له هه‌ڵه‌بجه ئاهه‌نگی پیرۆزبایی شه‌وی یه‌ڵدا به‌ڕێوه‌چوو
شه‌وی یه‌ڵدا درێژترین شه‌وی ساڵه و ئەو شەوە به ئاهه‌نگێك له هه‌ڵه‌بجه پیرۆزكرا.
شه‌وی یه‌ڵدا درێژترین شه‌وی ساڵه و ئەو شەوە به ئاهه‌نگێك له هه‌ڵه‌بجه پیرۆزكرا.
شه‌وی رابردوو له هۆڵی بۆنه‌كانی هه‌ڵه‌بجه به بۆنه‌ی شه‌وی یه‌ڵداوه ئاهه‌نگێك سازكرا. ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتییان له ئاهه‌نگه‌كه‌دا ئاماده‌بوون. هونه‌رمه‌ندان محه‌مه‌د ره‌ئوف كه‌ركوكی، تارا ره‌سوڵ، ئاریان كه‌ریم و چه‌ند هونه‌رمه‌ندی ناوچه‌كه به‌رهه‌مه‌كانیان پێشكه‌ش كرد.
سه‌باره‌ت به ئاهه‌نگه‌كه محه‌مه‌د فه‌تاح به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی رۆشنبیری هه‌ڵه‌بجه به رۆژنیوزی راگه‌یاند، "ئه‌مشه‌و شه‌وی یه‌ڵدایه، درێژترین شه‌وی ساڵە، به‌و بۆنه‌یه‌وه ئێمه ئه‌و ئاهه‌نگه‌مان سازكرد و ویستمان شادی بخه‌ینه دڵی به‌شداربووان".
شه‌وی یه‌ڵدا درێژترین شه‌وی ساڵ و كۆتایی وه‌رزی پاییزه. به‌و بۆنه‌یه‌وه له سه‌رتاسه‌ری كوردستان چالاكی و ئاهه‌نگی تایبه‌ت سازده‌كرێن.
ژ.ت