کەنەکە: زمان مەرجێکى سەرەکیى بوونمانە و جەژنی زمانى کوردی پیرۆز بێت
كۆمیسیۆنی زمان و په‌روه‌رده و كلتوور ی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان (کەنەکە) بە بۆنەى ١٥ی ئایار / ٢٥ی گوڵان (بانەمەڕ) رۆژی جەژنی زمانى کوردی راگەیاندراوێکى بڵاوکردەوە.
كۆمیسیۆنی زمان و په‌روه‌رده و كلتوور ی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان (کەنەکە) بە بۆنەى ١٥ی ئایار / ٢٥ی گوڵان (بانەمەڕ) رۆژی جەژنی زمانى کوردی راگەیاندراوێکى بڵاوکردەوە.
کەنەکە رایگەیاندووە، سەرباری هەوڵی داگیرکەران و ئیمپراتۆرەکان و دەوڵەتەکانی ئێران و تورکیا و سوریا بۆ سڕینەوەى زمانى کوردی، بەڵام بەهۆی پێشەنگەکان و دایکانەوە زمانى کوردی پارێزراوە.
راشیگەیاندووە، خاپوورکردنى گوندەکان لە باکووری کوردستان زیانێکى زۆری بە زمانى کوردی گەیاندووە، چونکە لە گوندەکاندا هاووڵاتییان دوور لە چاوی دەوڵەت بە زمانى دایک خۆیان پەروەردە دەکرد، بەڵام لە دواى رووخانی گوندەکان لەلایەن دەوڵەتى تورکەوە و چوونی هاووڵاتییان بۆ گەورە شارەکان و بەهۆی قەدەغەکارییەکانى سەر زمانى کوردی، زمانی کوردی رووبەڕووی مەترسیى زیاتر بووەتەوە.
کەنەکە باسی ئەوەشیکردووە، بەهۆی سیاسەتی قەدەغەکاریى ئێرانەوە زمانى کوردیش لە رۆژهەڵاتى کوردستان لە دۆخێکی مەترسیداردایە.
ئاماژە بەوەشکراوە، لە باشووری کوردستان سەرباری ئەوەى لە مێژە زمانى کوردی بۆ خوێندن و نوسین و کاروباری رۆژنامەوانى بەکاردەهێنرێت، بەڵام بەهۆی چوونە ژێر کاریگەریى سیاسەتەکانى ئێران و تورکیا و زمانەکانى فارسی و تورکی و کردنەوەى سەدان قوتابخانەى تورکی و خراپ بەکارهێنانى زمان لە میدیاکاندا بوونەتە هۆی ئەوەى نەک زمانی کوردی لە باشوور گەشە نەکات، بەڵکو رووبەڕووی قەیران ببێتەوە.
دەقی راگەیاندراوەکەى کەنەکە
١٥ ی ئایار جه‌ژنی زمانی كوردی پیرۆزبێت
زمان مه‌رجێكی سه‌ره‌كیی بوونمانه!
سەرباری هێرشی ده‌وڵه‌ت بۆ سه‌ر پێشه‌نگانمان، دایكه پهروهردهكارانمان، دڵسۆزانی زمان و وێژه و فۆلكلۆری كوردی، زمانی كوردی ماوه و هه‌ر و هه‌ر ژیان ده‌كات. به گیانی بهرخوردێرێتیی ئه‌و هه‌موو نرخ و پایه به‌رزانه‌وه جه‌ژنی زمانی كوردی له گه‌له‌كه‌مان پیرۆز ده‌كه‌ین.
ئه‌وا سه‌دان ساڵه، هه‌ر له سه‌رده‌مانی كۆلۆنیالیزم و داگیركاری له سه‌ر خاكی كوردستان ده‌ستی پێكردووه، خه‌ڵك، زمان و كولتووی گه‌لی كورد له لایه‌ن ده‌وڵه‌ت و خه‌لافه‌ته‌كانی ئیسلام و سه‌رده‌سته‌كانه‌وه كه‌وتۆته ژێر فشاری بشاوتن ـ ئاسیمیلاسیۆن و سڕینه‌وه. به پلان و پراتیك هه‌وڵیان داوه زمان و كولتووری كوردی بنبڕ بكه‌ن. به‌ڵام له‌به‌ر ره‌سه‌نیی و وابه‌سته‌بوونی رۆحی گه‌لی كورد به زمان و كه‌لتووره رهسهنهكهیهوه، ئهوههوڵانهی داگیركه‌ر و دوژمنانیان پووچه‌ڵ كردووەته‌وه. به به‌رنگاری ـ به‌رخۆدان و ره‌نجی دڵسۆزانی ئه‌م زمانه شیرینه و كه‌لتوور و نرخهتایبهتمهندهكانی خۆمان پاراستووه.
