كتێبی «بارانی هه‌وره‌كان\چیرۆكه‌كانی به‌رخۆدان له سه‌نگه‌ره‌كانی كۆبانێدا» له نووسینی ده‌نیز بیلگین به زمانی توركی له لایه‌ن وه‌شانخانه‌ی میزۆپۆتامیا بڵاوكرایه‌وه.
كتێبه‌كه به هاوكاری ڕۆژنامه‌ی نه‌وای ژن ئاماده كراوه و ٢٠٧ لاپه‌ڕه‌یه. كتێبه‌كه له ٢ به‌ش پێكهاتووه و به‌شی یه‌كه‌م ته‌رخانكراوه بۆ چیرۆكی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به‌مه‌به‌ستی به‌رخۆدان ڕوویان له كۆبانێ كردووه، به‌شی دووه‌میش چیرۆكی هه‌ر ١٣٤ ڕۆژه‌كه‌ی به‌رخۆدانی كۆبانێ له‌خۆ ده‌گرێت.
ده‌نیز بیلگین له باره‌ی ئاماده‌كردنی كتێبه‌كه‌وه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه بۆ نووسینی چیرۆكه‌كان سوودی له چاوپێكه‌وتنه‌كان له‌گه‌ڵ به‌رخۆدێره‌كان، بیره‌وه‌رییه‌كانی به‌ره‌ی جه‌نگ، چاودێری، ڕۆژنامه، ئاژانس، هه‌واڵی ته‌له‌فزیۆنه‌كان، دیمه‌ن، نووسین، به‌ڵگه‌فیلم، ئه‌رشیڤ و زۆر مه‌تریالی دیكه وه‌رگرتووه.
كۆبانێ؛ شارێكی بچووك كه هه‌موو جیهان له‌خۆ ده‌گرێت
ده‌نگیز بیلگین ئاماده‌كاری كتێبه‌كه ده‌ڵێت، چیرۆكی ئه‌و كه‌سانه ده‌گێڕێته‌وه كه له‌پێناو ئازادی له كۆبانێ خۆیان فیدا كردووه.
«ئه‌م شاره بچووكه به به‌رخۆدانی خۆی بووه شوێنێك كه هه‌موو جیهان له‌خۆ بگرێت. به‌هۆی دڕندایه‌تی داعش كه بوو به به‌ڵای سه‌ری گه‌لانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین، نه‌ك ته‌نیا مرۆڤه‌كان به‌ڵكو خاك، ئاو، مێش و كرمهكانیش زیانیان پێگه‌یشتووه. له هه‌ر چوار لای جیهانه‌وه مرۆڤه باشه‌كان به‌رخۆدانیان كرد. كۆبانێ پیشانی داین كه ئه‌گه‌ر مرۆڤه‌كان به‌باشی بێنه لای یه‌كتر ده‌توانن خراپه له‌ناوببه‌ن. ئه‌م كتێبه بۆ ئه‌و كه‌سانه نووسراوه كه له كۆبانێ به‌رخۆدانیان كرد.»
ده‌توانن له وه‌شانخانه‌ی میزۆپۆتامیا كتێبه‌كه په‌یدا بكه‌ن:
Mesopotamien Verlags- und V
ertriebs GmbH Gladbacher Str. 407B, 41460 Neuss
Tel.: +49 (0) 2131/4069093,
Fax: +49 (0) 2131/4029562
Email: [email protected],
wwww.mezopotamyayayinevi.info
s.m