كۆنفرانسه‌كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر كوردستان ساز ده‌كات‘
ژنانی شۆڕشگێڕی كورد رایانگه‌یاند، دووه‌م كۆنفرانسی كولتوری ژنان كهڤانی زێڕین له‌م قۆناغه دژواره‌دا ساز كرا و رایانگه‌یاند، "ئه‌و كۆنفرانسه كاریگه‌ری له‌سه‌ر كوردستان داده‌نێت".
ژنانی شۆڕشگێڕی كورد رایانگه‌یاند، دووه‌م كۆنفرانسی كولتوری ژنان كهڤانی زێڕین له‌م قۆناغه دژواره‌دا ساز كرا و رایانگه‌یاند، "ئه‌و كۆنفرانسه كاریگه‌ری له‌سه‌ر كوردستان داده‌نێت".
ئه‌ندامی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پاژك شیمال ئولكهم گونه‌ش، ئه‌ندامی بزوتنه‌وه‌ی كهڤانی زێڕین مه‌دیا دۆز و ئه‌ندامی كۆمیته‌ی كهڤانی زێڕین سیا دیجله ده‌ڤریم باسیان له دووه‌م كۆنفرانسی كهڤانی زێڕین كرد و هه‌ڵسه‌نگاندیان بۆ ئه‌و بڕیارانه كرد كه درابوون.
ئه‌ندامی به‌ڕێوه‌به‌ری پاژك شیمال ئولكهم گونه‌ش رایگه‌یاند، كه ئه‌م قۆناغه له هه‌ر شوێنێكی جیهان پاكتاوكردنی كولتوری و ئه‌و كۆمه‌ڵكوژیانه‌ی له ئارادان و ئه‌وان له وه‌ها دۆخێكا كۆنفرانسی خۆیان به‌ستووه و وتی "له وه‌ها دۆخێك‌دا زۆر گرنگ بوو كه ئێمه بزوتنه‌وه‌ی ژنانی كوردستان گفتوگۆ له باره‌ی ئه‌رك، به‌رپرسیارێكی و دۆخی كولتوری خۆمانه‌وه بكه‌ین و له‌به‌رامبه‌ر سیستمی پاكتاو ئێمه بتوانین باس له پاراستنی ژن و منداڵ و كۆمه‌ڵگا بكه‌ین. زۆر بڕیاری مێژوویی دران و گفتوگۆی قوڵ ئه‌نجامدران. له ماوه‌ی داهاتوودا ئه‌وه كاریگه‌ری له‌سه‌ر بزوتنه‌وه‌ی ئازادی كوردستان و بزوتنه‌وه‌ی ئازادی ژنان ی كوردستان داده‌نێت.
هێزه هه‌ژمۆنخوازه سه‌رمایه‌داره‌كان نه‌ك هه‌ر له رووی سه‌ربازیه‌وه، به هه‌موو شێوه‌یه‌ك هێرش ئه‌نجام ده‌ده‌ن. زۆر لایه‌نی هێرش له بواری ئایدۆلۆژیكدا هه‌ن. له زۆر هێرشی ئایدۆلۆژیكدا كو‌لتور به‌كارده‌هێنرێت. هێزه سه‌رمایه‌دارییه‌كان كاتێك ده‌ستوه‌ردان له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌كه‌ن له كوردستان ئه‌و بابه‌ته زیاتر كولتورییه. ژیانی ئێمه، بیركردنه‌وه‌ی ئێمه، ئه‌ندێشه‌ی ئێمه، مۆدێلی بنه‌ماڵه، جلی ژنان ده‌گۆڕن. به ده‌ستوه‌ردان له‌سه‌ر زمان، زمانێكی جیهانی دروست ده‌كه‌ن. هه‌موو شتێك وه‌ك یه‌ك لێده‌كه‌ن. رێبه‌رایه‌تی له پارێزنامهكهیدا باسی وه‌رزش، هونه‌ر و سێكس ده‌كات. ژن و گه‌نجانی ئێستا ژیانیان به ته‌كنه‌لۆژیاوه به‌ستراوه‌ته‌وه. ئه‌وه ژیان نییه. پرۆتێزه. بۆ كه‌س نییه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ش هێرشه‌كان كۆمه‌ڵگا له راستی كو‌لتور دوور ده‌خه‌نه‌وه. كۆمه‌ڵگا هه‌ست به خۆی ناكات، له راستی خۆی دوورده‌خرێته‌وه. رێبه‌رایه‌تی به‌رامبه‌ر به سیستمی مۆدێرنیته‌ی سه‌رمایه‌داری ئه‌وه‌ی كرد به جێگره‌وه. ئه‌و شه‌ڕه‌ی به پێشه‌نگایه‌تی بزوتنه‌وه‌ی ژنانی كوردستان ده‌كرێت تا كۆتایی ئایدۆلۆژیكه. مۆدێرنیته‌ی سه‌رمایه‌داری ره‌تده‌كاته‌وه، ئه‌م تێكۆشانه به‌رامبه‌ر به سیستمه و دژه فاشیسته".
