بە هەزاران کەس لە ڤیستیڤاڵی هەنار بەشدار بوون
بایکۆتی کاڵای تورکی خواست لە سەر بەرهەمی ناو خۆ زیاد دەکات، ئەمرۆ لە هەڵبجە بە هەزاران کەس بەشدریان کرد لە ڤیستیڤاڵی هەنار.
بایکۆتی کاڵای تورکی خواست لە سەر بەرهەمی ناو خۆ زیاد دەکات، ئەمرۆ لە هەڵبجە بە هەزاران کەس بەشدریان کرد لە ڤیستیڤاڵی هەنار.
ئەمرۆ لە پارکی شاری یاری هەڵبجە بە بەشداری هەزاران کەس و سەدان جوتیار و خاوەن گارگەی خۆماڵی، پێنجەمین ڤیستیڤاڵی هەنار دەستی پێکرد، وابریارە دوو ڕۆژ بەردەوام بێت.
ڤیستڤاڵی هەنار ڤیستڤاڵیکی ساڵانەیە پایزان لە وەرزی پێگەیشتنی میوەی هەنار دەکردێتەوە، ئەمساڵ جێاواز لە ساڵانی پێشوو بەهۆی بایکۆتکردنی بەرهەمی کاڵای تورکی ژمارەیکی زۆرتر لە هاوڵاتیان بەشداری ئەو ڤیستیڤاڵە بوون، سەدان جوتیار و خاوەن کارگەی بچووک بەرهەمەکانیان لە و ڤیستڤاڵە نامیش کرد.
جوتیارانی هەڵبجە بە باشتیرین جوتیار دادەنرین بۆ بەرهەم هێنانی مێوەی هەنار، ساڵانە بەرهەمەکانیان نامیش دەکەن، پێشبرکێ جێاواز دەکەن لە باری هەنار تەکاندن و خواردن و نمایشکردن بە شێوازی جێاواز.
لە گەڵ ئەوەی ڤیستیڤاڵەکە بەناوی هەنارەوەیە بەڵام لە تەک هەنار ژمارەێکی زۆری بەرهەمەکانی، وەک هەنگوین، بنێشتی کوردی، گەنمە شامی، کەلانە، گوێز، جلوبەرگی وکوردی.. هتدا کە سەرجەمیان بەرهەمی دەسکردی ناوخۆن نمایش دەکرێت.
بەشدار بوانی ڤیستیڤاڵکە بە جلوبەرگی کلتوری ڕەنگاو ڕەنگ بەشداریان کردبوو خۆشحاڵن بە بەرهمی ناوخۆ دەڵین ئەگەر هەرچی بەرهەمی ناوخۆ گرانتریش بێت بەڵام چێژ و تامی خۆشتری هەیە و تەندروسترە.
هەروەها ئامادەبوانی ڤیستیاڤاڵەکە داوا دەکەن زیاتر پەرە بە بەرهەمی ناوخۆ بدرێت هاوکاری جوتیاران بکرێت بۆ گەشە سەندنی ئەو بەرهمە تام خۆشانەی خۆماڵی، بۆ ئەوەی ببیەتە هۆی گەشە سەندنی ئابوری نشتیمانی و هەلی کار بۆ گەنجان و جوتیاران.