هه‌فته‌ی كولتووری كوردستان له برۆكسل به‌رده‌وامه
هه‌فته‌ی كولتووری كوردستان كه له برۆكسلی پایته‌ختی به‌لجیكا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، له ڕۆژی دووه‌میدا به نمایشكردنی مه‌ڕاسیمی ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیری كوردان به‌رده‌وامه.
هه‌فته‌ی كولتووری كوردستان كه له برۆكسلی پایته‌ختی به‌لجیكا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، له ڕۆژی دووه‌میدا به نمایشكردنی مه‌ڕاسیمی ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیری كوردان به‌رده‌وامه.
له چوارچێوه‌ی پێنجه‌مین هه‌فته‌ی كولتووری كوردستاندا، بوك و زاوا به جلوبه‌رگی كوردی سواری ئه‌سپ كران و به ده‌هۆڵ و زوڕنا و هه‌ڵپه‌ڕكێ له ناوه‌ندی شاری برۆكسل گهڕێنران. هاوكات هونه‌رمه‌ندان لا پلاز دو موزی، هۆزان فارقین و ئیلیۆنۆ فۆرنۆ به‌رهه‌مه هونه‌رییه‌كانیان پێشكه‌ش كرد.
له ماوه‌ی ٣ ڕۆژی چالاكییه‌كانی هه‌فته‌ی كولتووریدا، بڕیاره ده‌نگبێژه‌كانی كوردیش به گوتنی كلامهكانیان به‌شدار بن. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هونه‌رمه‌ند ئیلیۆنۆ فۆرنۆ، هونه‌رمه‌ندی گه‌لی به‌ربه‌ری فاتۆم، هونه‌رمه‌ند چه‌تین ئۆرانهر، تۆم نیسه و هونه‌رمه‌ند سوله‌یمان چارنه‌وا به‌رهه‌مه‌كانیان پێشكه‌ش ده‌كه‌ن.
s.m