هه‌ڵسه‌نگاندن له‌باره‌ی كولتوری شۆڕگێڕ
شمال ئولكهم گونه‌ش باسی له‌و بابه‌تانه كرد، كه له كۆنفرانسه‌كه‌دا گفتوگۆیان لهبارهیوه كرا و رایگه‌یاند، "له نه‌ته‌وه‌یه دیموكراتیك‌دا نمونه‌ی ژیانی كۆنفیدراڵ له ئێستادا ژیانی گه‌ریلایه. ئه‌مڕۆ له هه‌موولایه‌كی كوردستان گوشار له‌سه‌ر ژن، ره‌گه‌ز و هه‌موو شوێنه‌كان هه‌یه. ئێمه گفتوگۆمان كرد له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی ژیانی ئێمه سڕده‌كات، ئێمه كولتورێكی شۆڕشگێڕ دروست بكه‌ین و خۆمان رێكبخه‌ین.
ئه‌ندامی بزوتنه‌وه‌ی كهڤانی زێڕین مه‌دیا دۆز سڵاوی له ئیمراڵی تا هه‌موو به‌ره‌كانی شه‌ڕ هه‌موو گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودانی كرد و وتی، "له كۆنفرانسه‌كه‌دا زیاتر له هه‌موو شتێك ئێمه به بیر و رامانی رێبه‌ر ئاپۆ رێگای به‌رده‌ممان بینی, ئێمه پێرسپێكتیڤهكانی ئه‌ومان به به‌رده‌م خۆماندا بینی. ئێمه كۆنفرانسه‌كه و سه‌رده‌می ئه‌و، ئه‌و كولتورهی كه ده‌بێت ئێمه خۆمانی پێبگه‌یه‌نن له پاڕادایمی رێبه‌ر ئاپۆدا گه‌یانده ئه‌نجام. ئێمه هه‌موو هه‌ڤاڵانی خۆمان كه له‌به‌ره‌كانی شه‌ڕ خۆڕاگری ده‌كه‌ن وه‌ك به‌رگریكارانی كو‌لتور ده‌بینین. ئه‌وان له هه‌مان كاتدا شه‌ڕڤانی كولتوری گه‌لی كوردن. له شه‌ڕی سێهه‌می جیهانیدا زیاتر له هه‌موو شتێك شه‌ڕی كولتوری ده‌كرێت و زیاتر له هه‌موو شتێكیش گه‌لی كورد و كوتورهكهی له‌لایه‌ن مۆدێرنیته‌ی سه‌رمایه‌دارییه‌وه ده‌كرێنه ئامانج. هه‌موو زمان و نه‌ته‌وه‌كان مه‌ترسی پاكتاویان له‌سه‌ر. ئه‌وه‌ش نه‌ك وه‌ك سیاسه‌ت به‌ڵكوو وه‌ك سیستمی ئه‌نجام ده‌درێت.
ئه‌ندامی كۆمیته‌ی كهڤانی زێڕین سیا دیجله ده‌ڤریم باسی له‌وه‌كرد، كه زمان و كۆمه‌ڵگا گرێدراوی یه‌كتر و وتی، "وه‌ك چۆن له مێژوودا ژن كۆمه‌ڵگای دامه‌زراند، زمانیش به‌روپێش چوو. مرۆڤ ناتوانێت جیا له كو‌لتور هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ زمان بكات. تۆ چه‌نده زمانی خۆت به‌كاربهێنیت، تۆ ئه‌وه‌نده كولتوری خۆت درێژه پێده‌ده‌یت. ئێمه چه‌نده زمان به‌كاربهێنین، ئێمه ئه‌وه‌نده خۆڕاگری ده‌كه‌ین. له هه‌مان كاتدا ته‌ره‌ته ٦ هاتوه‌ته ئاراوه، به زمانی ئێمه كو‌لتور و هونه‌ری ئێمه تێكده‌دات. ناوه‌رۆكی ژیان پوچه‌ڵ ده‌كاته‌وه و كولتوری كۆمه‌ڵگا تێكده‌دات. ئه‌و درێژه‌ی پاكتاوی كولتورییه. گۆرانییه‌كانمان ده‌دزن و وه‌ك ئه‌وه‌ی هی خۆیان بن نیشانیان ده‌ده‌ن. له كۆنفرانسه‌كه‌دا ئه‌وه به به‌رفراوانی گفتوگۆی له‌باره‌وه كرد و بڕیاری به‌هێزی له‌باره دران. ئه‌گه‌ر ئێمه خاوه‌نداری له زمان، كو‌لتور و به‌هاكان نه‌كه‌ین، ئێمه ورده ورده ده‌توێینه‌وه. له‌به‌ر ئه‌وه رێبه‌رایه‌تی وتی، "پاكتاوی كولتوری له پاكتاوی جه‌سته‌یی خراپتره".
