ئه‌لبوومی فه‌ریفۆریا بۆ یادی شه‌هید ساكینه، له‌یلا و فیدان بڵاوكرایه‌وه
ئه‌لبوومی فه‌ریفۆریا-ی هونه‌رمه‌ند شێرزاد له لایه‌ن «كۆم یاپم» و «میر موزیك» بڵاوكرایه‌وه.
ئه‌لبوومی فه‌ریفۆریا-ی هونه‌رمه‌ند شێرزاد له لایه‌ن «كۆم یاپم» و «میر موزیك» بڵاوكرایه‌وه.
ئه‌لبوومی فه‌ریفۆریا-ی هونه‌رمه‌ندی ناوه‌ندی كولتووری میزۆپۆتامیا (نه‌چه‌مه) شێرزاد له لایه‌ن «كۆم یاپم» و «میر موزیك» بڵاوكرایه‌وه.
هونه‌رمه‌ند شێرزاد ئه‌لبوومه‌كه‌ی خۆی كرده دیاری بۆ شۆڕشگێڕانی تێكۆشانی ئازادیی كورد ساكینه جانسز، له‌یلا شایله‌مه‌ز و فیدان دۆغان كه له ٩ی كانوونی دووه‌می ٢٠١٣ له پاریس تێرۆر كران. هونه‌رمه‌ند شێرزاد ده‌رباره‌ی ئه‌لبوومه نوێیه‌كه‌ی خۆی بۆ ئاژانسی هه‌واڵی فورات (ANF) دوا.
هونه‌رمه‌ند شێرزاد ده‌ستنیشانی كرد كه شه‌هیدبوونی ساكینه، له‌یلا و فیدان كاریگه‌ری لێ كردووه و گوتی: «كاتێك له زینداندا هه‌ستم به شه‌هیدبوونیان كرد، سازهكهم هه‌ڵگرت و ئێش و خه‌می خۆم له ڕێی گۆرانییه‌وه ده‌ربڕی. به‌رهه‌می فه‌ریفۆریا به‌م شێوه‌یه ده‌ركه‌وت. فه‌ریفۆریا له ناوچه‌ی ساسۆن-ی ئێلح ناوێكه له په‌پووله‌كان ده‌كرێت. ئه‌م ناوه جوان و ئهستاتیكه له‌گه‌ڵ تێكۆشانی پیرۆزی شۆڕشگێڕانی كورد ساكینه، له‌یلا و فیدان ده‌هاته‌وه. هه‌ر بۆیه له‌سه‌ر پێشنیازی دۆستانی هێژا له زیندان بڕیارماندا كه ئه‌م ناوه‌ی لێ بنێین.»
هونه‌رمه‌ند شێرزاد ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه ئه‌لبوومه‌كه‌ی له ١٢ گۆرانی پێكهاتووه و ڕه‌نجی ده‌یان هاوڕێی زیندانی تێدایه. گوتیشی، ویستویه‌تی به‌م به‌رهه‌مه ئه‌گه‌ر كه‌میش بێت خزمه‌تی تێكۆشانی شۆڕشگێڕی ئه‌و ٣ شه‌هیده بكات.
s.m