پهنابهرێكی كورد بههادارترین خهڵاتی ئهدهبیی ئوسترالیای وهرگرت
پەنابەرێکی کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بێ ئەوەی خۆی ئامادە بێت لە مەراسیمی بەخشینی خەڵاتەکەدا، بەهادارترین خەڵاتی ئەدەبیی ئوسترالیای وەرگرت.
پەنابەرێکی کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بێ ئەوەی خۆی ئامادە بێت لە مەراسیمی بەخشینی خەڵاتەکەدا، بەهادارترین خەڵاتی ئەدەبیی ئوسترالیای وەرگرت.
ماڵپەڕی گاردیان ئەمڕۆ بڵاویکردەوە، ڕۆژنامەوان و نووسەری ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەهرۆز بوچانی کە لە دوورگەی مانووس لە ئوسترالیا پەنابەره، بەهادارترین خەڵاتی ئەدەبیی ئوسترالیای پێ بەخشراوه.
گاردیان باسی لەوە کردوە، خەڵاتی ئەدەبیی ڤیکتۆریا پریمیەر کە بەهادارترین خەڵاتی ئەدەبییه، بەهۆی نووسینی ڕۆمانی «جگە لە چیاکان دۆستی دیکەمان نەبوو» ئەمڕۆ بهبێ ئامادهبوونی نووسهرهكهی، پێشکەشی ڕۆژنامەنووس و نووسەری کورد بەهرۆز بوچانی کراوە.
گاردیان ئەوەشی نووسیوە، بەهرۆز بووچانی ماوەی ٦ ساڵە وەکو پەنابەر ڕووی لە ئوسترالیا کردووە، بەڵام ئوسترالیا ڕەتیکردووەتەوە وەریانبگرێت، بۆیە لهگهڵ زۆر پهنابهری دیكه لە دوورگەی مانووس دهستبهسهره. لەگەڵ ئەوەشدا بەهرۆز ڕۆمانەکەی خۆی بە مۆبایل نووسیوە و بە هۆیەوە دوو خەڵاتی ڤیکتۆریای وەرگرتووە کە بریتین لە بردنەوەی بڕی ٢٥ هەزار دۆلار وەکو خەڵاتی ئەدەبیاتی ناداستانی، هەروەها خەڵاتی ١٠٠ هەزار دۆلاری وەکو خەڵاتی بەشی ئەدەبیاتی فیکتۆرین.
بەهرۆز بە گاردیانی وتووە کە ئەو لە وەرگرتنی خەڵاتەکەدا هەستێکی دژبەیەکی هەیە، بەڵام ئەو کتێبەکەی بە مەبەستی خەڵات نەنووسیوە، بەڵکو ئامانجی سەرەکی ئەوە بووە کە خەڵکی ئوسترالیا و تەواوی جیهان تێبگەن کە ئەو سیستهمە چۆن خەڵکە بێگوناههکان لە دوورگەکانی مانووس و نائوور بە شێوەیەکی سیستهماتیک ئەشکەنجە دەدات، هاوکات هیوادارە کە ئەو خەڵاتە ببێتە هۆکاری ئەوەی کە سەرنجی زیاتر بچێتە سەر ئەو بابەتە و سیاسەتی دڕندانەش بهرانبهر پەنابەران گۆڕانکاری بەسەردا بێت.
لە هەواڵەکەی گاردیاندا ئەوەش هاتووە، ئومێد تەوفیقیان بە هاوکاری مونس مەنسوبی، ڕۆمانەکەی بوچانی-یان لە فارسییەوە کردووەتە ئینگلیزی، ههر ئهوانیش ئهمڕۆ خەڵاتەکەیان لە جیاتی ئەو وەرگرتووە.
وەرگێری ڕۆمانەکەش بە گاردیانی وتووە: ناتوانرێت کاریگەری ئەو خەڵاتە بەسەر سیاسەتەکانی ئوسترالیا لە بهرانبهر پەنابەران و تەنانەت لەسەر هەموو شوێنێکی جیهان لەبەرچاو نەگیرێت، ئوسترالیا شێوەیەکی ئاشکرایە لە ئیستیعماری تازە کە لە سەرتاسەری جیهان جێبەجێ دەکرێت، پێشکەشکردنی ئەم خەڵاتە بەو کتێبە دەتوانێت سەرنجەکان پەلکێشی ئەو بابەتە بکات.
بەهرۆز بووچانی لە ڕێكهوتی ٢١ تەمووزی ساڵی ١٩٨٣ لە شاری ئیلامی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەدایکبوووە، ئەندامی ناوەندی PENی کوردە، ٦ ساڵ لەمەوبەر بە مەبەستی پەنابەری، ڕووی کردووەتە ئوسترالیا و لە دوورگەی مانووس گیرساوەتەوە.
دوورگەی مانووس سەر بە پاپوئاگینەی نوێیە، دەوڵەتی مالکوم ترنبول، سەرۆکوەزیرانی ئوسترالیا لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا سەدان ملیۆن دۆلاری خەرجکردووە بۆ ئەوەی لەو دوورگەیەدا ئەو پەنابەرانە كۆ بكاتهوه كه ویستوویانه خۆیان بگهیهننه ئوسترالیا. ئەو پەنابەرانە كه خهڵكی وهڵاتانی ئێران، ئەفغانستان، پاکستان، سریلانکا و سووریان تا ئێستا لهو دوورگهیه دهستبهسهرن و حكوومهتی ئوسترالیا ئاماده نییه وهریانگرێت.
s.m