گرووپی شانۆی چیا كه سه‌ر به ئه‌كادیمیای كولتوور و هونه‌ری شه‌هید سه‌فقانی ته‌ڤ-چانده، به‌بۆنه‌ی ٢٧ی مارس\٧ی خاكه‌لێوه ڕۆژی جیهانیی شانۆ به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه، شه‌هید ئه‌ردۆغان قاره‌مان (یه‌كتا هه‌ره‌كۆل) بۆ شانۆكارانی كوردستان و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین به‌هایه‌كی گه‌وره‌یه.
«ئێمه له چوارده‌مین ساڵیادی شه‌هیدبوونیدا، به ڕێزه‌وه یادی شه‌هید یه‌كتا ده‌كه‌ینه‌وه. شه‌هید یه‌كتا له ٢٧ی مارسی ٢٠٠٤ بۆ ئیدانه‌كردنی گۆشه‌گیری له‌سه‌ر ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان و فشاره‌كان له‌سه‌ر گه‌لی ڕۆژئاوا، له شاری حه‌له‌ب-ی سووریا ئاگری له جه‌سته‌ی خۆی به‌ردا.»
بوو به سمبولی هونه‌ری شۆڕشگێڕی
شه‌هید یه‌كتا هه‌ره‌كۆل له نامه‌كه‌ی خۆیدا كه به‌ر له چالاكییه‌كه‌ی نووسیبووی، ده‌ڵێت: ئێمه له سه‌رده‌می زۆر سه‌خت و شكۆداردا ده‌ژین. له‌به‌رئه‌وه‌ش باری قورس له‌سه‌ر شانی ئێمه‌یه وه‌ك كادر، ڕوناكبیر و هونه‌رمه‌ندان. مه‌رجی یه‌كه‌می ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌یه كه مرۆڤ ئه‌م گه‌له‌ی خۆشبوێت. ئه‌گه‌ر بابه‌ته‌كه گه‌ل و هونه‌رمه‌ندانی گه‌ل بێت، پێویسته مرۆڤ زیاتر وریا بێت و به‌رپرسیارانه هه‌ڵسوكه‌وت بكات.
«ئه‌م چالاكییه‌ی من كه خۆسووتاندنه، له‌پێناو جدیبوون له جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كان، لێبووردن له هه‌ڤاڵان، سڵاوكردن له به‌رخۆدانی ڕێبه‌رایه‌تیمان له زیندانی ئیمڕاڵی و سڵاوكردن له شه‌هیدانی قامیشلۆ و عه‌فرینه.»
گرووپی شانۆی یه‌كتا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه، شه‌هید یه‌كتا هه‌ره‌كۆل یه‌كێكه له دامه‌زرێنه‌رانی هونه‌ری شۆڕشگێڕی و ئه‌مڕۆ بووه به سمبولی هونه‌ری شۆڕشگێڕی له كوردستان.
ڕۆژی جیهانیی شانۆ پیرۆز!
له درێژه‌ی به‌یاننامه‌كه‌ی گرووپی شانۆی یه‌كتا-دا هاتووه: ئێمه به‌بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانیی شانۆ، له كه‌سایه‌تیی شه‌هید یه‌كتا-دا، یادی شه‌هید باران، شه‌هید ساریا، شه‌هید هێڤی، شه‌هید ڕێزان، شه‌هید زه‌رده‌شت، شه‌هید داغستان و هه‌موو شه‌هیدانی تێكۆشانمان ده‌كه‌ینه‌وه و ده‌ڵێین: پێویسته ئێمه زیاتر شانۆگه‌ری شۆڕشگێڕی به‌رهه‌م بێنین.
گرووپی شانۆی یه‌كتا داوا ده‌كات له به‌رانبه‌ر قڕكردنی كولتووری تێكۆشانی كولتوور و هونه‌ر زیاتر پێشبخرێت.
s.m