شانۆکارانی کەرکوک ڕۆژی جیهانی شانۆ پیرۆز دەکەن
لە ڕۆژی جیهانیی شانۆ دا شانۆکارانی کەرکووک پیرۆزبایی ئەو ڕۆژە دەکەن و بە گرنگییەوە لە شانۆ دەڕوانن بۆ نزیککردنەوەی پێکهاتەکان لە یەکتری.
لە ڕۆژی جیهانیی شانۆ دا شانۆکارانی کەرکووک پیرۆزبایی ئەو ڕۆژە دەکەن و بە گرنگییەوە لە شانۆ دەڕوانن بۆ نزیککردنەوەی پێکهاتەکان لە یەکتری.
شانۆکارانی کەرکووک زۆر نیگەرانن لە هاوکاری نەکردنیان لەلایەن حکومەتەوە. بە گرنگیشەوە دەڕواننە ئاهیندەی شانۆ لە شارەکە.
شاخەوان غالب شانۆکارێکی کەرکوکە و بە ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF)ی وت: "لە رۆژی جیهانیی شانۆدا پیرۆزبایی لە هەموو شانۆگەران ئەکەم و هیوادارم ئەم رۆژە ببێتە مایەی خۆشی بۆ هەموو شانۆکارانی کورد، بۆ هاوکاریکردنمان دەبێ سپۆنسەرێ بۆ خۆمان بدۆزینەوە، کە چەند کۆمپانیایەک هەن ئەچین بۆ لای ئەوان یارمەتیمان ئەدەن".
عادل چاو شین شانۆکارێکی کەرکوکە و وتی: "پیرۆزبایی لە هەموو شانۆکارانی عێراق دەکەم بە تایبەتی شانۆکارانی کورد. هیوادارم ئیدارەی کەرکوک هاوکاریی شانۆکاران بکات، چونکە بێ هونەر ئەو شارە وێرانە، ئێمەی شانۆکارانی کەرکوک لە زۆر شتدا بێبەش بووین، بۆیە داواکارین لە هەردوو حکومەتی هەرێم و عێراق یارمەتیی هونەرمەندان بدەن، چونکە ئێمە سەرچاوەی هونەربووین، بەڵام ئێستا لە هەموو شتێک بێبەشین".
هەوار فارس کچێکی شانۆکاری شاری کەرکوکە و بە ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF)ی ڕاگەیاند: "پیرۆزبایی لە هەموو شانۆکارانی جیهان دەکەم بە تایبەتی شانۆکارانی کەرکوک. دەست خۆشییان لێدەکەم کە توانیوییانە لە ماوەیەکی کەمدا شارەکە پڕ بکەن لە چالاکی و شانۆکارانی کەرکوک توانیویانە لە سەر ئاستی دەوڵەتانی تر شانۆکانیان نمایشکەن".
راشیگەیاند: "توانیومانە وەکو کچان ئەو بەربەستانە بشکێنین کە کۆمەڵگا وەک سنوور بۆ توانای کچانی داناوە".
ر.م