کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
حزبە کوردستانیەکانی کەرکوک: یەک دەنگ دەبین بەرامبەر هەر پێشهاتێک لە شارەکە رووبدات
لەسەر ئاستی کەسی یەکەمی حزب و لایەنە سیاسیە کوردستانیەکانی شاری کەرکوک کۆبوونەوەیەک بەڕێوەچوو و تێیدا جەخت کرایەوە کە یەک دەنگ دەبن بەرامبەر هەر پێشهاتێک لە شارەکە رووبدات. -
هەپەگە یادی ٢ گەریلای کردەوە کە لە حەفتانین شەهید بوون
هەپەگە ناسنامەی ٢ گەریلای ئاشکرا کرد کە لە هەرێمی حەفتانین شەهید بوون و جەختیشی کردەوە کە ئەوان بەڵێن دووپات دەکەنەوە ئەو میراتی تێکۆشانەی شەهیدان رادەستی کردوون، بگەیێننە ئامانج. -
ژنان لە مێردین لە دژی سیستمی پیاوسالاری رژانە ناو شەقامەکان
بزوتنەوەی ژنانی ئازاد لە چوارچێوەی کەمپینی "خۆمان دەپارێزین" لە شاری مێردین چالاکیەکیان ساز کرد. ژنان جەختیان کردەوە کە لە بەرامبەر زوڵم و ستەم سەر دانانوێنن. -
ئاپێ موسا لە شوێنی تیرۆرکردنەکەیدا یادی کرایەوە
موسا عەنتەر (ئاپێ موسا) رۆشنبیر و نووسەری کورد لە گەڕەکی سەیران تەپەى ئامەد ٢٨ ساڵ لەوە پێش لەلایەن هێزەکانی دەوڵەتەوە تیرۆرکرا و ئەمساڵیش هەر لە شوێنی تیرۆرکردنەکەیدا یادی کرایەوە. -
ئامەد شاهۆ: تاکە چارەسەر گۆڕانکاریی ڕیشەییە لە ئێران
ئامەد شاهۆ ئەندامی مەجلیسی پاراتی پەژاک ڕایگەیاند:" چارەسەری دۆخی ئسیتای ئیران چارەسەری ڕیشەییە نەک سیاسەتی پینەوپەرۆ و فشارکردنە سەر گەل". -
پەدەکە بە درێژایی سنوری ڕۆژئاوا ٤٠ بارەگای سەربازی دروست کردووە
پەدەکە بە درێژایی سنوری باشوور و ڕۆژئاوای کوردستان ٤٠ بارەگای سەربازی دروست کردووە و چەک و کەلوپەلی سەربازی تێیایاندا جێگیر کردووە. -
دانیشتوانی قەندیل پشتگیریی خۆیان بۆ هەڵمەتەکەی کەجەکە دەربڕیی
دانیشتوانی بناری قەندیل بە ئەنجامدانی ڕێپێوانێک پشتیوانیی خۆیان بۆ هەڵمەتەکەی کەجەکە دەربڕیی و ڕایانگەیاند ‘وەک دانیشتوانی بناری قەندیل پشتیوانی لەم هەنگاوە دەکەین و تا گەیشتن بە ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ و تێکشکاندنی فاشیزم دەست لە چالاکی بەرنادەین. -
یەکینەکانی تۆڵە لە ٥ شار چالاکیان ئەنجامدا
یەکینەکانی تۆڵە لەدژی فاشیستەکانی ئاکەپە و مەهەپە لە ٥ شار چالاکیان ئەنجامدا و پشتگیریان لە هەنگاوی کەجەکە کرد. -
لە چوارچێوەی هەنگاوەکەدا چالاکی بەهێز: ژمارەیەکی زۆر سەرباز سزادران
گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار لە چوارچێوەی هەنگاوی 'کۆتاییهێنان بە گۆشەگیری و فاشیزم و داگیرکەری و بەرجەستەکردنی ئازادیدا'ی کەجەکەدا چالاکی بەهێزیان ئەنجامدا و ئەنجامدا ژمارەیەکی زۆر سەرباز سزادران کە پێنجیان ئەفسەرن. -
ژنانی تیشکی خۆر بۆ یادکردنەوەی شەهید عەلی چیچەک زنجیرە چالاکیەکیان ئەنجامدا
دەستپێشخەری ژنانی تیشکی خۆر بە بۆنەی یادکردنەویە شەهید عەلی چیچەک زنجیرە چالاکیەکیان ئەنجامدا. دەستپێشخەریەکە رایگەیاند، گەنجانی کوردستان وابەستەی تیکۆشان و یادەوەریەکانی شەهید عەلی چیچەک دەبن. -
ئوزکاهرامانی ٧٥ ساڵان کە لە زینداندابوو کۆچی دوایی کرد
تەقیەدین ئوزکاهرامانی ٧٥ ساڵان کە لە زیندانی پیتی ئێڵی پاتنۆس لە زینداندابوو کۆچی دوای کرد. -
دەوڵەتی تورک لە ئامەد باوکێک و ٤ منداڵەکەى دەستگیرکردن
پۆلیسی دەوڵەتى تورک لەئامەد هەڵیکوتایە سەر ماڵی هاووڵاتییەک و باوکی ماڵەکە و هەر ٤ منداڵەکەی دەستگیرکرد. یەکێک لە دەستگیرکراوەکان سزای زیندانیکردنی بەسەردا سەپێنرا و ئەوانەی تریش بە مەرجی مانەوە لە ژێر چادێریی دادگادا ئازاد کران. -
'لە بۆتان فێری گەریلایی بوو و لە حەفتانین هێڵی فەرماندەیی ژنی سەلماند'
