فیلمی 'بۆ ئازادی' لە هەژدەیەمین فیستیڤاڵی فیلمی جنێڤ نمایش دەکرێت
بڕیارە فیلمی 'بۆ ئازادی' کە باس لە بەسەرهاتەکانی خۆڕاگری ناوچەی سووری ئامەد دەکات، لە هەژدەیەمین فیستیڤاڵی فیلمی جنێڤ نمایش بکرێت.
بڕیارە فیلمی 'بۆ ئازادی' کە باس لە بەسەرهاتەکانی خۆڕاگری ناوچەی سووری ئامەد دەکات، لە هەژدەیەمین فیستیڤاڵی فیلمی جنێڤ نمایش بکرێت.
نمایشکردنی فیلمی 'بۆ ئازادی'-(The End Will Be Spectacular) کە باس لە خۆڕاگرییە ١٠٠ رۆژییەکەی ناوچەی سووری ئامەد دەکات، لە فیستیڤاڵە نێودەوڵەتییەکاندا بەردەوامە.
ئەم فیلمە کە لە لایەن گروپی فیلمی رۆژئاوا وە بەرهەم هاتووە و دەرهێنەرەکەی ئەرسین چەلیکە، بڕیارە ١٢ی مانگی ئادار لە هەژدەیەمین فیستیڤالی نێودەوڵەتی فیلمی جنێڤ لە (Espace Pitoëff-Théâtre) نمایش بکرێت.
دوای ئەوەی فیلمی 'بۆ ئازادی' لە پانزدەیەمین فیستیڤاڵی فیلمی Koltaka، فیستیڤاڵی فیلمی رۆژئاوا و چل و نۆیەمین فیستیڤاڵی فیلمی Rotterdam نمایش کرا، پێشوازییەکی گەرمی لێکرا.
هاوکات لە مانگی ئادار دا ئەم فیلمە لە ئەلمانیاش نمایش دەکرێت و لە مانگی نیسانیشدا بەشداری دوو فیستیڤاڵی دیکەی نێودەوڵەتی لە دوو وڵاتی جیاوازدا دەبێت.
بۆ بەدەستهێنانی بلیتی فیلمەکە لە رێگەی ئینتەرنێتەوە، دەتوانن سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن:
ز.ش