حه‌سكێفی دێرین له هه‌موو لایه‌كه‌وه تاڵان ده‌كرێت
حه‌سكێفی دێرین و ١٢ هه‌زار ساڵه، به دروستكردنی به‌نداوی «ئلسوو» ژێرئاو ده‌كه‌وێت. به‌مه‌ش ده‌وڵه‌تی توركیا تاوان له دژی مرۆڤایه‌تی ده‌كات و هێرش ده‌كاته سه‌ر شارستانه‌تیی هه‌رێمه‌كه.
حه‌سكێفی دێرین و ١٢ هه‌زار ساڵه، به دروستكردنی به‌نداوی «ئلسوو» ژێرئاو ده‌كه‌وێت. به‌مه‌ش ده‌وڵه‌تی توركیا تاوان له دژی مرۆڤایه‌تی ده‌كات و هێرش ده‌كاته سه‌ر شارستانه‌تیی هه‌رێمه‌كه.
ده‌وڵه‌تی توركیا له‌پێناو دروستكردنی به‌نداوێك، شاری حه‌سكێفی دێرین له باكووری كوردستان ژێرئاو ده‌خات. ئێستا به هه‌موو شێوه‌یه‌ك كار بۆ دروستكردنی به‌نداوه‌كه ده‌كرێت و له هه‌موو لایه‌كه‌وه شوێنه‌واره دێرینه‌كانی حه‌سكێف وێران و تاڵان ده‌كرێن.
حهسكێفییهكان ده‌ڵێن: تاڵانكردنی شاری دێرینی ١٢ هه‌زار ساڵه، تاوانه له دژی مرۆڤایه‌تی و پێویسته جیهان له به‌رانبه‌ریدا بێده‌نگ نه‌بێت.
مووسا شهنگهل، دانیشتووی حه‌سكێف وه‌بیری هێنایه‌وه كه مێژوو له حه‌سكێفی دێرین شاراوه‌یه و وتی: ساڵێك به‌ر له ئێستا گۆڕێك دۆزرایه‌وه كه مێژووه‌كه‌ی بۆ ١٥ هه‌زار ساڵ ده‌گه‌ڕێته‌وه. شهنگهل ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه حه‌سكێف دڵی میزۆپۆتامیایه و ناسنامه‌ی مێژوو و مرۆڤایه‌تییه. ئێمه حه‌سكێف ده‌پارێزین و بێده‌نگ نابین.
گه‌شته‌وان؛ فورات ئارگون كه ماوه‌یه‌كی زۆره له‌پێناو پاراستنی حه‌سكێف هه‌وڵ ده‌دات، هێما بۆ ئه‌وه ده‌كات كه مزگه‌وته‌كانی حه‌سكێف-ش به ماكینه‌ی كار خرا كراون.
«له حه‌سكێف سه‌ره‌تا مزگه‌وتیان خرا كرد، بێ‌ڕێزییان به باوه‌ڕی ئێمه كرد. دواتر ماڵی دانیشتوانی ناوچه‌كه‌یان خرا كرد. زیهنیه‌تێك كه ماڵی خودا خرا ده‌كات، بێگومان ماڵی هاوڵاتیان به‌ئاسانی خرا ده‌كات. ته‌نانه‌ت شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی ئاژه‌ڵه‌كانیشیان تێكدا. پێویسته هه‌موو كه‌س له به‌رانبه‌ر ئه‌و زه‌خت و زۆردارییه بوه‌ستێته‌وه.»
حكوومه‌تی توركیا له‌م ماوه‌یه‌ی دواییدا، هه‌وڵ ده‌دات پیشانی بدات كه بۆ «پاراستنی حه‌سكێف» به‌شێك له به‌رهه‌مه‌كان ده‌باته شوێنێكی دیكه. به‌ڵام بهرههمهمێژووییهكانی حه‌سكێف كه گرنگترین ده‌وڵه‌مه‌ندیی جیهانه، به ماكینه‌ی كار هه‌ڵده‌وه‌شێنرێن. ئه‌وانه‌ی ماویشن ژێرئاو ده‌كه‌ون.
s.m