دەنیز فرات گەریلای یەژاستار باس لە تێکۆشانی فەرماندەی یەژاستار ئەسمەر دەکات و دەڵێت 'شەهادەتی هەڤاڵ ئەسمەر قورسبوو، بەڵام هەڤاڵ ئەسمەر زۆر شتی بونیاتنا. هێڵێکی بەرخودانی فەرماندەیی ژنی چەسپاند. دوژمن لە حەفتانین ناتوانێت ئەوە بکات، کە خۆی دەیەوێت". -
ئاخین گابار گەریلای یەژاستار: ئێمە درێژەپێدری رێگای شەهیدانین
ئاخین گابار گەریلای یەژاستار لە سەنگەرەکانی جەنگی حەفتانین دا وتی "شەهیدان ئەوەیان پیشانداین، کە چۆن بەرخودان و بەرەنگاری بکەین. ئێمەى گەریلاکانی یەژاستار درێژەپێدری رێگای شەهیدەکانمان دەبین". -
دەوڵەتی تورک لە بەدلیس سزای زیندانیی بەسەر ٤ هاووڵاتیی کورددا سەپاند
هێزە ئەمنییەکانی دەوڵەتى تورک لە ناوەند و ناوچەکانی پارێزگای بەدلیس هەڵیانکوتایە سەر ماڵی هاووڵاتییان و ٥ هاووڵاتییان دەستگیرکرد و دادگای دەوڵەتى تورکیش سزای زیندانیکردنی بەسەر ٤ هاووڵاتییاندا سەپاند. -
لە ناوچەى کۆپی موش ٣ کەس بەهۆی بەشداریکردنیان لە پرسەى گەریلاکاندا زیندانیکران
لە ناوچەى کۆپ لە پارێزگای موش لە باکووری کوردستان لە ساڵی ٢٠١٦دا ٩ کەس بە پاساوی ئەوەى بەشدارییان لە مەراسیمی بەخاکسپاردن و پرسەى گەریلاکانی هەپەگەدا کردووە دەستگیرکرابوون و سزای زیندانیکردنی بەسەر ٣ کەسیاندا سەپاند. -
فەرماندەی بۆتانی هەپەگە هوشداری دایە ئەو کۆنترایانەی کە بە شێوەی هەنگەوان دەجوولێنەوە
فەرماندەی بۆتانی هەپەگە هوشداری دایە کۆنتراکانی دەوڵەتی تورک کە لە ژێر ناوی هەنگەوانی بۆ هەرێمەکە ڕەوانەکراون و وتی،"لەلایەن هێزەکانمانەوە دەکرێنە ئامانج." -
سەربازانی ڕژێمی سوریا لە دوو ئۆتۆمبێڵی زرێپۆشی تورکیاندا
مەرسەدی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند لە هەرێمی ئیدلب سەربازانی ڕژێمی سوریا لە دوو ئۆتۆمبێڵی زرێپۆشی تورکیانداوە. -
هەپەگە: لە دەرسیم کۆنترایەک سزادرا
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە ڕایگەیاند کە کۆنترایەک لە ڕۆڵی لە شەهیدکردنی ٣ گەریلادا لە مانگی حوزەیراندا هەبوو، سزادراوە. -
نمونەى دڵسۆزی و دلێری: بروسک رەشید
بروسک رەشید، کە بە رچەى وڵاتپارێزیی بنەماڵەکەی کاریگەری بوو، ساڵی ٢٠٠٨ بەشداری ریزەکانی شۆڕش بوو و تاوەکو ساتی شەهیدبوونەکەى بە بڕوا و بە ورەوە لە دژی دوژمن شەڕی کرد. -
گەنجانی شەنگال بۆ ئازادیی ئۆجالان رێپێوانیان ئەنجامدا
بە پێشەنگایەتیی یەکێتیی گەنجانی شەنگال، لە ناوچەى بۆرکێ لە شاری شەنگال رێپێوانێک رێکخرا. گەنجان داوای ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کوردیان کرد. -
گەنجانی کەرکوک بەشداری هەڵمەتی ئازادی بوون
ئەنجوومەنی گەنجانی وڵاتپارێزی کەرکوک رایگەیاند، لە دژی داگیرکەری، گۆشەگیری و فاشیزم بەشداریی هەڵمەتی ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد دەکەن. -
فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک گوندی کێستەیان لە زاخۆ بۆردومانکرد
فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتى تورکی داگیرکەر گوندی کێستەیان لە ناوچەى بێگۆڤا لە سنووری قەزای زاخۆ لە پارێزگای دهۆک بۆردومانکرد. -
موسا خدر: "بە هۆی بۆردومانی تورکیاوە ماڵی باوک و براکەم لەناوچوو"
لە سنووری گوندی سوورەدێ هاووڵاتییەک بە ناوی موسا خدر ئاماژەی بەوەکرد، کە دەوڵەتی تورکیا بە بۆردومانکردن خانوی باوکی و براکەی خاپور کردووە، هەروەها ماڵی خۆی و خەڵکی گوندەکەش بەهۆی بۆردومانەکانی تورکیاوە زیانیان پێگەیشتووە. -
مامۆستایانی کەرکوک لە دژی پرسیارەکانی دەرەوەی سیستمی خوێندنی کوردی بۆ تاقیکردنەوەکان ناڕەزایەتیان نیشاندا
مامۆستایانی کوردی لە کەرکوک پشتیوانی قوتابیان دەکەن بۆ چۆڵکرنی هۆڵەکانی تاقیکردنەوە وەکو شێوازێک لە مانگرتن.