شارستانه‌تیی ئۆرارتووشیان له‌ناوبرد
قه‌ڵای وان كه مێژووه‌كه‌ی بۆ ٣ هه‌زار ساڵ به‌ر له ئێستا ده‌گه‌ڕێته‌وه و له لایه‌ن ئۆرارتوویهكان دروستكراوه، له‌ژێر ناوی نۆژه‌نكردنه‌وه له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی توركیا له‌ناوده‌برێت.
قه‌ڵای وان كه مێژووه‌كه‌ی بۆ ٣ هه‌زار ساڵ به‌ر له ئێستا ده‌گه‌ڕێته‌وه و له لایه‌ن ئۆرارتوویهكان دروستكراوه، له‌ژێر ناوی نۆژه‌نكردنه‌وه له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی توركیا له‌ناوده‌برێت.
قه‌ڵای وان كه به‌ر له ٣ هه‌زار ساڵ له لایه‌ن ئۆرارتوویهكان دروستكرا، له لایه‌ن وه‌زاره‌تی گه‌شتوگوزار و كولتووری توركیاوه له‌ژێر ناوی نۆژه‌نكردنه‌وه ماوه‌ی ٢٠ ساڵی كاری تێدا ده‌كرێت و زیانی زۆری پێگه‌یشتووه و تایبه‌تمه‌ندییه مێژووه‌كانی خۆی له‌ده‌ستداوه.
قه‌ڵای ئۆرارتوو وه‌ك ئه‌وه‌ی عوسمانی بێت ده‌ناسێندرێت
قه‌ڵای وان كه ٣ هه‌زار ساڵ مایه‌وه، به‌ڵام دوای ٣ هه‌زار ساڵ له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی توركیا به ناوی نۆژه‌نكردنه‌وه له چوارچێوه‌ی سیاسه‌تی تواندنه‌وه‌ی مێژوو (ئاسمیلاسیۆن) له‌ناوده‌برێت.
سه‌دان نووسینی ئۆرارتوو، ڕێگه و چه‌ند به‌شێكی دیكه‌ی قه‌ڵا به‌ر له كوده‌تای ١٢ی ئه‌یلوولی توركیا به ناوی كنه و پشكین له‌ناوبرا. مزگه‌وته‌كانی كوردان و قه‌ڵای وان به مزگه‌وته‌كانی سهلجووكی و عوسمانییه‌كان ده‌ناسێندرێن. تێگه‌یشتنێكی وه‌ها دروست ده‌كه‌ن كه گوایه قه‌ڵای ئۆرارتوویهكان ئی ده‌وڵه‌تی سه‌لجووقی و عوسمانییه‌كانه.
«عه‌قڵیه‌تی ١٢ی ئهیلوول به‌رده‌وامه»
عه‌لی كالچك سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی پاراستنی شوێنه‌وار و به‌رهه‌مه مێژووییه‌كانی وان ڕایگه‌یاند، به‌ر له ١٢ی ئهیلوول و دواتر ده‌یانه‌وێت هه‌موو به‌رهه‌مه مێژووییه‌كان به تایبه‌تی قه‌ڵای وان له‌ناوبه‌رن. گوتیشی: «عه‌قڵیه‌تی ١٢ی ئهیلوول چی بێت، ئێستاش هه‌مان شته. هه‌موو بینا مێژووییه‌كانی هه‌رێمه‌كه‌مان وه‌ك ئی سه‌لجووقی و عوسمانییه‌كان ده‌ناسێنن.»
«وه‌ك ئه‌وه‌ی له هه‌رێمه‌كه‌مان قه‌ت كورد و ئه‌رمه‌نی نه‌ژیابن و هیچ شارستانهتییهكیان نه‌بێت مامه‌ڵه ده‌كه‌ن. ئه‌مه به‌ته‌واوی له ئه‌نجامی سیاسه‌تی نكۆڵی، تواندنه‌وه و له‌ناوبردنه. به گوێره‌ی ئه‌م سیاسه‌ته‌ی ده‌وڵه‌ت مێژووی هه‌رێمه‌كه به عوسمانی و سه‌لجووقییه‌كان ده‌ستپێده‌كات. ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت ده‌یكات نكۆڵییه له ده‌وڵه‌ت، شارستانه‌تی و شوێنه‌واره‌كانی كورد و ئه‌رمه‌نییه‌كان. ئه‌مه‌ش به مانای نكۆڵی كردنی مێژووی ئه‌م گه‌لانه و كۆمه‌ڵكوژی مێژوو دێت.»
«ئه‌و شاره نه‌ما كه بۆنی مێژووی لێ ده‌هات»
هاوڵاتی نازان ئه‌ریش كه سه‌ردانی قه‌ڵای وانی كردووه گوتی، ئه‌و قه‌ڵایه‌ی كه به‌ر له ١٠ ساڵ بینیویه‌تی له‌گه‌ڵ ئه‌و قه‌ڵایه‌ی ئێستا زۆر جیاوازه. بنه‌ما مێژووییه‌كانی قه‌ڵاكه به‌ته‌واوی له‌ناوبراون.
ئه‌و هاوڵاتییه گوتیشی: «پێشتر كه مرۆڤ ده‌چووه سه‌ر قه‌ڵاكه به‌دڵنیاییه‌وه ڕێگه‌ی مێژوویی هه‌بوو. له‌سه‌ر به‌ردی قه‌ڵاكه نووسینی ئۆرارتوویهكان هه‌بوون، سه‌دان به‌شی مێژوویی قه‌ڵاكه هه‌بوون كه ئێستا نه‌ماون. له جێگه‌ی ئه‌وان چیمه‌نتۆ و به‌ردی سه‌رده‌می ئێستا دانراون. به كورتی مێژوو له قه‌ڵای وان‌دا له‌ناوبراوه.»
s.m