سیاسه‌تی سه‌پاندنی كۆچبه‌ری
ئه‌ندامی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پاژك شیمال ئولكهم گونه‌ش باسی له‌وه‌كرد، كه له پاكتاوی كولتوریدا سیاسه‌تی سه‌پاندنی كۆبهری هه‌یه و وتی، "ئه‌و كاته‌ی هێزه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان ده‌ستوه‌ردانیان له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا كرد، كێشه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان قوڵتر بوون. ئه‌وه‌ش زیاتر كاریگه‌ری له‌سه‌ر ژنان دانا. ملیۆنان ژن له ژێر فشاری پیاواندا، ناچار بوون ده‌ست له خاكی خۆیان هه‌ڵبگرن. له‌ئێستادا له‌سه‌ر سنووری توركیا و یۆنان و پۆڵه‌ندا، بیلارووسیا قه‌یرانێكی مرۆیی له‌ئارادایه. له‌ئه‌نجامدا هه‌ڵه نییه كه بوترێت مۆدێرنیته‌ی سه‌رمایه‌داری ده‌یه‌وێت په‌نابه‌ری زیاتر بكات. له باشوری كوردستان له پرسی كۆچدا رۆڵی په‌ده‌كه هه‌یه. چه‌نده سته‌میش هه‌بێت ئێمه جێگره‌وه‌ین. وه‌رن تێكه‌ڵ به ریزه‌كانی به‌رخودانی گه‌ریلا ببن و له به‌رامبه‌ر سته‌م خۆڕاگری بكه‌ن. ده‌چنه ئه‌وروپا ئاخۆ ده‌وڵه‌تانی ئه‌وروپا له په‌ده‌كه زیاتر ئه‌وان له شوێنی مرۆڤ داده‌نێن؟ ناسنامه و قه‌واره‌تان پێده‌ده‌ن؟ دۆخی ئابوری باشتر ده‌بێت؟ شتێكی له‌و جۆره بوونی نییه. گه‌لی كورد ده‌سته‌وه‌ستان و بێ چاره نییه. له چیاكانی قه‌ندیل به‌رخودان هه‌یه. بۆچی رووناكه‌نه قه‌ندیل، گاره و به‌هدینان به‌ڵام له‌سه‌ر سنووره‌كانی ده‌وڵه‌تانی داگیركه‌ر داوای هاوكاری ده‌كه‌ن؟
ئه‌ندامی به‌ڕێوه‌به‌ری پاژك شیمال ئولكهم گونه‌ش داوای له رۆشنبیران و هونه‌رمه‌ندان كرد و وتی، "پێویسته له شه‌ڕی گه‌لی شۆڕشگێڕ‌دا رۆڵی خۆیان بگێڕن. ده‌بێت رۆشنبیر، نوسه‌ر، ده‌رهێنه‌رانی ئێمه رووبكه‌نه ژیاكانی كوردستان و به‌رخودانی گه‌ریلا ببینن. ده‌بێت سه‌رجه‌م رۆشنبیر و هونه‌رمه‌ندان رۆڵی هونه‌ری و كولتوری خۆیان باشتر جێبه‌جێ بكه‌ن".
كو‌لتور زیاتر له چیاكانی كوردستان ده‌پارێزرێن‘
ئه‌ندامی بزوتنه‌وه‌ی كهڤانی زێڕین مه‌دیا دۆز باسی له‌وه‌كرد، له سه‌ركه‌وتنی گاره تا كۆبانێ زۆر به‌ره‌وپێشچوون ده‌توانن ببنه بابه‌تی فیلم و وتی "ئه‌گه‌ر شاعیرێك بیه‌وێت شیعرێك بنوسێت، ده‌بوایه خۆی پێنهگیرایه. ده‌بوایه شه‌ڕڤانانی جه‌نگی خابوری ببینیایه. بۆچی تائێستا گۆرانیبێژێك نه‌هات و گۆرانیه‌كی نه‌چڕی،. بۆچی له‌سه‌ر ژیان و شه‌ڕی ئه‌وان گۆرانیه‌كی دروست نه‌كرد. ئه‌مه هه‌م ره‌خنه‌یه و هه‌م بانگه‌واز. ئێمه زیاتر له هه‌مووان له چیاكانی كوردستان كولتوری خۆمان ده‌پارێزین. ده‌رهێنه‌ران بۆ نه‌هاتن له‌سه‌ر سه‌ركه‌وتنی گاره فیلمێك ساز بكه‌ن؟ پێویسته هونه‌رمه‌ندان بێنه چیا و وره به گه‌ریلا بده‌ن و وره‌یان لێ وه‌ربگرن".
ئه‌ندامی كۆمیته‌ی كهڤانی زێڕین سیا دیجله ده‌ڤریمیش باسی له‌وه‌كرد، كه ده‌بێت كۆمه‌ڵگا خاوه‌نداری له كولتوری خۆیان بكه‌ن و وتی، " ده‌بێت كولتوری شۆڕشگێڕی پێكبهێنن و له گۆڕه‌پانه‌كان له هونه‌ر و ژیانی خۆیاندا ئه‌و به‌رخودانه پێكبهێنن. من له‌و بڕوایه‌دام به‌رخودانێكی گه‌وره دێته ئاراوه و ئێمه به به‌رخودانی كولتوری ئازادی رێبه‌ر ئاپۆ پێكده‌هێنین".
هـ . ب