١٢٠ ساڵ به‌ر له ئێستا له قاهیره‌ی پایته‌ختی میسر بناغه‌ی ڕۆژنامه‌گه‌ریی كوردی له لایه‌ن میقداد میدحه‌ت به‌درخان له قاهیره‌ی پایته‌ختی میسر دانرا. بنه‌ماڵه‌ی به‌درخانه‌كان دوای ئه‌وه‌ی له لایه‌ن عوسمانییه‌كانه‌وه بۆ قاهیره دوورخرانه‌وه، ده‌ستیان له تێكۆشانی به‌دیهێنانی مافه‌كانی گه‌لی كورد به‌رنه‌دا. میقداد میدحه‌ت به‌درخان له ٢٢ی نیسانی ١٨٩٨ ڕۆژنامه‌یه‌كی به ناوی «كوردستان» ده‌ركرد و ئه‌و ڕۆژنامه‌یه بوو به یه‌كه‌مین ڕۆژنامه‌ی كوردی. به‌و هۆیه‌وه‌ش ٢٢ی نیسانی ١٨٩٨ به ڕۆژی ده‌ستپێكردنی ڕۆژنامه‌گه‌ری كوردی ده‌ستنیشانكراوه و ساڵانه یادی ده‌كرێته‌وه.
له‌سه‌ر ئه‌و بناغه‌یه‌ی كه ڕۆژنامه‌ی كوردستان داینا، ڕۆژنامه‌گه‌ری كوردی ڕۆژ به ڕۆژ زیاتر به‌هێز ده‌بێت و تا ئێستا له‌و چوارچێوه‌یه‌دا خه‌باتی به‌رچاو كراوه. ڕۆژنامه‌گه‌ری كوردی و ڕۆژنامه‌وانانی كورد له ماوه‌ی ١٢٠ ساڵی ڕابردوو تا ئێستا زه‌حمه‌تی زۆریان كێشاوه. زۆر جار ڕۆژنامه‌كان له لایه‌ن ده‌وڵه‌تانی داگیركه‌ر قه‌ده‌غه كراون و زۆر جاریش ڕۆژنامه‌وانانی كورد كوژراون یان خراونه‌ته زیندانه‌كان. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا مێدیای ئازاد به‌رده‌وامه و ئێستا سه‌دان ڕۆژنامه، ته‌له‌فزیۆن، گۆڤار و ڕادیۆی كوردی به‌رده‌وامن له وه‌شانی خۆیان.
«تۆوی ڕۆژنامه‌گه‌ریی كوردی؛ كوردستان»
میقداد میدحه‌ت به‌درخان بیرۆكه‌ی ئه‌وه‌ی هه‌بوو كه ڕۆژنامه‌ی كوردستان ١٥ ڕۆژ جارێك بڵاوبكرێته‌وه، به‌ڵام به‌هۆی زه‌حمه‌تییه‌كان ڕۆژنامه‌كه به ڕێكوپێكی چاپ و بڵاونه‌كرایه‌وه. له دوای ده‌ركردنی ژماره‌ی یه‌كه‌می ڕۆژنامه‌كه، ده‌وڵه‌تی عوسمانی ڕۆژنامه‌كه‌ی قه‌ده‌غه كرد و نه‌یهێشت له لایه‌ن گه‌ل بخوێنرێته‌وه. به‌هۆی زه‌خت و زۆرداری عوسمانییه‌كان له‌سه‌ر میسر، میقداد میدحه‌ت ناچاربوو ڕۆژنامه‌كه له شوێنی جیاواز ده‌ربكات. میقداد میدحه‌ت به‌درخان تا ژماره ٦ ڕۆژنامه‌كه‌ی ده‌ركرد، دواتر عه‌بدولڕه‌حمان به‌درخانی برای ئه‌ركی چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی ڕۆژنامه‌كه‌ی گرته‌ئه‌ستۆ.
