لە بەرلین هەفتەی کولتوری ژنانی کورد ساز دەکرێت

ناوەندی ئاشتی ژنانی کورد (جەنی) لە نێوان ٢-٨ی ئادار هەفتەی کولتوری ژنانی کورد لە بەرلین ساز دەکات.

ناوەندی ئاشتی ژنانی کورد (جەنی) لەبارەی کولتور، ناسنامە، ئایدۆلۆژیا و کاراکتەری بەرخودانی ژنانی کورد هەفتەیەکی کولتوری ساز دەکات. هەفتەی کولتوری ژنانی کورد لە نێوان ٢-٨ی ئادار ساز دەکرێت. لەگەڵ هاڤین تەکین، لەیلا ئەکینجی، هاڤین ئەل-سندی، بێریڤان چیا، جەمیلە دینچەر، نێرگز دلۆ، مەرال شیمشەک، لەیلا تۆپراک و ئاسلی فیلیز، ژمارەیەکی زۆر لە رێکخراوەکانی ژنانی کوردیش بەشداری دەکەن.

لە ناوەندی ئاشتی ژنانی کورد سۆلین بێریڤان لەبارەی هەفتەی کولتوری ژنانی کوردەوە باسی لەوەکرد کە چالاکیەکە بە دروشمی 'هونەری بەرخودان' ساز دەکرێت و بە ئاماژەدان بە ٨ی ئادار رۆژی جیهانی ژنانی رەنجدەر وتی، "خوڵقاندنی ئەو رۆحە خۆڕاگرە، پێویستی بە زۆر فیداکاری و لەخۆبوردەیی هەبوو. ٨ی ئادار رۆژی هەڵکشانی بەرخودانی ژنانە لە دژی مێشکی باوکسالار. بە گوێرەی ئێمە تێکۆشانی ژنان بە یەکگرتوویی، کاری رێکخراو دەبێت. کۆنفیدڕاڵیزمی جیهانی ژنان لەم رووەوە مۆدێلێکی باشە، لەهەمان کاتدا بۆ ئایندەی ٨ی ئادار گرنگە".

بەرخودان و هونەر پێکەوە

سۆلین بێریڤان باسی لەوەکرد، کە باشێکی گرنگی ژنانی کورد کولتور و هونەرە و وتی، "ئێمە دەتوانین دڵخۆشی، ئازارەکان، تێکۆشان ولە هەمووشتێک گرنگتر بەرخودانی خۆمان بڵاوبکەینەوە. لەبەر ئەوە وەک ناوەندی ئاشتی ژنانی کورد ئێمە لە رێگەی هەفتەی کولتوری ژنانەوە وەڵامی پرسیاری 'بەرخودانی و هونەر چۆن یەکدەگرنەوە' دەدەینەوە. لە پرۆسەی ئامادەکارییەکان بۆ ٨ی ئادار ئاستی ورە و هۆشمەندی نیشان دەدات.

ژنانی کورد هەم لە ناو کۆمەڵگادا هەمیش جیا لەوە و لە ئاستی هونەردا رۆڵی گرنگ دەگێڕن. ژمارەیەکی زۆر لە ژنانی کورد ئامانجی هونەری، کۆمەڵایەتی و سیاسی دەگرنەبەر، هونەری خۆیان وەک کەرستەی دەربڕینی ناخیان بۆ هاندانی وەرچەرخانی کۆمەڵایەتی و یەکسانی بەکاردەهێنن. لە هەندێک هەرێمی جیاجیای جیهان سەرباری ستەم، تەنگوچەڵەمە و بەربەستەکانیش ژنانی کورد رۆڵی گرنگیان لە هونەردا هەیە، دەنگی خۆیان هەڵدەبرن. لەبەر ئەوە لە نێوان ٢-٨ی ئاداری ٢٠٢٤ ئێمە لە بەرلین هەفتەی کولتوری ژنانی کورد ساز دەکەین".

بەرنامەی هەفتەی کولتوری ژنانی کورد؛

پێشەنگای هونەری لە نێوان ٢-٨ی ئادار (سەرجەم رۆژنای هەفتە ١٢:٠٠-١٧:٠٠)

کاریگەری فەلسەفەی ژن، ژیان، ئازادی لەسەر هونەری ژنان لە کوردستان

هونەرمەندان ئاسلی فیلیز، مەرال شیمشەک، لەیلا تۆپراک، هاڤین ئەل- سندی

ناونیشان: Gorki Kiosk, Dorotheenstr. 3, 10117 Berlin

٢ی ئادار- پانێل، کاتژمێر ١٩:٠٠

ژن، ژیان، ئازادی: هونەری بەرخودان و رۆڵی ژنانی کورد. ژنانی کورد بەرخودانی خۆیان چۆن لە رێگەی هونەر و کولتورەوە نیشاندا؟

ئەسرا یولا پانلەکە  بەڕێوەدەبات و هەریەک لە هاڤین تەکین (ئەکتەر)، لەیلا ئەکینجی (هونەرمەند، چالاکوانی کولتورت و پێشکەشکار)، هاڤین ئەل-سندی (هونەرمەند) بەشدارن.

ناونیشان: Hermanstr. 86, 12051 Berlin

٣ی ئادار، یەکشەممە، کاتژمێر ١٧:٠٠

خواردنە کوردەواریە نەریتیەکان

ناونیشان: Oranienstr. 72, 10964 Berlin

٤ی ئادار، دووشەممە، کاتژمێر ١٨:٠٠

هونەری دەقی نەریتی ژنانی کورد

ناونیشان: Olivaer Platz 16, 10707 Berlin

٥ی ئادار، سێشەممە، کاتژمێر ١٩:٠٠

کولتوری دەنگبێژی و هونەری گێڕانەوەی چیرۆکە نەریتیەکانی گەلی کورد لەگەڵ هونەرمەند بێریڤان چیا.

ناونیشان: Tennur Restaurant- Reichenbergerstr. 147, 10999 Berlin

٦ی ئادار، چوارشەممە کاتژمێر ١٨:٠٠

هەڵپەڕکێی کوردی و جلوبەرگی نەتەوەیی و فولکلۆری

ژنانی گروپی فەراشین و گروپی دەلیل چیاگەر

ناونیشان: Urbanstr. 21, 10961 Berlin

٧ی ئادار، پێنج شەممە کاتژمێر ١٨:٠٠

ژنۆلۆژی-ژن و پەروەردەی زانستی ژیان

کۆمیتەی ژنۆلۆژی و ژەخەکە بەرلین

ناونیشان: Franz-Mehring-Platz 1, 10243 Berlin

8ی ئادار رۆژی هەینی، کاتژمێر ١٩:٠٠

کۆنسێرتی رۆژی جیهانی ژنانی رەنجدەر

هونەرمەندان جەمیلە دینچەر و نێرگز دینچەر

ناونیشان: Jockel Biergarten, Ratiborstr. 14C, 10999

هـ .ب