'دەنگبێژی وێژەی زارەکی مێژووی کوردە'

دەنگبێژ عەمەرێ ئەنتاخی دەڵێت، "دەنگبێژی وێژەی زارەکی مێژووی کوردە و دەنگبێژی بۆ من هونەرێکی تایبەت و گرنگە."

دەنگبێژی گێڕانەوەی مێژووی کوردە کە ئەمڕۆش لە ناو کلتور و هونەری کوردیدا خاوەن جێگەیەکی تایبەتە. یەکێک لەو کەسانەی کە ئەم ڕێچکەکەی گرتووە، عەمەرێ ئەنتاخیە. دەنگبێژ عەمەرێ ئەنتاخی خەڵکی گوندی ئەنتاخی سەر بە ناوچەی لیجەی ئامەدە و لە ساڵی ١٩٥٢ لەدایک بووە. لە تەمەنی ١٠ ساڵیەوە دەستی بە هونەری دەنگبێژی کردووە. عەمەرێ ئەنتاخی لە ساڵی ١٩٩٣ لەگەڵ خانەوادەکەی بەرەو ئامەد کۆچیان کردووە. لە منداڵیەوە لە دیوانی دەنگبێژەکان هەموو کاتێک گوێی بۆ مەقام و دەنگبێژی گرتووە.

بەشداری لە دیوانی دەنگبێژان کردبوو

ئەنتاخی ڕایگەیاند، هونەری دەنگبێژی بۆ ئەو تایبەتە و لە منداڵیەوە دەستی بە دەنگبێژی کردووە و وتی، "من منداڵ بووم باوکی دەنگبێژم و دایکم کۆچی دواییان کرد. باوکم دەنگبێژ بوو. کاتێک تەمەنم ١٠ ساڵ بوو دۆست و دراوسێکان باسیان لە دەنگبێژی باوکمیان دەکرد و دەیانوت، باوکت گۆڕنی دەوت. ئەو گۆرانیانەی کە باوکم دەیوت، لەبەرم کرد  و تا ئێستاش ئەو گۆرانیانە دەڵیم. لە منداڵیەوە دەنگم خۆش بوو و بەشداریم لە دیوانی دەنگبێژاندا کرد. من ناڵێم لە منداڵیەوە دەنگبێژ بووم، بەڵام لە منداڵیەوە لەگەڵ دەنگبێژان گۆرانیم دەوت."

'دەنگبێژی ئەوین، شەڕ و بەرخۆدانە''

ئەنتاخی ئاماژەی بەوەکرد، بە هۆی سیاسەتی شەڕی قێزەونی دەوڵەتی تورک ناچار بووە لەگەڵ خێزانەکەی لە ساڵی ١٩٩٣ کۆچی ئامەد بکەن و وتی، "لە ساڵی ١٩٩٣ گوندەکەمان لە لایەن سەربازانی تەرکەوە چۆڵکرا. دوای چۆڵکردنی گوندەکەمان من و خێزانەکەم هاتین بۆ ئامەد. هیچ کاتێک وازم لە هونەری دەنگبێژی نەهێنا و ٥٧ ساڵە بێدابڕان لە سەر هونەری دەنگبێژی بەردەوامم. کاتێک گۆرانی دەڵێم خۆم لەناو گۆرانیەکاندا ون دەکەم. زۆربەی مرۆڤەکان لە ئێستادا لەم تامە بێبەشن. لەبەرئەوەی هەر دەنگبێژیەک، مێژوویەکە. مێژووی ئێمەیە. بە هونەری دەنگبێژی ژمارەیەکی زۆر ڕووداو و کەسایەتی گرنگی گەلی کورد دەناسرێن. دەنگبێژی ئەوینە، شەڕە و بەرخۆدانە و وێژەیە. بەو هۆیەوە دەنگبێژی بۆ من هونەرێکە کە بەهاکەی ناپێورێت.

'من گۆرانی لە مێشکی خۆمدا دروست دەکەم'

ئەنتاخی ئەوەی خستوڕوو، دەنگبێژی دەریایەکی بێبنە و دەلێت، "زمانی کوردی دەریایە و دەوڵەمەندە. تا ئێستا من ٢٥ گۆرانی دەنگبێژیم دروست کردووە. دەنگبێژیەکانم لەبارەی ئەقین، خۆشەویستی، شەڕ و بەرخۆدانن. من نەچووم بۆ قۆتابخانە و گۆرانیەکان لە مێشکی خۆمدا تۆمار دەکەم. هیچ کاتێک لە سەر کاغەز نەمنووسیوە. من هەموو دەنگبێژیەک لەبەردەم. گۆرانیەکی دەنگبێژیم بە ناوی "خەزال" ٤٠ ساڵ لەمەوبەر دروستم کرد. ئەو دەنگبێژیانەی کە لە ١٠ ساڵیدا دەموت، ئێستاش دەتوانم بیڵێمەوە. دەنگبێژی پارچەیەک لە ژیانی منە و بێ دەنگبێژی ناتوانم بژیم.

'دەنگبێژی مێشکی گەلێکە'

ئەنتاخی وتی، "دەنگبێژی کلتوری گەلی کوردە و لە سایەی دەنگبێژە کوردەکان تا ئێستاش کلتور و هونەر و مێژووی خوی بپارێزن. ئێمەی کورد لە ڕێگەی دەنگبێژیەوە کورد باس لە مێژووی خۆی دەکات. کورد بە دەنگبێژی باسی شەڕ، چیڕۆک، عەشق و داستانەکانی دەکات. دەنگبێژان هەست و دەنگی کوردسان لە مێژووە بۆ ئەم سەردەمە گواستووەتەوە.

دەنگبێژەکان وێژە و مێژووی کورد کە نەنووسراوە  بە دەنگ و هونەری خۆیان پاراستووە و تا ئەم سەردەمە هێناویانە. لەگەڵ دەنگبێژان ڕۆڵ و ئاستی بلورڤان و سەیداکانیش زۆر گەورەیە. بلۆرڤانیش هونەرێکی گەورەی کوردە و کوردیان زیندوو هێشتووەتەوە.

'پێویستە گەنجان خاوەنداری لە دەنگبێژی بکەن'

دەنگبێژ عەمەرێ ئەنتاخی داوای لە گەنجان کرد خاوەنداری لە هونەری دەنگبێژی بکەن و بەم شێوەیە کۆتایی بە قسەکانی هێنا، "دەنگبێژی بەهایەکە کە ناپێورێت. لەم سەردەمەدا گرنگی بە دەنگبێژان نادرێت. کلتوری بیانیان خستووەتە ناو هونەرەکەمان. پێویستە گەنجان خاوەنداری لە دەنگبێژی بکەن. من وەک عەمەرێ ئەنتاخی ئامادەم بە هەموو شێوەیەک گەنجەکان فێر بکەم و ئەوەو دەزانم بە گەنجان بڵێم. لە بەر ئەوەی دەنگبێژی بناغەی کلتوری کوردە. پێویستە دەنگبێژی هەموو کاتێک زیندوو بێت."

ف.ق