کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
هێزەکانی پۆلیس هەڵیان کوتایە سەر مەراسیمی سەرەخۆشی خانەوادەکەی سەروەت تورگوت
شاندێکی کەجەدە، هەدەپە و دەبەپە بۆ سەرەخۆشیکردن سەردانی خانەوادەی سەروەت تورگوتیان کرد کەبە هۆی خستەخوارەوەی لە هەلیکۆپتەرەوە گیانی لەدەستدا. هێزەکانی پۆلیس هەڵیان کوتایە سەر مەراسیمی سەرەخۆشیەکە و هەڕەشەیان کرد. -
دەگەهە و دەگەکەهە لە ئێلح و فارقین چالاکییان ئەنجامدا
بزووتنەوەى گەنجانی شۆڕشگێڕ (دەگەهە / DGH) و بزووتنەوەى ژنانی گەنجی شۆڕشگێڕ (دەگەکە – هە / DGK-H) رایانگەیاند، لە ئێلح و فارقین چالاکییان ئەنجامداوە. -
'پیلانگێڕی هێرشی رێکخستنکراو و سیستمە' – ١٢ –
دوران کاڵکان رایگەیاند، پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی کە لە ٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٨ دەستیپێکرد، هێرشێکی رێکخستنکراوی سیستمی مۆدێڕنیتەى کاپیتالیستی جیهانیی بوو بۆ پاکتاوکردنی پەکەکە، رێبەرایەتی و هەبوونی ئازادیی گەلی کورد. -
دەوڵەتی تورک شەڤین ئالیجا هاوسەرۆک شارەوانییەکەی تری قەرس و چەندین کەسی تر دەستگیرکرد
دەوڵەتی تورک لە چوارچێوەی هێرش و ئۆپراسیۆنی پاکتاوی سیاسی لە دژی گەلی کورد و هەدەپە، شەڤین ئالیجا هاوسەرۆک شارەوانیی قەرس و چەندین کەسی تری لە ئەندامانی هەدەپە دەستگیرکرد. -
دۆزەخی نایرۆبی و سەرهەڵدان -١١-
ڕێبەری گەلی کورد لە پایتەختی وڵاتێکی ئەفریقا کە دۆزەخی پێدەگۆت، بەرخۆدانی کرد و تا کۆتایی بەدوای ڕێگایەک دەگەڕا. -
بیلگەن دەستی لەکار کێشایەوە: ڕێگا نادەم یاری بە ئیرادەمان بکرێت
ئایهان بیلگەن هاوسەرۆکی شارەوانی شاری قەرس کە لە ئەنجامی ئۆپەڕاسیۆنی سیاسیدا دەستگیرکرا، دەستی لەکار کێشایەوە. -
تەرمی شەهید ئەلحەسەن بە مەراسیمێکی شایستە بەخاک سپێردرا
لە منبج تەرمی مرعی ئەلحەسەن شەڕڤانی ئەنجومەنی سەربازی منبج لە مەراسیمێکی شایستەدا لە گۆڕستانی شەهیدان بەخاک سپێردرا. -
تەرمی ئەو هاوڵاتیە کوردەی سەربازە تورکەکان لە هەلیکۆپتەرەوە خستیانە خوارەوە، بەخاک سپێردرا
تەرمی هاوڵاتی سەروەت تورگوت کە سەربازەکانی سوپای فاشیست و رەگەزپەرەستی رژێمەکەی ئاکەپە-مەهەپە دوای دەستگیرکردنی لەگەڵ کەسێکی تری مەدەنی لە هەلیکۆپتەر خستیانە خوارەوە و کوشتیان، بەخاک سپێردرا. -
لە ئامەد ١٤ کەس دەستگیر کران –نوێ کرایەوە-
بە بڕیاری داواکاری گشتی شاری ئامەد، بڕیاری دەستگیرکردن بۆ ١٧ کەس دەرچوو، لەو ژمارەیە ١٤ کەس دەستگیر کران. -
دەوڵەتی تورک لە بەستا ٢١ هەرێمی سووتاند
ئەو ئاگرەی سوپای داگیرکەری دەوڵەتی تورک لە هەرێمی بەستای بەرداوە، ٢١ی هەرێمی سووتاندووە. -
ئێزدیەکانی دانیشتووی ئەوروپا هەنگاوی خۆسەریی شەنگالیان بەرز نرخاند
رێکخراوەکانی کوردانی ئێزدی لە ئەوروپا لێدوانێکی هاوبەشیان بڵاو کردەوە و تێیدا هەنگاوی 'بەسە بۆ قڕکردن، پێگە بۆ خۆسەریی شەنگاڵ'یان بەرز نرخاند. -
لە ئامەد تیرۆری دەوڵەتی تورک: چەندین کەس دەستگیر کران
پۆلیسی تورک بەردەوامە لە تیرۆری دەستگیرکردنی سیاسەتمەدار و ئەندامانی پارت و رێکخراوە کوردیەکان. سەرلە بەیانی ئەمڕۆ لە ئامەد چەندین کەس دەستگیر کران. -
کەرکوک: خەڵاتی رێزلێنان بەخشرایە کارمەندانی خۆبەخشی تەندروستی و چالاکوانانی مەدەنی
خەڵات بەخشرایە کارمەندانی خۆبەخشی تەندروستی و چالاکوانانی مرۆیی وەکو رێزلێنانێک بۆ ئەو خزمەتەیان کە پێشکەشی هاوڵاتیانیان کردووە لەسەردەمی کۆرۆنادا. -
هاوڵاتی تورگوت کە لە هەلیکوپتەر خرایە خوارەوە، گیانی لەدەستدا
