پیشانگه‌یه‌كی شێوه‌كاری بۆ مامۆستایانی کورد لە کەرکووک كرایه‌وه
ئه‌مڕۆ پیشانگه‌یه‌كی شێوه‌كاری لە لایەن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پەروەردەی کوردی لە کەرکووک بۆ مامۆستایانی هونه‌ری شێوه‌كاریی كورد کرایەوە
ئه‌مڕۆ پیشانگه‌یه‌كی شێوه‌كاری لە لایەن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پەروەردەی کوردی لە کەرکووک بۆ مامۆستایانی هونه‌ری شێوه‌كاریی كورد کرایەوە
ئه‌مڕۆ لە ساڵیادی ڕاپەرینەمەزنەکەی ٥ی ئاداری ١٩٩١، لە شاری کەرکووکی باشووری كوردستان پیشانگه‌یه‌كی شێوه‌كاری لە لایەن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پەروەردەی کوردی لە کەرکووک بۆ مامۆستایانی هونه‌ری شێوه‌كاریی كورد کرایەوە
لە پیشانگه‌كه‌دا زیاتر لە ٦٥ مامۆستای پسپۆڕ له هونه‌ری شێوه‌كاریدا بەشداریان کرد. تابلۆكان گوزارشتیان له ئازادی ، شه‌ڕی کورد دژی داعش، بەرخۆدانی عەفرین، بەرخۆدانی گەلی کورد دژ بە داگیرکاران و پێکەوەژیانی نەتەوەکان ده‌كرد.
مامۆستا شێرزاد ڕه‌شید کاکە بەڕێوبەری بەشی خوێندنی کوردی لە کەرکووک بە ئاژانسی هەواڵی فوراتی (ANF)ی ڕاگه‌یاند، «ئه‌مڕۆ یەکەم پیشانگه‌ی هونەریی شێوه‌كاریمان بۆ زیاتر لە ٦٥ مامۆستای كوردی پسپۆڕی کەرکووک كرده‌وه. مامۆستاكان لە بواری هونەرییهوه کاری جوانیان پێشکەش کرد و دەستخۆشییان لێ ده‌كه‌م.»
ناوبراو گوتیشی، «ئەم وێنانە باس لە واقیعی بارودۆخی کەرکووک و عێراق دەکه‌ن. لە ڕۆژانی داهاتوو کار و چالاكییه‌كانمان زیاتر دەبێت. بەتایبەتی لە وەرزی بەهاردا چالاکیی قوتابخانەکان کە تاك به تاكی قوتابخانەکان پێی هەڵدەستن، هه‌روه‌ها چالاکیی ڕۆژی جلوبه‌رگی کوردی و بۆنەکانی دیکەی کوردەواری.»
s.m