ئەم دوو فیلمە بەرهەمی دوو فیلمسازی ڕۆژهەڵاتین و لە دووهەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی «سان ماورۆ»ی ئیتاڵیا بۆ بەشی کێبڕکێ هەڵبژێردراون و دواتریش هەڵبژێردراون بۆ بەشی نیوە-فیناڵیستی ئەم فێستیڤاڵه.
کورتە فیلمی «چارەکێک هیوا» پازدە خولەکە و بە دوو زمانی کوردی و ئهڵمانی لە ئهڵمانیا بەرهەمهێنراوە و ئەکتەرەکانی بریتین لە فاتیح ساڵەحی، ئاوات سدیقی نیا، لێنیا کاروان، ڕۆژوان محەممەدی و کەژوان محەممەدی.
کورتە فیلمی brunt scrambled egg، پازدە خولەکە و لە باشووری کوردستان بەرهەمهێنراوە و ئەکتەری ئەم فیلمە شیلان وەکیلییە.
جێگای ئاماژەیە؛ کورتە فیلمی «چارەکێک هیوا» پێشووتر لەدووهەمین فێستیڤاڵی فیلمی نێونەتەوەیی له سلێمانی نمایش کرابوو.
هەروەها کورتە فیلمی brunt scrambled egg پێشووتر لەچەندین فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی وەکوو دەیەمین فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی سۆسی مەغریب و یەکەمین فێستیڤاڵی فیلمی ژنانی تورکیا، یەکەمین فێستیڤاڵی فیلمی نێونەتەوەیی ئوردون و دووهەمین فێستێڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی لاوانی ئاسیا له وهڵاتی چین، چوارەمین فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی سەماوە و فێستیڤاڵی فیلمی مەیامەی ئهمهریكا و چەندین فێستیڤاڵی دیکە بەشداری کردووە.
ش. م