كه‌نه‌كه: زمانی كوردیش وه‌ك كوردستان دێرین و خۆڕاگره
كۆمسیۆنی كولتوور و زمانی كه‌نه‌كه به‌بۆنه‌ی ٢١ی شوبات\٢ی ڕه‌شه‌مه «ڕۆژی جیهانی زمانی دایك» به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و ڕایگه‌یاند: زمانی كوردی وه‌ك كوردستان دێرین و خۆڕاگره.
كۆمسیۆنی كولتوور و زمانی كه‌نه‌كه به‌بۆنه‌ی ٢١ی شوبات\٢ی ڕه‌شه‌مه «ڕۆژی جیهانی زمانی دایك» به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و ڕایگه‌یاند: زمانی كوردی وه‌ك كوردستان دێرین و خۆڕاگره.
كۆمسیۆنی كولتوور و زمانی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان - كه‌نه‌كه به‌بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانیی زمانی دایك به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و پیرۆزبایی له گه‌لانی بنده‌ستی جیهان و هه‌موو گه‌لانی كوردستان كرد.
هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك به زمانی خۆی ده‌ناسرێت
كۆمسیۆنی كولتوور و زمانی كه‌نه‌كه له به‌یاننامه‌كه‌یدا ڕایگه‌یاندووه: له جیهاندا هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك به زمانی دایكی خۆی ده‌ناسرێت. كورد به كوردی، تورك به توركی، فارس به فارسی و عه‌ره‌ب-یش به عه‌ره‌بی قسه ده‌كه‌ن و ده‌ناسرێنه‌وه. بۆ ئه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌كان بتوانن به‌رده‌وامی به هه‌بوونیان بده‌ن، پێویسته زمانی دایكی خۆیان بپارێزن و له هه‌موو بواره‌كانی ژیان به‌كاریبێنن.
«به‌پێی ڕاپۆرتێكی یونسكۆ له دونیادا نزیكه‌ی ٦ هه‌زار زمان هه‌ن، له‌م سه‌ده‌یه‌ی ئێمه‌ی تێدا ده‌ژین، له‌و زمانانه نزیكه‌ی ٢ هه‌زار و ٥٠٠ زمان به‌ره‌و له‌ناوچوون ده‌چن كه ١٨ زمان له‌وانه له سنووری توركیان. یه‌كێك له‌و زمانانه‌ش زاراوه‌ی كرمانجكی (زازاكی)یه.»
له به‌یاننامه‌كه‌ی كهنهكهدا هاتووه: له‌ناوچوونی زمان، له‌ناوچوونی كولتوور، كۆمه‌ڵگه، گه‌ل و نه‌ته‌وه‌كانه. زمان و نه‌ته‌وه به‌یه‌كه‌وه به‌ستراون و هه‌بوون و نه‌بوونیان وابه‌سته‌ی یه‌كه.
«مرۆڤ چه‌نده زمانی خۆی بپارێزێت، ئه‌وه‌نده هه‌بوونی خۆی ده‌پارێزرێت. ئێمه چه‌نده به‌ها به زمانی خۆمان ببه‌خشین، ئه‌وه‌نده به‌ها به خۆمان و نه‌ته‌وه‌كه‌مان ده‌ده‌ین. كاتێك زمان له ژیانی ڕۆژانه و كولتوور ، نووسین و بواری زانستیدا نه‌مێنێت، ڕووبه‌ڕووی له‌ناوچوون ده‌بێته‌وه. زمان زیندووه، له‌گه‌ڵ ژیانی كۆمه‌ڵگه‌كان ده‌جوڵێت و ده‌ڕوات. زیندوویی زمانی ئێمه ته‌نها ده‌توانرێ به قسه‌كردن، نووسین و ژیانێكی كوردهواری په‌ره‌ی پێبدرێت. له پاراستن و ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی زمانه‌كه‌ماندا، هه‌ر شتێك بكه‌وێته سه‌ر شانی هه‌ر كه‌سێك، پێویسته ئه‌و كه‌سه به ئه‌ركی نه‌ته‌وه‌یی خۆی ببینێت و هه‌موو كه‌س، ده‌زگه و ڕێكخراو، خه‌باتی خۆیان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته پشتگوێ نه‌خه‌ن.»
