فێستیڤاڵی نەورۆز پێکهاتە جیاوازه‌كانی كه‌ركووكی كۆكرده‌وه
دووه‌مین فێستیڤاڵی نەورۆز لە کەرکووک به‌ڕێوه‌چوو. بەشداربوان بە گرنگییه‌وە لە فێستیڤاڵه‌كه ده‌ڕوانن بۆ له‌یه‌كتر نزیككردنه‌وه‌ی گه‌لانی شاره‌كه.
دووه‌مین فێستیڤاڵی نەورۆز لە کەرکووک به‌ڕێوه‌چوو. بەشداربوان بە گرنگییه‌وە لە فێستیڤاڵه‌كه ده‌ڕوانن بۆ له‌یه‌كتر نزیككردنه‌وه‌ی گه‌لانی شاره‌كه.
دووه‌مین فێستیڤاڵی نه‌ورۆز له شاری كه‌ركووك ساز كرا و ٢ ڕۆژ به‌رده‌وام بوو. هه‌موو نه‌ته‌وه و پێكهاته ئایینییه‌كانی شاری كه‌ركووك بەشدارییان تێدا كرد و جه‌ختیان له‌سه‌ر پێكه‌وه‌یی و دۆستایه‌تی كرده‌وه.
ڕه‌جه‌ب عاسی بەشداربوویەکی فێستیڤاڵه‌كه بە ئاژانسی هه‌واڵی فورات (ANF)ی گوت، «ئەم جۆرە چالاکییانە زۆر پێویستە بۆ شارەکە. بۆ ناساندن و ئاشنابوون به كولتووری یەکتر. کەرکووک شارێکی فرەنەتەوه، فره‌ئاین و فره‌كولتووره. لەم فێستیڤاڵه هەموو ڕه‌نگه‌كان بەبێ جیاوازی بەشدارن.»
ناوبراو گوتیشی، «كولتووری کۆن مۆرکێکی تایبەتی خۆی هەیە و نەوەی نوێ پێی ئاشنا نییە. گرنگە گەنجان بەشداری لەم جۆرە فێستیڤاڵانه‌دا بکەن. خۆشبه‌ختانه لە ٩٠%ی بەشداربوان گەنجن.»
لانە شکور بەشداربوویه‌كی دیكه گوتی، «دووەم ساڵە ئەم فێستیڤاڵه لە شاری کەرکووک ساز ده‌كرێت. خاڵێکی جەوهەری کۆکردنەوەی پێکهاتەکانی کەرکووکە. ئه‌مه بۆ نیشاندانی پێكه‌وه‌ژیانی گه‌لانه. لێره هه‌موو نه‌ته‌وه و ئایینه‌كان پێكه‌وه ده‌ژین و هیچ کێشەیەک لە نێوانیان نییه. ئەوانه‌ی هەوڵی دروستكردنی كێشە دەدەن لایه‌نه سیاسییەکانن.»
هیوا حەبیب به‌شداربوویه‌كی فێستیڤاڵی نه‌ورۆز گوتی، «ئەم فێستیڤاڵه زۆر گرنگە بۆ ناساندنی كولتووری نەتەوە جیاوازەکان بە یەکتری. زۆر گرنگە پێکهاتەکان ئاشنای كولتوور و دابونه‌ریتی یەکتری بن. نەوەی ئێستا نەوەیەکی جیهانگیره و زیاتر خەریکی ئەنتەرنێت و مۆدێلە ڕۆژئاواییەکانە و دوورکەوتووه‌ته‌وه لە نەریتی بابوباپیرانی. زۆر گرنگە گه‌نجان بێن و ببینن بابوباپیرانیان چۆن ژیاون و چۆن گەیشتوون بەم ئاستەی ئێستا.»
s.m