یەکەم ڤیستیڤاڵی 'کەرکوکی پێکەوەژیان و رۆشنبیری' کرایەوە

بە بەشداری هەموو پێکهاتەکانی شارەکە و بەسەرپەرشتی وەزیری رۆشنبیری عیراق لە شاری کەرکوک یەکەمین ڤیستیڤاڵی 'کەرکوکی پێکەوەژیان و رۆشنبیری' دەستی پێکرد.

ئەمرۆ لە شاری کەرکوک بە بەشداری هەموو نەتەوە و پێکهاتەکانی شارەکە، بە سەرپەرشتی دکتۆرعەبدول ئەمیر ئەلحەمەدانی وەزیری رۆشنبیری عیراق،لە ژێر دروشمی (هاوسۆزیەک لەگەل شەهیدانی نشتیمان) یەکەم ڤیستیڤاڵی 'کەرکوکی پێکەوەژیان و رۆشنبیری' دەستی بە چالاکێکانی کرد،

مالی رۆشنبیری سەر بە وەزارەتی رۆشنبیری عێراق لەگەل یەکێتی گشتی ئەدیبانی عێراق و یەکێتی ئەدیبان و نووسەرانی کەرکوک یەکەمین ڤیستیڤاڵی 'کەرکوکی پێکەوەژیان و رۆشنبیری'یان ڕاگەیاندن کە ماوەی سێ رۆژ دەخایەنێت،

لە ڤستیڤاڵەکەدا پاریزگاری کەرکوک بە وەکالەت و پاریزگاری پێشووی کەرکوک و نوێنەری سەرۆک کۆماری عێراق و بەشێکی زۆری لایەنە سیاسیەکان و ئەدیبان و شاعیران و نووسەران و رۆشنبیرانی شارەکە بەشداربوون لە ڤستیڤاڵەکە.

 

دەربارەی ئەنجامدانی ئەم ڤستیڤالە، یوسف شوانی جێکری سەرۆکی نووسەرانی کەرکوک بە ئاژانسی هەواڵێ فوراتی ڕاگەیاند: "ئەم ڤستیڤاڵەی کەرکوکی پێکەوەژیان و رۆشنبیری ماوەی سێ رۆژ دەخایەنێت و بەشیوەیەکی گشتی ڤستیڤاڵەکە لە چوارچیوەی شعر و رەخنەی شعری دەبێت."

 

هەروەها یوسف شوانی ڕاشیگەیاند: "لە هەموو پاریزگاکانی عێراق شاعیرانمان بانگەش کردووە کە بە هەموو زمانەکانی پێکهاتە و نەتەوەکانی عێراق شعر پێشکەش دەکەن، وە لە رۆژی سێیەمی ڤستیڤاڵەکەدا خەڵات و بروانامەی رێزلێنان پێشکەش بە بەشداربووانی ڤستیڤاڵەکە دەکرێت."

ڕ..ح