چالاكییه‌كانی هه‌فته‌ی كولتووری كوردی له‌ بڕۆكسل به‌رده‌وامن

هه‌فته‌ی كولتووری كوردی له‌ شاری بڕۆسكلی پایته‌ختی به‌لجیكا له‌ ڕۆژی دووه‌مدا به‌ هه‌ڵپه‌ڕكێ و گۆرانی به‌رده‌وامه‌.

بۆ شه‌شه‌مین ساڵ هه‌فته‌ی كولتووری كوردی له‌ شاری بڕۆكسل به‌ڕێوه‌ده‌چێت. چالاكییه‌كان دوێنێ (پێنجشه‌ممه‌) به‌ نمایشی جلوبه‌رگی كورده‌واری و ڕێپێوانێكی كولتووری ده‌ستی پێكرد. 

 له‌ مه‌یدانی ئیسپانیا كه‌ چالاكییه‌كانی تێدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، چادره‌كانی ئه‌نستیتوی كوردی بڕۆكسل، ڕێكخراوی مافی مرۆڤ - كوردۆساید و چادری كتێب و خواردنه‌‌ كوردییه‌كان دانراوه‌. هه‌روه‌ها چه‌ندین بابه‌تی مێژوویی و فۆلكلۆری نمایش ده‌كرێن. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له‌سه‌ر ئه‌و سه‌كۆیه‌ی دانراوه‌ بۆ پێشكه‌شكردنی موزیك، گۆرانیی كوردی و به‌رهه‌می موزیكی كوردی پێشكه‌ش ده‌كرێن. ئه‌مڕۆ چه‌ندین تابلۆی هه‌ڵپه‌ڕكێی كوردی پێشكه‌ش كران. بڕیاریشه‌ چالاكییه‌كان تا‌ ڕۆژی دووشه‌ممه‌ به‌رده‌وام بن.

s.m