١٢ هەمین فێستیڤاڵی کو‌لتوور و وەرزشی ئەنگین سینجەر له پاریس بەرێوەچوو
ئەمرۆ ١٢هەمین فێستیڤاڵی كولتوور و وەرزشی ئەنگین سینجەر، لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا بە بەشداری سەدان گەنج بەرێوەچوو.
ئەمرۆ ١٢هەمین فێستیڤاڵی كولتوور و وەرزشی ئەنگین سینجەر، لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا بە بەشداری سەدان گەنج بەرێوەچوو.
یاریزانانی ٤٦ تیمی خولی تۆپی پێ، بەمەبەستی یادکردنەوەی شەهیدانی مانگی گوڵان (ئایار) کە لە شارەکانی ستراسبۆرگ، رینەس، مارسیلیا و پاریس خەباتیان کردووە، بەشداری فێستیڤاڵه‌كه بوون.
لە فێستیڤاڵەکەدا، ئەو تیمانەی سەرکەوتنیان بەدەستهێنابوو، لە یاری کۆتاییدا بەیەک گەیشتن و یاری پێش کۆتایی لە نێوان تیمی قەندیل سپۆر - ئەتلەتیک ئامەد، ستراسبۆرگ سپۆر - كارایازی سپۆر-دا ئەنجام درا. لە ئه‌نجامدا تیمی ئەتلەتیک ئامەد نازناوی خولەکەی بردەوە و قەندیل سپۆریش پله‌ی دووەم و كارایازی سپۆر-یش پله‌ی سێیەمی خولەکەی به‌ده‌ستهێنا.
هەروەها لە فێستیڤاڵه‌كه‌دا سێ گرووپی هه‌ڵپه‌ڕكێ-ی پاریس به‌رهه‌مه‌كانیان پێشكه‌ش كرد، هه‌ریه‌كه له گۆرانیبێژان سەیدا پەرینچەک، سلبس و تاری، فارقین ئازاد و دیار ئورەن-یش چه‌ند گۆرانییه‌كیان پێشكه‌ش كرد.
پەرلەمانتاری پارتی سۆسیالیستی فەرەنسا فرانسوا پوپۆین به‌شداری له فێستیڤاڵه‌كه‌دا كرد و سڵاوی ئاراسته‌ی گەنجانی بەشداربووی فێستیڤاڵەکەی کرد. ناوبراو ڕایگه‌یاند کە دڵخۆشه به‌وه‌ی لەگەڵ گەنجانی کورد دایە. هه‌روه‌ها پشتیوانی لە تێکۆشانی ڕه‌وای کوردان كرد و هێمای بۆ ئێوه‌ش كرد كه ئاگاداره گۆشەگیرییه‌كی توند لەسەر ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان هەیه.
هه‌ر لە فێستیڤاڵه‌كه‌دا مێزێکی تایبەت بە هەدەپە هەبوو. ژنانی گەنج ده‌رباره‌ی هەڵبژاردنەکانی تورکیا زانیاری‌یان پێشكه‌ش بە ئامادەبوان دەکرد.
s.m