به درێژایی سه‌ره‌تای داگیركاریدا، له‌ڕێگای ئیسلامی سیاسییه‌وه كوردستان دوچاری به عهربكردن بوو. دواتر له كاتی پارچه‌كردنی كوردستان بۆ دوو به‌شه‌وه، تووشی به فارسكردنیش بووه‌وه. له‌و سه‌رده‌مانه‌ی كوردستان له ژێر ركێفی هه‌ردوو خه‌لافه‌ته‌كه‌ی سه‌فه‌وی و عوسمانیه‌كانه‌وه بوو زمانی سه‌رده‌ستی هه‌ردوو ده‌سه‌ڵاته‌كان باڵاده‌ست و كاریگه‌ریی ترسناكی له‌ناوچوونی بۆ زمانی كوردی هه‌بوو. به‌ڵام هه‌ر ئه‌وكاتیش بوو كه پێسهنگانمان به نووسینه كوردیهكانیان تۆوی هه‌بوون و ره‌سه‌نایه‌تیی زمانی كوردیان ڕواند. ئه‌وانه‌ی وه‌كو تاهیری عوریان، جزیری، حه‌ریری، نالی، سالم، كوردی و هتد. ئه‌وان بوونه پێشه‌نگی دهكۆمێنت و به‌ڵگه‌ی ره‌سه‌نایه‌تی زمانی كوردی و هه‌بوونی نه‌ته‌وه‌ی كورد. خانی مه‌زنیش، پایه و ئه‌و هێزه رهسهنایهتیهی كوردی كرده فه‌لسه‌فه‌یه‌ك و رێگاكانی نه‌جات و رزگاری پیشان داین.
له مێژووی نوێی سه‌ده‌ی ٢٠ ـه‌م، دیسانه‌وه مه‌ترسیه‌كانی سه‌ر زمانی كوردی به هۆی دابه‌شبوونیی به‌سه‌ر چوار ده‌وڵه‌تی داگیركه‌ره‌وه گه‌وره‌تر بوون. ده‌سه‌ڵاتی شۆڤینی و راسیستی ده‌وڵه‌تی توركیا ده‌ستیكرد به تورك كردنی كوردستان. له چوار لاوه به سێ زمانی سه‌رده‌سته‌وه به (عه‌ره‌ب، فارس و تورك)كردنی كوردستان ویستیان كورد له‌ناوببه‌ن. هه‌مدیس له‌ژێر چه‌پۆكی داگیركاری چوار ده‌وڵه‌تی سته‌مكار و ده‌سه‌ڵاته شۆڤینیهكایانهوه، به ره‌نج و تێكۆشانی گیانفیدایی و خۆشه‌ویستیی مرۆڤی كورد بۆ ره‌سه‌نایه‌تی زمان و كه‌لتووره‌كه‌ی خه‌ونی دوژمنانیان له‌گۆڕنا. لێره نابێ باسی رۆل و خه‌باتی ماڵی میر به‌درخانه‌كان و رۆژنامه‌ی كوردستان هه‌تا گۆڤاری هه‌وار هه‌موو پێشه‌نگانی تری رۆژنامه‌گه‌ری و نووسین و وێژه‌ی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان نموونه‌ی مه‌حوی، هه‌كاری، قه‌دریجان، پیره‌مێرد، ئه‌ره‌بێ شه‌مۆ، بریفكانی، گۆران و هه‌ژار و هێمن و جگه‌رخوین و هتد نه‌كرێن. به تایبه‌تیش خه‌بات و ره‌نجی تێكۆشه‌رانی كۆڕی زانیاری كورد له باشووری كوردستان.
ئه‌مڕۆ دوای زیاتر له ١٠٠ ساڵ به‌سه‌ر دابه‌شكردنی كوردستان، ره‌وش و بارودۆخی هه‌ر پارچه‌یه‌ك له‌وه‌ی تر جیایه. به‌ڵام مه‌ترسیی بۆ سه‌ر زمانی كوردی له هه‌موو كوردستان هه‌یه. ئاسیملاسیۆن و دژبه‌ری و سووككردنی نرخی زمان و چاندی كوردی نیه‌ت و پلانی داگیركه‌رانی كوردستان هه‌روه‌ها ناوه‌خۆیش له ئارادایه.
