ئەلبوومی 'Zozanên me' بڵابووەوە

ئەلبوومە گۆرانی 'Zozanên me' ی هونەرمەندی ناوداری کورد هۆزان شەمدین بڵاوبووەوە.

هونەرمەندی ناوداری کورد هۆزان شەمدین، نوێترین ئەلبوومی خۆی بە ناوی “کوێستانەکانمان” پێشکەش بە هونەردۆستان کرد، ئەلبوومەکە لە ١٢ گۆرانی پێکدێت.

هۆزان شەمدین، نوێترین ئەلبوومی خۆی بە ناوی “کوێستانەکانمان” پێشکەش بە هونەردۆستان کرد، کە لە لایەن ART Recordsـەوە بڵاوکراوەتەوە.

لە ئەلبوومەکەدا هەریەک لە گۆڕانییەکانی “Dimdim e، Zozanên Me، Remzê، Mîran، Hespê Begzade، Ser Sîpanê، Kaniya Hêlê” و چەندین گۆرانی دیکە لە خۆ دەگرێت.

جگە لە گۆرانی “کوێستانەکانمان”، هەموو گۆرانییەکان گۆرانی فۆلکلۆرن و هۆزان شەمدین ئاوازی بۆیان داناوە، بۆ نموونە; گۆرانی “Ser Sîpanê” لە ناوچەی جۆلەمێرگ لە “فەهیما بەرواری وەرگیراوە ” Hespê Begzade” گۆرانییەکی ناوچەی جۆلەمێرگە و سەرچاوەکەی گوڵە دەشتاییەکانە.

ئەو هونەرمەندە بەرهەمە دەنگبێژییەکانی ناوچەکانی سەرحەد، بۆتان، بادینان، چارسەنجەق، ڕۆژئاوا و مێردین لەم ئەلبوومەدا کۆکردووەتەوە.

هونەرمەند هۆزان شەمدین، لە ساڵی ١٩٩٨ تا ٢٠١٨، واتا بۆ ماوەی ٢٠ ساڵ بەرنامەی دەنگبێژیی ئامادە دەکرد و ئەرشیفێکی بەنرخی کۆکردەوە لەو بوارەدا، کە ئێستا بووە بە سەرچاوەی دەنگبێژیی بۆ هونەرمەندانی دیکە.