبەڕووی هێرشی هێزە داگیرکەرەکانی ئێران هاتبوون. -
کەجەکە: بە فراوانکردنی هەنگاوەکە دەتوانرێت کۆتایی بە پێشێلکاریەکان بهێنرێت
کەجەکە ڕایگەیاند، دەسەڵاتی ئاکەپە و مەهەپە بناغەی هێرشی نەژادپەرستی ئامادە دەکەن و وتی،"لە ڕێگەی بەهێزکردنی هەنگاوی 'بەسە بۆ گۆشەگیری، فاشیزم و داگیرکەری، کات کاتی ئازادیە' دەتوانرێت کۆتای بە پێشێلکاریەکان و ڕووداوەکانی کوشتن بهێنرێت." -
عەلی بەدرخان: با ئۆجالان ئازاد بکەین
عەلی بەدرخان دەرهێنەری بواری فیلم و سینەما رایگەیاند، جگە لە یەکێتی هیچ رێگایەکی تر لە بەردەم کورد بوونی نیە و وتی، عەبدولا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد دەبێت ئازاد بکرێت. -
ئاگرەکەی چیای گابار بەردەوامە
ئاگرەکەی کە دوێنی لە چیای گابار کەوتەوە، لەبەرئەوەی هەوڵی کوژاندنەوەی نادرێت، بڵاودەبێتەوە. -
لە باشووری کوردستان هەڵمەتی 'با داگیرکەری تێکبشکێنین و کوردستان بپارێزین' ڕاگەیەنرا
بۆ پشتگیریی هەنگاوەکەی کەجەکە، دەستەی دهستپێشخهریی دیموكراتی گهل لە باشوری کوردستان هەڵمەتێکی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک لە باشوری کوردستان بەدروشمی “با داگیرکاریی تێکبشکێنین کوردستان بپارێزین” ڕاگەیاند. -
سەردانی کازمی بۆ باشوور و ژمارەیەک پەیامی سەرنجڕاکێش
مستەفا کازمی سەرۆک وەزیری نوێی عێراق سەردانی باشووری کوردستانی کرد. لە سەردانەکەیدا پەیامێکی ئاڕاستەی دەوڵەتی داگیرکەری تورک کرد. -
جیک: ئێستا کاتی ئازادکردنی کورد و کوردستانە
جک بە ڕاگەیەنراوێک پشتگیری لە هەڵمەتی ' کات کاتی ئازادیە'ی کەجەکە کرد و وتی،"وەرن پێکەوە لەدژی زوڵم و داگیرکەران تێبکۆشین و لەسەر خاکی پیرۆز دەریان بکەین. -
'رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی نوێ بە رێکەوتن و هاوپەیمانی نێوان کورد و عەرەب بونیاد دەنرێت'
دوران کالکان ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە ئاماژەی بە گرنگیی رێکەوتن و هاوپەیمانی نێوان گەلی کورد و عەرەب کرد و تیشکی خستە سەر ئەوەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی نوێ لە ئەنجامی ئەو رێکەوتنە بونیاد دەنرێت.