لە بەرواری ١١ی ئەیلولدا دوو هاوڵاتی بەناوەکانی سەروەت تورگوت وعوسمان شیبان لە گوندێکی شرنەخ لە لایەن سەربازانی تورکەوە دەستگیر کران و دواتر لە هەلیکوپتەر خرانە خوارەوە. دواجار هاوڵاتی تورگوت بە هۆی سەختی برینەکانیەوە گیانی لەدەستدا. -
ڕێکخراو و کرێکارانی کامپی مەخمور پشتگیریی هەڵمەتەکەی کەجەکە دەکەن
ڕێکخرا و کرێکارانی کامپی شەهید ڕۆستەم جودی- مەخمور، بە هەڵواسینی پۆستەر و وێنەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، پشتیوانی خۆیان بۆ هەڵمەتەکەی کەجەکە دەربڕی. -
لە سلێمانی بۆ پشتیوانی لە بانگەوازەکەی کۆدار کوردانی ڕۆژهەڵات ڕێپێوانیان ئەنجامدا
کوردانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە شاری سلێمانی بۆ پشتیوانیکرد لە هەڵمەتەکەی کۆدار و پژاک لە دژی داگیرکاریی کۆماری ئیسلامی ئێران، بە دروشمی “بەڵێ بۆ دیموکراسی، نا بۆ سێدارە” ڕیپێوانێکیان ئەنجامدا. -
فڕۆکە جەنگیەکانی تورک سنوری ئاکرێیان بۆردومان کرد
فرۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک سنووری شارۆچکەی ئاکرێیان بۆردومان کرد. -
یەکینەکانی تۆڵە لە ئامەد و ئێلح چالاکی سووتاندن و سزادانیان ئەنجامدا
یەکینەکانی تۆڵەی شەهید ساکینە جانسز / شەهید ساڤاش ئامەد رایگەیاند، لە ئامەد و ئێلح لەنێوان ٢٥ و ٢٩ ئەیلولدا ڕیزە چالاکیان ئەنجامداوە. -
هەپەگە ناسنامەی ٤ گەریلای شەهیدی ئاشکرا کرد
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لە راگەیێنراوێکدا ناسنامەی ٤ گەریلای ئاشکرا کرد کە لە مانگەکانی ئاب و ئەیلولدا لە مێردین و جۆلەمێرگ لە ئەنجامی شەڕ و پێکدادانەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکدا شەهید بوون. -
هەرێمەکانی پاراستنی میدیا رۆژانە بوردومان دەکرێن
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە رایگەیاند، سوپای داگیرکەری تورک لە بەرواری نێوان ٢٠ بۆ ٢٩ی ئەیلولدا هەموو رۆژێک هەرێمەکانی پاراستنی میدیای بوردومان کردووە. -
دیمەنی چالاکیەکی گەریلاکان لە حەفتانین کە ٥ سەربازی تێیدا سزادران، بڵاو کرایەوە
گەریلا TV دیمەنی چالاکیەکەی ١٧ی ئەیلولی هەرێمی حەفتانینی بڵاو کردەوە کە لە ئەنجامدا ٥ سەربازی تورک سزا دران. -
"عەلی پڵنگ فەرماندەیەکى گەورە بوو"
گەریلا رۆستەم ئامەد لە ئەیالەتی زاپ لەگەڵ شەهید عەلی پڵنگ پێکەوە بوون و لەبارەی فەرماندەی شەهید عەلی پڵنگ رایگەیاند: "فەرماندە عەلی پڵنگ دەریایەک بوو، فەرماندەیەکى گەورە بوو. من لەوە فێری ژیان، ئاشنای حیزب، شەڕڤانی و فەرماندەیی بووم". -
چۆن پارتی کەیسی دادگایی هوقەبازی کردە دیاری بۆ تورکیا؟
ساڵی پار لە شاری هەولێر لە رووداوێکی تەقەکردندا لە ریستورانتی هوقەباز بەرپرسێکی باڵای میتی تورک کوژرا. پەدەکە لە دادگایەکی ڕووکەشییانەدا دوو گەنجی کوردی بەرەو پەتی سێدارەبرد و ئەو کەیسەی کردە دیاری بۆ تورکیا. -
بە فڕۆکەى گلادیۆ بەرەو گەشتێکی نادیار – ١٠ –
دەوڵەتی تورک لە رۆژانی سەرەتای ساڵی ١٩٩٩دا بۆ بە ئەنجام گەیاندنی پیلانگێڕیی دژ بە گەلی کورد، کابینەیەکی بە بولەند ئەجەوید دروستکرد. فڕۆکەیەکی گلادیۆ، کە ئۆجالانی تیادا بوو لە رۆماوە بەڕێکەوت و لە نێوان مۆسکۆ – مینیسک و ئەسینادا دەڕۆیشت و دەهات. -
حزب و لایەنە سیاسیەكانی هەرچوار پارچەی كوردستان پشتیوانی هەدەپە دەكەن
حزب و لایەنە سیاسیەكانی هەرچوار پارچەی كوردستان، پشتگیرییان بۆ ئەندامان و سیاسەتمەدارانی هەدەپە دەربڕی و داوایانکرد، کە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی سنوورێک بۆ دەوڵەتی تورک دابنێت لە بەرامبەر ئەو ڕەشبگیرییەی دژی سیاسەتمەدارانی هەدەپە دەستی پێکردووە.