ناوەندی رۆشنبیریى ئێزدخان: بڕیارەکەى ئەمریکا بێڕێزیکردنە بە ئیرادەى گەلی کورد
هونەرمەندانى ناوەندی رۆشنبیریى ئێزدخان (نەچەئێ - NÇÊ) لە راگەیاندراوێکدا بڕیارى ئەمریکایان لە دژی پێشەنگەکانى پەکەکە جەمیل بایک، دوران کاڵکان و موراد قەرەیلان ئیدانە کرد.
هونەرمەندانى ناوەندی رۆشنبیریى ئێزدخان (نەچەئێ - NÇÊ) لە راگەیاندراوێکدا بڕیارى ئەمریکایان لە دژی پێشەنگەکانى پەکەکە جەمیل بایک، دوران کاڵکان و موراد قەرەیلان ئیدانە کرد.
ناوەندی رۆشنبیریى ئێزدخان (نەچەئێ - NÇÊ) لە راگەیاندراوێکدا، تەرخانکردنى پارە لەلایەن ئەمریکاوە بۆ پاکتاوکردنی تێکۆشەرانى کورد جەمیل بایک، دوران کاڵکان و موراد قەرەیلان ئیدانە کرد. بڕیارەکەى ئەمریکایان بە بێڕێزییەک لە دژی ئیرادەی گەلی کورد لێکداوەتەوە.
نەچەئێ راشیگەیاندووە، نابێت هەرگیز خەبات و تێکۆشانی گەلی کورد تێکەڵ بە بڕیارەکانى دژ بە تیرۆریستیان بکرێت.
ناوەندی رۆشنبیریى ئێزدخان ئەوەشی بە بیرخستووەتەوە، پەکەکە بۆ پاراستنى مافی گەلی کورد تێدەکۆشێت و بۆ ئەوەش دەبێت گەلی کورد خاوەنداری لە ئیرادەى خۆی بکات.
هەروەها نەچەئێ داوایکردووە، هەموو شوێنێک لە دژی ئەو بڕیارە بکرێتە گۆڕەپانى راپەڕینی جەماوەری.
ر.م