دوای سێ رۆژ ڤستیڤالی نێودەوڵەتی شانۆی شەقام کۆتایی هات
لە شاری کەرکوک، دوای سێ رۆژ لە دەستپێکردنی، ئەم شەو پێنجەهەمین ڤستیڤاڵی نێودەولەتی شانۆی شەقام کۆتایی هات.
لە شاری کەرکوک، دوای سێ رۆژ لە دەستپێکردنی، ئەم شەو پێنجەهەمین ڤستیڤاڵی نێودەولەتی شانۆی شەقام کۆتایی هات.
کاتژمێر١٠:٠٠ ی ئەم شەو لە سەنتەری رۆشنبیری کەرکوک پێنجەهەمین ڤستیڤاڵی نێودەولەتی شانۆی شەقام خولی(حوسێن میسری) کۆتای هات دوای ئەوەی کە لەماوەی سێ رۆژی ڕابردوو لە ژمارەیەکی زۆری شوێنی گشتی و ناوەندە هونەری و رۆشنبیرییەکان و شەقامەکانی شاری کەرکوک نمایشی شانۆکاری شەقامیان ئەنجامدا بە هاوکاری پێنچ ووڵاتی بەشداربووی ڤستیڤاڵەکە.
هەروەها لە کۆتای ڤستڤالەکەدا لەلایەن لیژنەیەکی دادوەری باشترینی شانۆکارییەکان هەڵبژێردران بۆ خەلاتکردن بە خاڵاتی ئاڵتونی، وە بروانامەی ریزلێنان و خەڵات پێشکەش بەو کەسانە کرا کە هەوڵی سەرکەوتنی ڤستیڤاڵەکەیان داوە و بەشداریان کرد لە ڤیستیڤاڵەکەدا، درەنگانی ئەم شەو بە خەڵاتکردنی گروپەکانی نمایشی شانۆ فیستیڤاڵەکە كۆتایی بە كارەكانی هێنا.
لە فیستیڤاڵەكەدا بڕوانامەی ڕێز لێنان بەخشرا بە (ئاژانسی هەواڵی فوارت) بۆ ڕووماڵكردنی ڤستیڤاڵەکە.
خەڵاتی باشترین شانۆی فیستیڤاڵەكە بەخشرایە شانۆی (باونگە)ی گروپی شانۆی هەڵەبجە، ناوەڕۆكی شانۆكەی گروپی شانۆی هەڵەبجە باس کردن بوو لە ئازار و كێشەكانی ژنان لەناو كۆمەڵگای كوردیدا.
هەروەها خەڵاتی دووەمی باشترین نمایشی ڤستیڤاڵەکە بەخشرایە گروپی سێكانی لە شاری كەركوك، وە خەڵاتی باشترین سینارۆ بەخشرایە گروپی شانۆی مەریوان كە لە ڕۆژهەڵاتی كوردستانەوە بەشدار بوون لە ڤستیڤاڵەکەدا.
ڕ..ح