«٣ ژماره‌ی سه‌ره‌تا به‌گشتی كوردی بوون»
ڕۆژنامه‌ی كوردستان له چه‌ند وه‌ڵاتێكی ئه‌ورووپا وه‌ك جنێڤی سویسرا، له‌نده‌ن و فۆلكستۆن ده‌ركرا. ژماره‌كانی ١ تا ٥ له قاهیره، ٦ تا ٩ له شاری جنێڤی سویسرا، ٢٠ تا ٢٣ له قاهیره، ٢٤ له له‌نده‌ن، ٢٥ تا ٢٩ له فۆلكستۆنی باشووری به‌ریتانیا و ژماره‌ی ٣٠ تا ٣١ دیسان له جنێڤ بڵاوكرانه‌وه. ٣ ژماره‌ی سه‌ره‌تای ڕۆژنامه‌كه به‌گشتی به زمانی كوردی بڵاوكرانه‌وه، له‌و ٣١ ژماره‌یه‌ی ڕۆژنامه‌ی كوردستان كه چاپ و بڵاوكراونه‌ته‌وه، تا ئێستا ٢ ژماره دیار نین و نه‌دۆزراونه‌ته‌وه. هه‌ر ژماره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌ی كوردستان نزیكه‌ی ٢ هه‌زار تیراژی هه‌بوو و به‌شێوه‌یه‌كی شاراوه له كوردستان و ده‌ره‌وه‌ی وه‌ڵات بڵاوده‌كرایه‌وه. ده‌وڵه‌تی عوسمانی له‌گه‌ڵ قه‌ده‌غه‌كردنی ڕۆژنامه‌كه، ئه‌و كه‌سانه‌شی سزا ده‌دا كه ڕۆژنامه‌كه‌یان ده‌خوێنده‌وه.
مهد تی ڤی وه‌رچه‌رخانێك بوو له مێدیای كوردیدا
ڕۆژنامه‌گه‌ری كوردیی باكووری كوردستان به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌نێو خۆیدا زه‌خت و به‌ربه‌ستی زۆری له به‌رده‌م بوو، له ده‌ره‌وه‌ی وه‌ڵات درێژه‌ی به وه‌شان دا. زۆر جار شاره‌كانی ئه‌ورووپا و ئیسته‌نبووڵی توركیا بوونه‌ته ناوه‌ند بۆ ڕۆژنامه‌گه‌ری كوردی. له ساڵانی نه‌وه‌ده‌كاندا قه‌ده‌غه بوو كه ڕۆژنامه‌كان بێنه كوردستان، به‌ڵام له ئیسته‌نبووڵ ڕۆژنامه‌یه‌كی كوردی ده‌رده‌كرا. هه‌روه‌ها گه‌وره‌ترین ئه‌زموون له ئه‌ورووپا، دامه‌زراندن و وه‌شانی «كه‌ناڵی ئاسمانی مهد» بوو. مهد تی ڤی له ساڵی ١٩٩٥ به زمانی كوردی له به‌لجیكا ده‌ستی به وه‌شان كرد.
ئه‌كادیمیای زمانی كوردی
له ساڵی ١٩٩٢ ڕۆژنامه‌ی «وه‌لات» له باكووری كوردستان ده‌ستی به وه‌شان كرد. له دوای «وه‌لات»، ڕۆژنامه‌ی «وه‌لاتێ مه» جێگه‌ی گرته‌وه. هه‌ردوو ڕۆژنامه‌كه‌ش هه‌فتانه چاپ و بڵاوده‌كرانه‌وه. دوای ئه‌وه‌ی له توركیا ڕۆژنامه قه‌ده‌غه كران، ساڵی ١٩٩٦ ڕۆژنامه‌ی «ئازادییا وه‌لات» ده‌ستی به وه‌شان كرد. له مێژووی ڕۆژنامه‌گه‌ریی كوردیدا له باكووری كوردستان، جاری یه‌كه‌م له ١٥ی ئابی ٢٠٠٦ ڕۆژنامه‌یه‌كی ڕۆژانه به ناوی «ئازادییا وه‌لات» ده‌ستی به وه‌شان كرد. ئازادییا وه‌لات بوو به ده‌نگ و ڕه‌نگی گه‌لی كورد، بوو به مامۆستای گه‌ل له كوردستان و توركیا. هه‌زاران هاوڵاتیی له ڕێی ڕۆژنامه‌ی «ئازادییا وه‌لات» فێری خوێندن و نووسینی كوردی بوون.
