کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
هەپەگە: لە گەڤەر ٧ داگیرکەر سزا دران
گەریلاکانی هەپەگە و یەژا-ستار لە گەڤەر لە دژی سوپای داگیرکەری دەوڵەتی تورک کە ئۆپڕاسیۆنێکیان دەست پێکردبوو، چالاکیان ئەنجامدا. لە ئەنجامدا ٧ سەرباز سزا دران کە یەکێکیان ئەفسەرێکی پلە بەرزە. هاوکات لە شەمزینانیش ٣ بارەگای سەربازی لەناو بران. -
یارکن: کورد وەک 'جەستەیەک بۆ کوشتن' سەیر دەکرێت
کۆمەڵناس گوڵستان یارکن ئەندامی کۆمسیۆنی دژ بە نەژادپەرەستی و جیاکاری لە کۆمەڵەى مافی مرۆڤی تورکیا (ئیهەدە) لەبارەى زۆربوونی هێرشە نەژادپەرەستییەکان لە تورکیا لە دژی کورد رایگەیاند "هێرشبەرەکان کورد وەک جەسەتیەک بۆ کوشتن سەیر دەکەن". -
کەجەرە: پێویستە گەنجان لەدژی زۆڵم و زۆرداری رژێمی داگیرکەری ئێران راپەڕن
دەستەى بەڕێوەبەریی كۆمەڵگای جەوانانی رۆژهەڵات (کەجەرە - KCR) رایگەیاند، پێویستە گەنجان لەدژی زۆڵم و زۆرداری رژێمی داگیرکەری ئێران راپەڕن. -
دەدە: هێرشە نەژادپەرەستییەکان بەهۆی سیاسەتەکانی حکومەتەوە روودەدەن
ناڕەزایەتییەکان بەرامبەر بە کوشتنی گەنجێکی کورد بە ناوی ئۆزکان توکای بەردەوامن. ئومید دەدە ئەندامی دەستەى بەڕێوەبەریی ناوەندیی هەدەپە و یاریدەدری هاوسەرۆکان رایگەیاند، ئەو هێرشانە بەهۆی شێوەى هەڵسوکەوتى دەوڵەتەوە بۆ سەر کورد روودەدەن. -
دەولەتی تورک لە وێرانشاری رحا ٣ هاووڵاتیی زیندانیکرد
لە ناوچەى وێرانشاری رحا ٣ کەس، کە لە ٤ی ئەیلولەوە دەستگیرکرابوون و ئەشکەنجە کرابوون، لەلایەن دادگای دەوڵەتی تورکەوە سزای زیندانیان بەسەردا سەپێنرا. -
چیای گابار دەسووتێت
دارستانەکانی چیای گابار دەسووتێن. -
بە دەیان دەزگا و پارتی کوردستان پشتگیری خۆیان بۆ هەنگاوەکەی کەجەکە دەربڕی
بە دەیان دەزگا و پارتە کوردیەکان لە ئەوروپا ڕایانگەیاند کە بەشداری لە هەنگاوەکەی 'بەسە بۆ گۆشەگیری، داگیرکاری و فاشیم، کاتی ئازادیە'ی کەجەکە دەکەن. -
سووتاندنی دارستانەکانی شڕنەخ شەرمەزارکرا
سووتاندنی دارستانەکانی شڕنەخ شەرمەزارکرا و ڕاگەیەنرا کە کاتێک هاوڵاتیان هەوڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکانیان داوە، وێنەیان تۆمارکراوە. داوا لە ڕای گشتی و ژینگەپارێزەکانیش کرا دەست بە جووڵە بکەن. -
‘تا ئێستا باشورمان پاراستووە و لەمەودواش دەیپارێزین’
ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ساڵی ١٩٩٢ هاوکات لەگەڵ دامەزراندنی پەرلەمان و حکومەتی هەرێمی کوردستان، داوای یەکڕێزیی و یەکێتیی لە کاربەدەستانی باشوری کوردستان کردبوو، وتبووی: ئەوانەی بێگومان پێویستە یەکبگرنەوە، بەشەکانی باشور و باکوری کوردستانن. -
تەرمی ئەو لاوە کوردەی بە دەستی رەگەزپەرەستانی ئاکەپە-مەهەپەوە کوژرا، بەخاک سپێردرا
تەرمی هاوڵاتی ئوزکان توکای کە لە ئەنجامی هێرشی رەگەزپەرەستانی رژێمەکەی ئاکەپە-مەهەپەدا لە شاری ئافیۆن کوژرا، بەخاک سپێردرا. رێگەش نەدرا هەدەپەییەکان لە مەراسیمی بەخاکسپاردندا بەشداری بکەن. -
ئایدار: ئێستا کاتی ئازادکردنی سەرۆک ئاپۆیە
زوبەیر ئایدار ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە ڕایگەیاند کە پێویستە پەکەکە لە لیستی تیرۆر بهێنرێتە دەرەوە و وتی،"کاتی ئەوە هاتووە کە سەرۆک ئاپۆ ئازاد بکرێت. نابێت دۆخەکە بەم شێوەیە بەردەوام بێت." -
لە باشوری کوردستان لە دژی داگیرکەریی تورک، هەنگاوێکی نوێ دەستپێدەکات
دەستپێشخەری دیمۆکراتیکی گەل لە باشوری کوردستان بڕیاریدا لە دژی داگیرکەریی دەوڵەتی تورک دەست بە هەنگاوێکی نوێ بکات. -
بەرخودێری حەفتانین: بە دڵنیاییەوە ورە و رۆحی بێریتان سەردەکەوێت
