دەیان هونەرمەند بۆ پشتیوانیکردن لە لەیلا گیوڤەن گۆرانیى "لەیلا" یان چڕی
بۆ پشتیوانیکردن لە لەیلا گیوڤەن، کە لە چالاکیى مانگرتنی بێسنووردایە، دەیان هونەرمەند گۆرانییەکیان بە ناوی "لەیلا" چڕی.
بۆ پشتیوانیکردن لە لەیلا گیوڤەن، کە لە چالاکیى مانگرتنی بێسنووردایە، دەیان هونەرمەند گۆرانییەکیان بە ناوی "لەیلا" چڕی.
لەیلا گیوڤەن هاوسەرۆکى کۆنگرەی کۆمەڵگەى دیموکراتیک (کەجەدە) و پەرلمانتاری جۆلەمێرگی هەدەپە بۆ کۆتایهێنان بە گۆشەگیریى سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد ٩٢ رۆژە لە مانگرتنى بێسنووردایە.
رۆژ لە دواى رۆژ پشتیوانیی زیاتر بۆ مانگرتنەکەى لەیلا گیوڤەن لە ئاستى کوردستان و تورکیا و گۆڕەپانى نێونەتەوەیدا رادەگەیەنرێت. ئەمجارەش هونەرمەندان بە گۆرانییەک پشتیوانییان لە لەیلا گیوڤەن کرد. چەندین هونەرمەند کۆبوونەوە و پێکەوە گۆرانیى "لەیلا" یان چڕی.
تێکست و دەقی گۆرانییەکە لەلایەن فوئاد کاڤ-ەوە نووسراوە، کە شایەتحاڵی چالاکیى مانگرتنە گەورە بێسنوورەکەى ١٤ی تەمووزی ١٩٨٢ / ٢٣ی پووشپەڕ بوو، کە لە زیندانى ژمارە ٥ی ئامەد بەڕێوەچوو.
هونەرمەندان؛ دەنیز دەمان، نیلگون باش ئۆزدەش، ئەلەنۆرە فۆورنیاو، لەمان سەتهن، باران بۆزیەل، نورای بالک، روکەن یڵماز، بنەڤش رۆژ، بێریڤان بارجادورموش، گولیستان مۆئوسا، پەروین عەلی، سەڤدار مۆئوسا، خەلیل غەمگین، ئۆزان سەید خان، ئۆزان جۆمێرت، ئۆزان ئەمەکچی، ئۆزان سەردار، فەرهاد تونچ، ئۆزان دلۆڤان، حەسەن شەریف، نەجمەدین غوڵامی، رۆتیندا یەتکینەر، باران تەزکۆرکماز، جومعە سۆنەر و دیار دێرسیم گۆرانیى "لەیلا"یان چڕیوە.
لەیلا گیوڤەنیش گۆڕانییەکەى لە ئەژماری تایبەتى خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوکردووەتەوە و بۆ گۆرانییەکە نووسیویەتى "بۆ ئەو گۆرانییە بێ هاوتایە، کە چەندین هونەرمەند بۆ منیان چڕیوە، یەک بە یەک سپاستان دەکەم. بەو هیوایە لە کاتى ئاشتی دا بە گۆرانیى شاد و دڵخۆشانەوە ئاهەنگ بگێڕین... هەر بمێنن".
گۆرانییەکە بە کوردی و تورکی لەلایەن ئەو هونەرمەندانەوە وتراوە و دەقەکەى بەمشێوەیەیە:
"Yürüyor, yürüyor bir kadın yürüyor / Dimeşe dimeşe jinek dimeşe
رێدەکات رێدەکات، ژنێک رێدەکات
Elinde meşalesi milyonların önünde / Di dest de meşaleyek li pêşiya mîlyonan
مەشخەڵێکى بە دەستەوەیە و لە پێشەوەى ملیۆنەها کەسە
Yürüyor özgürlüğe bir kadın / Ber bi azadiye ve dimeşe
بەرەو ئازادی رێدەکات
Hep vardım var olacağım, zincirleri kıracağım / Ez hebûm, ez ê her hebim, van zincîran bişkînim
من هەبووم، من هەر دەمێنم، ئەو زنجیرانە دەپچڕێنم
İnadına yürüyor bir kadın / Ez im, jina serbilind dimeşim
منم ژنێکى سەربڵند، رێدەکەم
Leyla milyonların yüreği Leyla / Leyla dilê milyonayî tu Leyla
لەیلا دڵێ ملیۆنەهایە، تۆ لەیلا
Leyla dağların çiçeği Leyla / Leyla kulîlka çiyayî tu Leyla
لەیلا گوڵی چیایە، تۆ لەیلا
Leyla barışın ak meleği Leyla / Leyla pêriya aştiyêyî tu Leyla
لەیلا پردی ئاشتییە، تۆ لەیلا
Eriyor bir kadın yavaşça eriyor / Jinek gav bi gav dihele jar dibe
ژنێک سات بە سات دەتوێتەوە، لاواز دەبێت
Anka kuşu misali küllerinden doğuyor / Ji xweliya xwe jîn dibe mina teyre sîmurxê
لە خۆڵەمێشەکەى ژیان دەبەخشێتەوە، هەر وەک مەلی سیمورغ
Karanlığı deliyor bir kadın / Tariya diçîrîne jinek, hembezkirî roja me, milyonan daye pey we
ژنێک تاریکى ناهێڵێت، خۆری ئێمەى لە باوەش گرتووە، ملیۆنەها کەس دوایکەوتوون
Ber bi azadiyê ve dimeşe."
بەرەو ئازادی رێدەکات".
ر.م