پڕۆسه‌یه‌كی نوێی شه‌ڕ له دژی مێدیای كورد
مێدیای كوردی كه هه‌میشه ڕوونكردنه‌وه‌ی ڕاستییه‌كانی كردۆته ئامانجی خۆی، ئێستاش له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتداره‌تیی فاشیستی ئاكه‌په و كۆشكی ئه‌ردۆغان به ئامانج گیراوه. ده‌سه‌ڵاتداره‌تیی فاشیستی ئاكه‌په و كۆشكی ئه‌ردۆغان، ١٥ی تهمووز بابه‌تی «هه‌وڵدان بۆ كوده‌تا»یان وه‌ك ده‌رفه‌ت به‌كارهێنا بۆ ئه‌وه‌ی ڕژێمێكی تاكڕه‌و دروست بكه‌ن. حقووقیان لابرد و به ڕاگه‌یاندنی باری نائاسایی و بڕیارگهرلێكی دژ به قانوونه‌كانی توركیا، پڕۆسه‌یه‌كی نوێی شه‌ڕیان له دژی مێدیای ئازاد ده‌ستپێكرد. له ٢٩ی تشرینی یه‌كه‌می ٢٠١٦ به بڕیارنامه‌كانی ژماره ٦٧٥ و ٦٧٦ ڕۆژنامه‌ی ئۆزگور گونده‌م، ئازادییا وه‌لات، ئاژانسی هه‌واڵی دیجله - دیها، ئاژانسی هه‌واڵی ژن - ژنها و زۆر دامه‌زراوه‌ی دیكه‌ی مێدیای كوردی داخران. به‌و بڕیاره ده‌رگه‌ی دامه‌زراوه‌كان مۆر كران و ده‌ستیش به‌سه‌ر كه‌لوپه‌ل و ئامێری زۆر داموده‌زگه‌ی ڕاگه‌یاندنی كوردیدا گیرا.
به‌هۆی هه‌ڕه‌شه‌كان، چاپخانه‌كان ڕۆژنامه‌ی «وه‌لات»یان چاپ نه‌كرد
زمانی مێدیای ئازاد و زمانی كوردی هه‌میشه ده‌سه‌ڵاتداره‌تی ده‌ترسێنێت. هه‌ر بۆیه هه‌میشه دامه‌زراوه‌كانی مێدیای ئازاد ده‌بنه ئامانجی هێرشه‌كان. به‌هۆی هه‌ڕه‌شه‌كانی حكوومه‌تی ئاكه‌په، له توركیا چاپخانه‌كان ئاماده‌نه‌بوون تاكهڕۆژنامهی ڕۆژانه‌ی كوردی «وه‌لات» چاپ بكه‌ن.
چیرۆكی ڕۆژنامه‌ی «وه‌لات» له ساڵی ١٩٩٢ به ههفتهنامهكانی «وه‌لاتێ مه» و «وه‌لات» ده‌ستی پێكرد و به ئازادییا وه‌لات، ڕۆژه‌ڤا مه‌دیا و وه‌لات به‌رده‌وام بوو. حكوومه‌تی ئاكه‌په وه‌ك كاری هه‌میشه‌ییان هه‌ڕه‌شه‌یان له چاپخانه‌كان كرد بۆ ئه‌وه‌ی ڕۆژنامه‌ی وه‌لات چاپ نه‌كه‌ن. هه‌روه‌ها ده‌ستیان به‌سه‌ر ڕۆژنامه‌ی «ئۆزگورلوكچو دیموكراتی» و وه‌شانخانه‌ی «گیون»دا گرت و سه‌رپه‌رشتیار (قه‌یوم)یان بۆ دانان.
ڕۆژنامه‌ی وه‌لات كه له ٢٦ی ئابی ٢٠١٧ به درووشمی «ناشكێ و ناكه‌وێ» ده‌ستی به وه‌شان كرد، له ٢٩ی مارسی ٢٠١٨ به‌دواوه به‌هۆی زه‌خت و فشاری ئاكه‌په له‌سه‌ر چاپخانه‌كان، هیچ ژماره‌یه‌كی چاپ ناكرێت.
مۆمی ڕۆژنامه‌گه‌ریی كوردی كه به‌ر له ١٢٠ ساڵ له قاهیره‌ی پایته‌ختی میسر له لایه‌ن میقداد میدحه‌ت به‌درخان داگیرسێنرا، ئێستا له كوردستان، توركیا و ئه‌ورووپا له‌ژێر زه‌خت، گرتن، كوشتن و قهدهغهكاریدا به‌رده‌وامه...
سبه‌ینێ: به‌رخۆدانی ١٢٠ ساڵه به‌رده‌وامه
s.m