ئەڤریم بۆتان یەکێک لە گەریلاکانی یەژاستارلە بەرخودانی حەفتانین دا رایگەیاند، رێگا نادەن دوژمن پێ بنێتە خاکەکەیان و راشیگەیاند "بە ورەی زیلان و بێریتانەوە و بە فەلسەفەی رێبەر ئاپۆوە شەڕ دەکەین". -
ئاریۆ بەرزەن: کات کاتی ئازادیی ڕێبەر ئاپۆیە
ئاریۆ بەرزەن ئەندامی دەستەى بەرێوبەریی کۆدار رایگەیاند، "ئێستا کات کاتی ئازادی ڕێبەر ئاپۆیە دەبێت هەموو کەسێک لە مەیدانەکانی تێکۆشان ئامادەبێت بۆ شکاندنی بەندی ئیمراڵی و گەڕاندنەوەی ڕێبەر ئاپۆ بۆ باوەشی گەل." -
بناری قەندیل؛ "٢٤ کاتژمێر فڕۆکەی تورکیا بەسەر سەرمانەوە دەسوڕێنەوە"
هاووڵاتییانی بناری قەندیل باس لەوە دەکەن، کە ٢٤ کاتژمێر و بە بەردەوامی فڕۆکەی تورکیا بەسەر سەریانەوە دەسوڕێتەوە. هاووڵاتییەکیش دەڵێت: "فڕۆکەی تورکیا ساڵی پار ١٠ موشەکی لە باخەکەی مندا، هەمو دار و درەختەکانم لە بنەوە هەڵتەکین و باخەکەم وێران بوو". -
لە سلێمانی چالاکی لە دژی داگیرکەریی دەوڵەتى تورک رێکدەخرێت
دەستپێشخەریی دیموکراتیی گەل سبەی دوای نیوەڕۆ لە سەکۆی ئازادیی پارکی ئازادی لە شاری سلێمانی چالاکییەک لە دژی داگیرکەریی دەوڵەتی تورک رێکدەخات. -
دەوڵەتی تاڵانکەری تورک لە شاری وان تابلۆ کوردیەکانی داگرت
قەیومە تاڵانکەرەکەی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە شاری وانی باکوری کوردستان، لە چەندین گەڕەکی ناوچەی ئەبەخ ئەو تابلۆیانەی بە دوو زمانی کوردی و تورکی لەسەری نووسرابوون، داگرت. -
تەرمی شەهید سەرحەد شەڕڤانی قەسەدە بە مەراسیمێک بەخاک سپێردرا
تەرمی رەمەزان دەمیر(کورتای سەرحەد) شەهیدی هێزەکانی سوریای دیمۆکراتیک-قەسەدە لە شاری دێرک بەخاک سپێردرا. -
ئەنجومەنی خۆسەریی شەنگال:هیچ بڕیارێک قبوڵ ناکەین لە دەرەوەی ئیرادەی شەنگال بدرێت
ئەنجومەنی خۆسەریی دیمۆکراتیکی شەنگال تیشکی خستە سەر گوتوبێژەکانی نێوان هەولێر و بەغدا لە بارەی شەنگالەوە و رایگەیاند، ئەوان قوربانی زۆریان داوە، بۆیە هیچ بڕیارێک لە دەرەوەی ئیرادەی خەڵکی شەنگال قبول ناکەن. -
هێزەکانی گەریلا لە حەفتانین لە دوژمنیاندا: سەربازێکی تورک کوژرا
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە ڕایگەیاند لە حەفتانین لە چالاکیەکی قەناسبەدەستەکانیان سەربازێکی داگیرکەر سزادراوە. -
فێستیڤاڵی ژنان لە ڤییەنا بۆ پشتیوانی لە شۆڕشی رۆژئاوا
رێکخراوە چەپەکان و رێکخراوە کوردییەکان و تورکیا لە شاری ڤییەنای پایتەختی نەمسا بۆ پشتیوانیکردن لە شۆڕشی رۆژئاوا فێستیڤاڵێکیان رێکخست. -
بناری قەندیل؛ "داوای قەرەبو ناکەینەوە تەنها داوا دەکەین حکومەتی هەرێم کەیسەکانمان نەگۆڕێت"
خەڵکی بناری قەندیل زیاتر لەوەی نیگەرانی بۆردومانەکانی تورکیا بن، لە حکومەتی هەرێمی کوردستان نیگەرانن، کە وەک خۆیان باسی لێوە دەکەن لە کاتی پێشکەشکردنی کەیسەکانیان لە بارەی بۆردومانەکانەوە، حکومەتی هەرێم کەیسەکان بە لاڕێدا دەبات. -
چالاکی بۆ یادی شەهیدانی حەفتانین: ٩ داگیرکەر سزادران
لە هەنگاوی شۆرشگێری جەنگی حەفتانیندا بۆ یادی ئەو گەریلایانەی کە شەهید بوون چالاکی ئەنجامدان. لە چالاکیەکاندا ٩ داگیرکەری سزادران و ١١ داگیرکەر بریندار بوون. -
'کات کاتی ئازادیی رێبەر ئاپۆ و کۆتاییهاتنی قڕکردن و داگیرکەریە'
دیوانی هاوسەرۆکایەتی کەجەدەکە-ئەوروپا هەنگاوی 'گۆشەگیری و فاشیزم و داگیرکەری بەسە، کات کاتی ئازادییە'ی بەرز نرخاند و وتی:"پاراستنی رێبەر ئاپۆ واتە پاراستنی گشتی مرۆڤایەتی." -
ڕژێمی ئێران یاریزانێکی بەناوبانگی لەسێدارەدا
بەپێی ڕاگەیەنراوەکانی ئێران، ئەمڕۆ یاریزانی ناوداری ئێران نەقید ئەفکاری کە ماوەیەکی زۆر بوو زیندانیکرابوو، لەسێدارەدراوە.