خەڵاته‌كانی ٦٨ەمین فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی «بەرلین-ئاله‌» دابەش کران

شه‌ست و هه‌شته‌مین فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی به‌رلین-ئاله‌ كه‌ ١٥ی شوبات\٢٦ی ڕێبه‌ندان له‌ به‌رلینی پایته‌ختی ئه‌ڵمانیا ده‌ستی پێكرد، به‌ دابه‌شكردنی خه‌ڵات كۆتایی پێهات.

له‌ فێستیڤاڵه‌كه‌دا كه‌ ٣٨٥ فیلم له‌ چه‌ندین وه‌ڵاته‌وه‌ به‌شداربووبوون، نمایش كران. ١٩ فیلم بۆ «خه‌ڵاتی ورچی زێڕین» كه‌وتنه‌ پێشبڕكێ.

٤٠ هه‌زار هه‌واداری سینه‌ما سه‌ردانی فێستیڤاڵه‌كه‌یان كردووه‌ و ٢٥٠ ته‌ماشاكار توانیویانه‌ ماوه‌ی ١٠ ڕۆژ سه‌یری ٣٨٥ فیلم بكه‌ن.

خه‌ڵاته‌كانی فێستیڤاڵ دوێنێ به‌ مه‌ڕاسیمێك دابه‌ش كران. مه‌ڕاسیمه‌كه‌ له‌ «به‌رلینه‌-ئاله‌ پلاتز» به‌ڕێوه‌چوو و ژماره‌یه‌كی زۆری سینه‌ماكاران ئاماده‌بوون. له‌ سه‌ره‌تادا «خه‌ڵاتی ورچی زێڕین» و زۆر خه‌ڵاتی دیكه‌ به‌ ده‌رهێنه‌ر و ئه‌كته‌ره‌كان به‌خشرا.

لیستی براوەكانی خەڵاتی «ورچی زێڕین» و «ورچی زیو» له‌ ٦٨-ه‌مین فێستیڤاڵی به‌رلین-ئاله‌:

- خه‌ڵاتی باشترین فیلم (ورچی زێڕین):  فیلمی «Touch me not» له‌ ده‌رهێنانی سینه‌ماكاری ڕۆمانیا ئادینا پینتیلی

- خه‌ڵاتی گه‌وره‌ی لیژنه‌ (ورچی زیو): بۆ «Malgorzata Szumowska»  له‌ فیلمی «Twarz» - پۆڵندا

- باشترین دەرهێنەر (ورچی زیو): بۆ «Wes Anderson» له‌ فیلمی «Isle of Dogs» - ئه‌مه‌ریكا

- باشترین ئەکتەری ژن (ورچی زیو): بۆ «Ana Brun» له‌ فیلمی «Las Herederas» - پاراگوای

- باشترین ئەکتەری پیاو (ورچی زیو): بۆ «Anthony Bajon» له‌ فیلمی «La priere» - فه‌ڕه‌نسا

- باشترین سیناریۆ (ورچی زیو): بۆ فیلمی «Muze» له‌ نووسینی «Manuel Alcalá و Alonso Ruizpalacios» - مه‌كسیك

- خەڵاتی ئالفرێد باوه‌ر (ورچی زیو): بۆ «Marcelo Martinessi» له‌ فیلمی «Las herederas» - پاراگوای

- خەڵاتی کاری هونەری (ورچی زیو): بۆ «Elena Okopnaya» له‌ فیلمی «Dovlatov» - ڕووسیا

- خەڵاتی باشترین کورتەفیلم (ورچی زیو): بۆ کورتەفیلمی «The Men Behind the Wall» له‌ ده‌رهێنانی «Ines Moldavsky» - ئیسرائیل

 

s.m