فەلاح سه‌ڵاح: تورکیا لە باشووری کوردستان ژەهر بڵاودەکاتەوە
چاودێرێكی سیاسیی باشووری كوردستان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، ئەو پەیوه‌ندییەی دروست بووە لە نێوان تورکیا و هه‌رێمی کوردستان لەسەر بنه‌مای بەپاشکۆکردنی گەلی باشووری کوردستانه.
چاودێرێكی سیاسیی باشووری كوردستان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، ئەو پەیوه‌ندییەی دروست بووە لە نێوان تورکیا و هه‌رێمی کوردستان لەسەر بنه‌مای بەپاشکۆکردنی گەلی باشووری کوردستانه.
فەلاح سه‌ڵاح، چاودێری سیاسی له باشووری كوردستان له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی هه‌واڵی فورات هێما بۆ ئه‌وه ده‌كات، ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ی له ساڵانی ١٩٩٠ به‌دواوه له‌نێوان تورکیا و هه‌رێمی کوردستان دروست بووه، لەسەر بنه‌مای بەرژەوندی هاوبەش و خاڵی هاوبەش دروست نەبووە، به‌ڵكو له‌سه‌ر بنه‌مای به‌پاشكۆكردنی گه‌لی باشووری كوردستان و گرێدانیان به توركیایه.
ناوبراو ده‌ستنیشانی ده‌كات، ده‌وڵه‌تی توركیا به كردنه‌وه‌ی چه‌ندین ناوه‌ند له بواری جیاواز، هه‌وڵی قڕكردنی كولتووری ده‌دات و ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه دروست كردووه.
فه‌لاح سه‌ڵاح وتی: ئەو هێرشه کولتوورییه‌ی کە لەسەر باشووری کوردستان هەیە، زۆر لە هێرشی سەربازی مەترسیدارتره. چونکە هێرشی سیاسی و سەربازی دەڕوات و نامێنێت، بەڵام هێرشی کولتووری دەمێنێته‌وه.
له درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا ئه‌و چاودێره‌سیاسییه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، دەبێت کەسانی شاره‌زا لەو بوارەدا، به‌زووترین کات کار بكه‌ن بۆ کەمكردنه‌وه‌ی ئەو هێرشه کولتوورییە، چونکە له ڕێی ئەو دراما و كلتووره‌ی له توركیاوه به‌سه‌ر كوردستاندا ده‌سه‌پێنرێت، شیرازه‌ی خێزانی کوردستان تێكچووه.
s.m