زمانی كوردی هه‌میشه نكۆڵی لێ كراوه
له درێژه‌ی به‌یاننامه‌كه‌ی كه‌نه‌كه ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه، به سه‌دان ساڵه له جوگرافیای ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا، زمانی كوردی له‌ژێر كاریگه‌ری نكۆڵی، تواندنه‌وه و له‌ناوبردندایه، به‌ڵام به هاریكاریی وێژه‌ی زاره‌كی و قسه‌كردن و لۆرینی دایكان ماوه‌ته‌وه و له‌ناونه‌چووه.
«بۆ ئه‌وه‌ی زمانی ئێمه به زیندوویی بمێنێ، پێویسته ئێمه وه‌ك هه‌موو كورد، له ماڵ و بنه‌ماڵه‌كانی خۆماندا، له ڕێكخراو و دهزگهكاندا، له دانوستان و بازاڕه‌كاندا به سروشتی كوردی به‌كاربێنین. كوردی زمانێكی ده‌وڵه‌مه‌نده، له‌به‌رئه‌وه ماوه‌ته‌وه و ون نه‌بووه. ئێمه له داپیر و باپیرانی خۆمان، له دایك و باوكی خۆمان به ئه‌مانه‌ته‌وه وه‌رمان گرتووه. ئه‌و ئه‌مانه‌ته ده‌وڵه‌مه‌ند و ڕه‌نگینه، ئێمه چۆن له داپیر و باپیرهكانمان، له باب و باپیران وه‌رمان گرتووه، ده‌بێ به هه‌مان شێوه به‌پێی ده‌رفه‌ته‌كانمان ڕاده‌ستی ئایندهی بكه‌ین.»
زمانی كوردیش وه‌ك كوردستان دێرین و خۆڕاگره
له درێژه‌ی به‌یاننامه‌كه‌ی كۆمسیۆنی كولتوور و زمانی كه‌نه‌كه هاتووه: زمانی كوردی، وه‌ك كوردستان دێرین و خۆڕاگره.
«به هه‌زاران ساڵه، كولتوور و زمان به‌گشتی هه‌بوونی كوردان له‌ژێر هێرشی داگیركه‌ران دایه. له ڕۆژی زمانی دایكیشدا به‌داخه‌وه دیسان وه‌ك عه‌فرین كورد و كوردستان بووه‌ته ئامانجی هێرشه دڕندانه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا. له ڕۆژی پیرۆزكردنی زمانی دایكدا، منداڵانی كورد به‌هۆی هێرشه دڕندانه‌كان ناتوانن په‌روه‌رده‌ی زمانی دایكی خۆیان ببینن و دایكانیشیان به بۆمبه‌كان ده‌كوژرێن.»
كه‌نه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه، ئیراده‌ی به‌رخۆدانی زمان و كولتووری كورد، ئه‌مڕۆ له عه‌فرین له چیای كورمێنج وه‌ك هه‌میشه قاره‌مانانه خۆی ڕاده‌گرێت.
«ئێمه دوێنێ خۆمان ڕاگرت، ئه‌مڕۆ خۆڕاده‌گرین، سبه‌ینێش خۆڕاده‌گرین و سه‌رفراز ده‌بین. هێزی به‌رخۆدان و قاره‌مانی كورد له هه‌موو هێزه داگیركه‌ر، چه‌په‌ڵ و نامرۆڤایهتییهكان به‌هێزتره.»
٢١ی شوبات\٢ی ڕه‌شه‌مه بۆ یه‌كه‌م جار لە ١٧ی تشرینی دووه‌می ١٩٩٩\٢٦ی سه‌رماوه‌ز لە لایەن ڕێکخراوی یونسكۆ وه‌ك ڕۆژی جیهانیی زمانی دایك دیاریكرا. ساڵی ٢٠٠٨یش ئه‌نجومه‌نی گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان پشتیوانیی خۆی بۆ چالاکییەکانی ئەو ڕۆژە پیشان دا و ساڵی ٢٠٠٨یشی کردە ساڵی نێودەوڵەتیی زمانەکان.
ڕۆژی جیھانیی زمانی دایک لە رۆژی بزاڤی زمانی ساڵی ١٩٥٢ی بەنگلادیش (ڕۆژھەڵاتی ئەوسای پاکستان - بەر لە سەربەخۆیی)یەوە سەرچاوەی گرتووە. ساڵی ١٩٥٢ ژمارەیەک قوتابیی زانکۆی دا‌کا کە دژی سیاسەتی سه‌پاندنی زمانیی دەوڵەتی پاکستان ناڕەزایییان دەردەبڕی، بە دەستی ھێزەکانی پۆلیس و سوپای پاکستان کوژران.
ش. م