یه‌كێك له دیارترین ژنه‌شاعیره‌كانی باشووری كوردستان كۆچی دوایی كرد
ژنه‌شاعیری ناوداری باشووری كوردستان كه‌ژاڵ ئیبراهیم خدر به‌هۆی نه‌خۆشییه‌كی كتوپڕ له ته‌مه‌نی ٥٠ ساڵیدا له نه‌خۆشخانه‌ی شار-ی سلێمانی كۆچی دوایی كرد.
ژنه‌شاعیری ناوداری باشووری كوردستان كه‌ژاڵ ئیبراهیم خدر به‌هۆی نه‌خۆشییه‌كی كتوپڕ له ته‌مه‌نی ٥٠ ساڵیدا له نه‌خۆشخانه‌ی شار-ی سلێمانی كۆچی دوایی كرد.
كه‌ژاڵ ئیبڕاهیم خدر، ژنه‌شاعیری ناوداری باشووری كوردستان لە ساڵی ١٩٦٨ لە شاری قەڵادزێ-ی باشووری كوردستان لەدایکبووە. خوێندنی سەرەتایی، ناوەندی و دواناوەندی هەر لەو شارە تەواوکردووە. لە سەرەتای ساڵانی نەوەدەکان لەگەڵ هاوژینه‌كه‌ی بەهۆی کاری ڕۆژنامەگەرییەوە ڕوو لە شاری سلێمانی دەکات. ناوبراو ئه‌ندامی یه‌كێتیی نووسه‌رانی كورد بووه و لە ئامادەیی پیشەسازیی سلێمانی-ش فەرمانبەر بووە. دایکی سێ منداڵە بە ناوەکانی نامری، داری و داریاس.
کەژاڵ لە ساڵی ١٩٨٧ دەستی بە نووسینی شیعر کردووە. سەرەتا بە نووسینی شیعری منداڵان هەنگاوی ناوە و دواتر وەک شاعیرێکی دیار لە ناو کۆمەڵگه‌ی کوردستاندا دەرکەوتووە. زۆربەی بەرهەمەکانی ئه‌و ژنه‌شاعیره لە ماڵپەڕ و ڕۆژنامەکاندا بڵاوکراونەتەوە.
كه‌ژاڵ ئیبراهیم خدر، خاوەنی ١٤ نامیلکەی شعرییە و به‌هۆی گرینگی ناوەڕۆکی به‌رهه‌مه‌كانی، زۆرێك له شیعره‌كانی بۆ سەر زمانەکانی عەرەبی و فارسی ته‌رجه‌مه كراون. ١٥ هۆنراوەی بۆ فارسی و زیاتر لە ١٢٠ هۆنراوەشی بۆ زمانی عەرەبی ته‌رجه‌مه كراون. گۆڤار و ڕۆژنامەکانی عێراق، ئێران، میسر، لوبنان و به‌گشتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بایەخیان به شیعره‌كانی ئه‌و ژنه‌شاعیره‌ی كورد داوه. سه‌ره‌ڕای چه‌ندین لێكۆڵینه‌وه كه له باره‌ی شیعره‌كانییه‌وه كراوه، دوو لە هۆنراوەکانی کراونه‌ته دەقی شانۆ.
ئەم ژنەشاعیرە، لە ساڵانی ژیانیدا خزمەتێكی زۆری بە شیعر و ئەدەبیاتی کوردی کردووە و ناوێكی دیاری وێژه‌ی كوردییه. به‌تایبه‌ت لە باشووری کوردستان ژنێکی دیار و خۆشەویست بوو و له به‌رانبه‌ر پیاوسالاری ده‌نگێكی به‌رز و قه‌ڵه‌مێكی تیژ بووه.
کەژاڵ ئیبراهیم-ی شاعیر درەنگانی شەوی ڕابردوو، لە نەخۆشخانەی شار لە شاری سلێمانی، لە تەمەنی ٥٠ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
s.m