بەرنامەکە لە ناوەندی کۆمەڵگەى دیموکراتیکی کورد لەلایەن ئەنجوومەنی ژنانی ئامارا، یەنی کادن و یەکێتیی ژنانی سۆسیالیستەوە رێکخرابوو.
لەیلا ئیمرەت هاوسەرۆک شارەوانیی پێشووی جزیر لە کەسایەتیی یوکسەکداغ دا سڵاوی پێشکەشی هەموو ژنە خۆڕاگر و بەرخودێرەکان کرد.
ئیمرەت باسی لە تێکۆشانی یوکسەکداغ کرد و وتی، کەسایەتیی خۆڕاگر و بەرخودێر، خاکی و شۆڕشگێڕی یوکسەکداغ بۆ هەموو ژنان بووەتە نمونە.
لە دوای قسەکانی ئیمرەت، چەند شێعرێکی کتێبی "ئەو دیوارانەى دەڕوخێنرێن" خوێندرانەوە و گۆرانیش وتران.
دوای پێشکەشەکردنی وتەکان، خوێندنەوەى شێعرەکان و چڕینی گۆرانی کتێبەکەی یوکسەکداغ لەلایەن لەیلا ئیمرەت و ژنانی ترەوە بۆ ئامادەبوان واژۆ کرا.
ژ.ت