هونه‌رمه‌ند كیژان ئیبراهیم خه‌یات «بانگى کوردستان»ی بڵاوكرده‌وه
هونه‌رمه‌ند كیژان ئیبراهیم خه‌یات نوێترین گۆرانی خۆی به ناوی «بانگی كوردستان» بڵاوكرده‌وه.
هونه‌رمه‌ند كیژان ئیبراهیم خه‌یات نوێترین گۆرانی خۆی به ناوی «بانگی كوردستان» بڵاوكرده‌وه.
هونه‌رمه‌ند كیژان ئیبراهیم خه‌یات نوێترین گۆرانی خۆی به ناوی «بانگی كوردستان» بڵاوكرده‌وه. هونه‌رمه‌ند كیژان خۆی ئاوازی ئه‌م گۆرانییه‌ی داناوه و هۆنراوه‌كه‌شی له نووسینی ڕه‌زا حه‌مه‌یه.
ده‌رباره‌ی ئه‌م به‌رهه‌مه كیژان ئیبراهیم خه‌یات ڕایگه‌یاند: «باوكم وه‌ختی خۆی ئه‌م هۆنراوه جوانه كه باس له خه‌مه‌كان و چوار پارچه‌ی كوردستان ده‌كات به مه‌قام گوتویه‌تی. منیش ده‌یڵێمه‌وه و منداڵه‌كانیشم ده‌یڵێنه‌وه.»
كیژان ده‌شڵێت: «بزانین تاكه‌ی ئێمه له‌م خه‌مه‌دا ده‌بین و چه‌ند نه‌وه گرفته‌كانی میلله‌ته‌كه‌م به‌رده‌وام ده‌بێت؟!»
موزیك و دابه‌شكردنی ئه‌م به‌رهه‌مه له لایه‌ن ئه‌فشین شوكری و شوان ئه‌كره‌م ئه‌نجامدراوه، هه‌روه‌ها هونه‌رمه‌ند ڕێدوان خه‌لیك به باڵه‌بان به‌شداری تێدا كردووه. له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا هه‌ریه‌كه له‌م منداڵانه به جلوبه‌رگی ڕه‌نگینی كوردییه‌وه به‌شدارن له گوتنی گۆرانییه‌كه: زین زیره‌ك، لین زیره‌ك، هه‌نار جیهان، سۆناتا ده‌رون، یارسان ده‌رون، زه‌نێ به‌ختیار، شه‌مێ سامان.
كلیپی ئه‌م گۆرانییه كه له‌نێو سرووشتی جوانی كوردستان به‌رهه‌مهێنراوه له ده‌رهێنانی هونه‌رمه‌ند زیره‌ك میره‌یه. مه‌تین حه‌مه ڕه‌حیم و گۆران سه‌ڵاح ئه‌ركی وێنه‌گرتن به كامێرا درۆنیان له‌ئه‌ستۆ گرتووه. هه‌روه‌ها سه‌نگه‌ر عه‌بدوڵا وێنه‌ی كلیپه‌كه‌ی گرتووه و مۆنتاژی كردووه.
ده‌قی هۆنراوه‌ی گۆرانیی «بانگی كوردستان»:
کوردستانم چوار ئەستێرەی یەک ئاسمانە
کوردستانم مشتێ خوێن و چەپکێ ژانە
کوردستانم چوار کەلەپچەو یەک مەچەکە
کوردستانم یەک نیشانەو چوار فیشەکە
********
کوردستانم قوتابخانەی پارتیزانە
بانگی ماف و گۆڕەپانی تێکۆشانە
کانگای هەزاران جیڤارا و مەندێلایە
کوردستانم دوا کۆلۆنی ئەم دنیایە
********
کوردستانم چوار ڕەشماڵی بنارێکە
چوار خەرمان و ڕەنجی شانی جووتیارێکە
کوردستانم پشتێنێکەو چوارچڵ نێرگز
گەوهەرێکی پڕبەهایە و چوار دەستی دز
********
کوردستانم سکسوتاوی ناجۆری یە
کوشتەی دەستی ناته‌بایی و خۆخۆری یە
کوردستانم خەمێکی گەورەو پیرۆزە
ڕه‌شبه‌ڵه‌کی ئازادی و مژده‌ی نەورۆزە
s.m