ئامادەکاری بۆ شەشەمین فیستیڤاڵی شانۆیى ئامەد دەکرێت
بڕیارە شەشەمین فێستیڤاڵی شانۆیی لە ئامەد بەڕێوەبچێت و شانۆکارانی، ئیستەنبول، وان، سلێمانى، کەرکوک و مەهاباد بەشداریى تێدا بکەن و شانۆکانیان نمایش بکەن.

لە ئازاری شانۆى شاری ئامەدەوە ئامادەکاری بۆ شەشەمین فێستیڤاڵی شانۆیى دەکرێت. فێستیڤاڵەکە بە دروشمی "لە خەونى رۆژەوە بەرەو ئازادی" و لە رۆژی ٤ تاوەکو ١٣ى ئایار / ١٤ى گوڵان بۆ ٢٣ى گوڵان بەڕێوەدەچێت.
فێستیڤاڵەکە بە بەشداریی تیپە شانۆییەکانى ئیستەنبول، وان، سلێمانى، کەرکوک و مەهاباد بەڕێوەدەچێت و بڕیارە چەند بەرهەمێکى شانۆیى نمایش بکەن.
لە فێستیڤاڵەکەدا گفتوگۆش لەسەر "شانۆى باشووری کوردستان لە ٨٠کاندا" و "جوڵە و ئەزموونی شانۆى مەکتەبی" و "ئازادی لە هونەردا" دەکرێت.
هەروەها کارى چوونە سەر تەختە و بوارەکانی رووناکی و دەنگ و وێنەگرتن لە ژێر سەرپەرشتیى پنار ئاککیوزودا بەڕێوە دەچێت. لە دواى تەواوکردنى ئەو کارانە لە رۆژی ٤ى ئایار / ١٤ى گوڵان لە هۆڵی شانۆی شار لە ئامەد شانۆییەکان نمایش دەکرێن.