له باكوری كوردستان، پێشتر هه‌رچه‌نده زمان قه‌ده‌غه بوو، به‌ڵام له گوند و شوێنه دوورەدهستهكان ترس له‌سه‌ر زمان نه‌بوو. ئه‌مڕۆ گوند ولادێكان هه‌مووی خاپوركراون و نه‌ماون و لەبه‌ر زوڵم و زۆری ده‌وڵه‌ت و بۆ مه‌به‌ستی بژێوی ژیان خه‌ڵكی روویان له شاره گه‌وره‌كان كردووه. له‌م ساڵانه‌ی دواییدا رێكخستن و سازییه كوردیه‌كان زۆر دامه‌زران و چالاكانه له‌سه‌ر پرسی زمان كاریان ده‌كرد و تا راده‌یه‌ك ئازاد بوون، بەڵام له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتداریی ئاکەپە – مەهەپە ەوه ده‌وڵه‌تی توركیای فاشیسته‌وه هه‌مووی قه‌ده‌غه‌كران و داخران. بۆیه چ له وڵات و چ له مهترۆپۆڵهكان هه‌روه‌ها له تاراوگه‌یش ئاسیمیله‌بوون هه‌ر دێ و زیادتر و ترسناكتر ده‌بێت. ئه‌م ئاسمیلیاسیۆنه به ده‌ستی سازمانه‌كانی ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه ده‌ستی پێكردووه، له‌هه‌مانكاتدا له ناو خێزانه‌كاندا خۆمان به ده‌ستی خۆمان ئه‌نجام ده‌ده‌ین. بناغه‌ی ئه‌م سڕینه‌وه‌یه كاریگه‌ری میدیا و راگهیاندنهوهكانهوه سه‌رچاوه ده‌گرێ و زیاتریش له سه‌ر منداڵان كاریگه‌ری به‌هێزتره.
له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان دیسان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه زمانی كوردی زمانی ژێرده‌سته‌یه، له ره‌وشێكی مه‌ترسیدار دایه. به داخه‌وه له‌لایه‌ن ده‌زگا تایبه‌تییه‌كانی ده‌وڵه‌ته‌وه چالاكییه‌كانی زمان و چاندی كوردی به هه‌موو شێوه‌یه‌ك سانسۆر‌و قه‌ده‌غه ده‌كرێ. بزاڤی رۆشنبیری و وێژه‌یی كوردیش كه‌وتۆته ژێر كاریگه‌ری زمانی سه‌رده‌ستی فارسی.
له رۆژئاوای كوردستان، سه‌ڕه‌ڕای ره‌وشی گه‌رمی شۆڕش و به‌رخۆدان، زمانی كوردی و په‌روه‌ده به فه‌رمی لەلایەن رێوه‌به‌ریی ئێستا باش به ڕێوه‌ده‌چێ. به‌ڵام پێویسته ئاماده‌كاری باشتری بۆ بكرێت و ده‌ستكه‌وته‌كان بپارێزرێن.
له باشوری كوردستان، هه‌ر چه‌نده له زووه‌وه ستوون و پێگه‌كانی بزاڤی وێژه و رۆشه‌نگه‌ری و په‌روه‌رده و خوێندن به زمانی كوردی هه‌بووه و دانراوه و تا ئێستایش به‌رده‌وامه. ده‌بوو چاوه‌ڕوانی باشترمان بكردایه و زیاتر له رووی ئهكادێمیكردنی زمانی خوێندن و په‌روه‌رده به‌ره‌وپێش چووبایه. له‌وێ زمانی كوردی نه‌ك ته‌نها كه‌وتووەته ژێر كاریگه‌ریی زمانی عه‌ره‌بی، بهڵكوكاریگهری سیاسه‌تی ده‌وڵه‌تی توركیا و ئێران فارسی و توركیش زاڵه به سه‌ریدا. ئه‌وه‌ی هه‌ره ترسناكه له سه‌ر زمان و كلتووری كوردی ئه‌وه‌یه كاریگه‌ری میدیا و و راگه‌یاندنه‌كانی وه‌ك ته‌له‌ڤزیۆن، رادیۆ زمانی كوردی شێواندووه.
له رووی په‌روه‌رده و خوێندنی زمانی كوردی به‌تایبه‌تی له به‌شه ئهكادێمییەكان و زانستیه‌كاندا پشتگوێ خراوه. به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو قوتابخانه‌ی توركی هه‌یه و ژماره‌یه‌كی زۆری منداڵان له‌و قوتابخانانه به زمانی توركی ده‌خوێنن.
هه‌روه‌ها هه‌وڵێكی به هێز هه‌یه كه زمانی خوێندن و په‌روه‌رده له باشەور بكرێته زمانی ئینگلیزی، ئه‌مه ترسێكی مه‌زنه بۆ سه‌ر پاشه‌ڕۆژی زمانی كوردی و له‌هه‌مان كاتیش‌دا كه‌مكردن و لاوازكردنی ئیراده‌ی نیشتمانپه‌روه‌ری و هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی ئه‌نجام ده‌گرێ.
جه‌ژنی زمانی كوردی له ساڵی ٢٠٠٦ له‌لایه‌ن كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كوردستانه‌وه ١٥ی ئایار وه‌ك رۆژی جه‌ژنی زمانی كوردی دیاریكرا و زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری هێزه سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان په‌سه‌ندیان كرد.
زمانی كوردی بوونی ئێمه‌یه!
زمانی كوردی ناسنامه‌مانه!
زمانی كوردی كهرامهتمانه!
دیسانه‌وه جه‌ژنی زمانی كوردی له هه‌موو گه‌لی كورد و كوردستا پیرۆز بێت.
ر.م