به مه‌ڕاسیمێك ڕێز لە نەوەكانی هونه‌رمه‌ند سەڵاح داودە گيرا
لە شاری کەركووکی باشووری كوردستان مه‌ڕاسیمێكی ڕێزگرتن له نەوەکانی هونه‌رمه‌ند سەڵاح داودە به‌ڕێوه‌چوو. نەوەكانی ئه‌و هونه‌رمه‌نده چەندین گۆرانیی باوكيان بۆ ئامادەبوان چڕی.
لە شاری کەركووکی باشووری كوردستان مه‌ڕاسیمێكی ڕێزگرتن له نەوەکانی هونه‌رمه‌ند سەڵاح داودە به‌ڕێوه‌چوو. نەوەكانی ئه‌و هونه‌رمه‌نده چەندین گۆرانیی باوكيان بۆ ئامادەبوان چڕی.
ناوەندی ڕێکخراوە ديموكراتيیەکانی كەركووک كاتژمێر ٤ی ئێوارەی ئەمڕۆ مەڕاسیمێکی بۆ ڕێزگرتن له نەوەکانی هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژی كورد سەڵاح داوده ساز كرد. لە مه‌ڕاسیمه‌كه‌دا كه هاوسەری سه‌ڵاح داوده ئاماده بوو، عه‌باس، محه‌مه‌د، ڕائد و دڵشاد كه كوڕەکانی هونه‌رمه‌ند سه‌ڵاح داوده‌ن، چەند به‌رهه‌مێكی باوكیان پێشكه‌شی ئاماده‌بوان كرد.
ئۆژین جۆڵا یه‌كێك له ڕێکخەرانی مەڕاسیمەکە به ئاژانسی هه‌واڵی فورات (ANF)ی گوت، «ئامانجمان لە سازكردنی مەڕاسیمەکە بۆ نەوەکانی سەڵاح داودە ئه‌وه‌یه كە دەنگی ڕەسەنی سەڵاح داودە و نەوەکانی بەرز ڕاگرین. چونكە بە درێژایی نيو سەدەیە كە خزمەت بە هونەری ڕەسەنی كوردی دەکەن.»
ناوبراو گوتیشی، «ئەو خانەوادەیە جوانترين خانەوادەی هونەری شاری كەرکووکە. لە دوای نەمانی باوكيان هەمیشە لە هەوڵی بەردەوامبووندابوونە بە هونەری ڕەسەنی كوردی و ڕێگەی باوكيان ون نەكردووە. بۆیە گرنگە ئاوڕێك لە ژيان و خەباتی ئەم خانەوادەیە بدرێتەوە. بۆ ئەو مەبەستە بە هاوکاریی ڕێکخراوە ديموكراتییەکان هەستاين بە سازكردنی ئاهەنگێک و مەڕاسیمی ڕێزگرتنیان.»
s.m